Accessibility links

موختار نەقشبەندی: هەر شەڕێک دژ بە کۆماری ئیسلامی، ئێران لاواز دەکات و لە بەرژەوەندی پارتە کوردیەکاندایە


Mokhtar Naghshbandi
Mokhtar Naghshbandi

ئەگەری شەڕی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران لەسەر زاری کەم و زۆر هەموو کەسێکدایە، چ لە ناوەوەی ئێران وە یاخود لە دەروە و دڵە راوکیرکی لای هەمووان درووستکردووە. ئاخۆ تا چەند ئەگەری شەر لە ئارادایە؟

رۆژنامەوان موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵی ئەگەری شەر هەیە بەڵام بەو دەلیلە نە هۆکارە سیاسیەکەی لە پشت بێ، بۆ نموونە ئەمەریکا هیچ پێویستیەکی بەشەر نییە چون بە فیشاری سیاسی و ئابوری خەریکە چۆک بە ئێران ئەهێنێت، لەملاشەوە ئێرانیش هەر وا لە شەڕ ئەترسێ ، هەچەند ئێران ئەگەر شەڕیش نەکات ئەمەریکا خەریکە تیای ئەبات، ناتوانیت دەست بخاتە سەر دەست، ئەڵبەتە لە هەردوو لا کەسانێک هەن حەز لە شەڕ ئەکەن بەڵام بە گشتی خۆیان لە شەڕ ئەپارێزن ".

کاک موختار هەر وەها دەڵێت " ئێران نە لە بواری چۆنیەتی و نە لە بواری چەندایەتی بە هیچ شێوەیەک توانای شەڕی لەگەڵ ئەمەریکادا نییە، ئەگەر شەریش بکرێت ئێران شەڕی کلاسیک ناکات وە بە هیچ شێوەیەک توانایی لەشکەری ئێران لەگەڵ ئەمەریکادا بەراوورد ناکرێ، ئەم هێزانەی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئامادە باش و توانایەکی زۆرە چ لە بواری تەکنەلۆژی وە چ بواری کەمیەت، ئەوەش لە بیر نەکەین ئەگەر شەڕیش بکرێت ئەمانە هاووپەیمانەکانیشیان لە شەرەکەدا بەشدار دەبن، هاووپەیمانەکانی ئێران گروهایەکی میلیشیای و بچووکن بەڵام هاووپەیمانەکانی ئەمەریکا عەرەبستانە، ئیماراتە، ئیسرائیلە ".

کاک موختار دەشڵێت " سەبارەت بە کورد هەر شەرێک لە بەرژەوەندی پارتەکانی رۆژهەڵاتە وە ئەبێ پشتگیری لە ئەمەریکا بکەن، بە گشتیەکەی چ شەڕی ئێران و ئیسرائیل بێت، وە چ شەڕی ئێران و ئەمەریکا بێت پێیم وایە لە بەرژەوەندی کوردی رۆژئاوا بێت وە بە شێوەیەک قازانجی لێ وەربگرن، بەڵام بەداخەوە باشوری کوردستان روون نییە ئێستاش خاوەنی دوو هێزی سەربازیە، دوو سیاسەتی دەرەوە، لە شتێکی وادا چۆن ئەتوانن خاوەنی ستراتیژی و پلانێکدا بن، بەڵام بە گشتی بۆ کوردی رۆژهەڵاتیش باشە، لەبەر ئەوەی هەر شەڕێک دژ بە کۆماری ئیسلامی، ئێران لاواز دەکات و لە بەرژەوەندی پارتە کوردیەکانە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:26 0:00

XS
SM
MD
LG