(ڕۆیتەرز) – ئەو کەسانەی کاری لەحیم دەکەن زیاتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سیەکان دەبن،
توێژینەوەیەکی نوێ پشتڕاستی دەکاتەوە و دەڵێت ئەو کەسانەی کاری لەحیم ئەکەن و دوکەڵی لەحیم هەڵدەمژن، زیاتر تووشی نەخۆشی شێرپەجەی سیەکان دەبن. توێژینەوەکە دەڵێت ئەمە سەرباری هۆکاریدیکە وەک جگەرەکێشان و هەڵمژینی تۆزی ئەسبێستۆس.
توێژەرەوە دینیتزا بلاکیف دکتۆر لە زانکۆی یوتا دەڵێت "پیشتر دووکەڵی لەحیم وەک هۆکاری تووشبوون بە شێر پەنجە دانراوە".
سەرباری ئەمەش بلاکێف کە بەشداری توێژینەوەکە نەبوە دەڵێت "هەڕچەندە سەرنج دراوە کرێکاری لەحیم زیاتر تووشی سێرپەنجەی سیەکان دەبن، بەڵام هۆکاریدیکە زیاترە، لەوانە جگەرەکێشان و هەڵمژینی ئەسبێستۆس و کەرەستەی کیمیاویدیکەی هۆکارن بۆ شێرپەنجە و ئەگەری هەیە هاریکاربن لەبەرزکردنەوەی تووشبوون".
لەتوێژینەوە نوێکەدا، لێکۆڵینەوە لەئاماری 45 توێژینەوەی پێشتر کراوە، تێیدا 17 ملێۆن کەس بەشدارابوون. بەگشتی ئەگەری تووشبوونی کرێکارانی کاری لەحیمیان کردوە و دووکەڵکەیان هەڵمژیوە بەشێرپەنجە بەڕیژەی 43%زیاتر بوە.
کاتێکیش توێژەرەوان لێکۆڵینەوەیان لە ئامارەکانی توێژینەوەکان کردوە کە سەنگی دەخاتە سەر جگەرەکێشان و هەڵمژینی تۆزی ئەسبێستۆس، دووکەڵی لەحیم زیاتر پەیوەندی بە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بەڕێژی 17% هەبوە.
هەروەها بلاگیف ووتی " ڕوون و ئاشکرا بوە، بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سی لای کرێکارانی لەحیم، هیچ هۆکارێکیدیکە بەشێوەیەکی تەواوەتی ڕوونی ناکاتەوە ، بەڵام لەڕێگای ئەم توێژینەوەیە دتوانرێت دووکەڵی لەحیم وەک هۆکاری شێرپەنجەی مرۆڤ دانرێت ".
زاناکان: بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا، بەستەڵەکی پاتاگۆنیا لەباشوری چیلی دەبێت بەدوو بەشەوە
تیمێکی زاناکانی کەش و هەوای وڵاتی چیلی لەوەتای مانگی 3ی ڕابردوەوە چاودێری دەکەن دەڵێن، بەستەڵەکی پاتاگۆنیا کە پانتایەکەی 12 هەزار کیلۆمەتر دوجایە لە باشووری وڵاتی چیلی بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە دووکەرت بوە و پێشبینی دەکرێت کەرتبوونی زیاتر بەردەوامبێت.
جینۆ کاساسا سەرۆکی بەشی بەفر و بەستەڵەک لەدەریاکانی دەسەڵاتی ووڵاتی چیلی بەڕۆیتەرزی ووتوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەدرێژایی شاخەکانی ئەندیز لەباشوری چیلی و ئەرجەنتین واتە کەمبوونەوەی بەفرو بەستەڵەک و ئاوی ڕوبارەکان لەناوچەکە.
هەروەها کاساسا دەڵێت "ئەوەی ڕوویداوە کەرتبوونە بەهۆی توانەوەی بەستەڵەک"
پانتایی ئەو بەستەڵەکەی لە ڕوبارە بەستەڵەکە سەرەکیەکان جیابوەتەوە بە نزیکەی 208 کیلۆمەتر دووجا مەزەندە دەکرێت و بەشێکی بچووکە بەراورد بە بەستەڵەکی گەورە.
بەڵام کاساسا دەڵێت "ئەمە نیشانەیە بۆ ڕودانی تێشکانی زیاتر".
ووتیشی "پانتایی بەستەلەکەکە بۆ 2 پارچە دابەش بوە، ئەگەری هەیە دابەشبوونی زیاتر لە باشور ڕویدابێت و بەمزوانە بێیان دۆزینەوە".
لەسەرەتای ئەمساڵ لەبەرامبەر ڕوباری بەستەڵەکی گرای لەناوچەی (باخچەی دیل باینی نیشتمانی) لەباشوری چیلی 2 شاخی بەستەڵەک داڕمان، ئەمەش مەترسی هێنایە ئاراوە دوای بەردەوامبوونی داڕمانەکان.
مارێکی ئاناکۆندا بێ جووتبوون بەچکەی دەبێت
ماری ئاناکۆندای ڕەنگ سەوز ناسراوە بە(ئانا) ئەوەی هەموو ژیانی لەمۆزەخانەی ئاویی نیوئینگلاند بەسەربردوە، لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ 18 بەچکەی بوە. مۆزەخانەی نیوئینگلادن بڵاویکردەوە پشکنینی (دی ئێن ئەی) دەردەخات لەدایکبوونەکە لەدەرئەنجامی ئاوسبوونێکی بێجووتبوون بوە ئەوەی ناسراوە بە (منداڵبوونی پاکیزە).
ئەم جۆرە لەدایکبوونە لە نێوان ڕوەک و گیاندارە بێ بڕبڕيکان ڕوو دەدات، بەڵام لەنێوان بڕبڕەدارەکاندا زۆر دەگمەنە. ئەم جۆرە لەدایکبوونە لەمارمێلکەوە باڵندەوە ماسی قرش و ماردا تۆمارکراوە.
ئەم دەرکەوتەی لەماری ئاناکۆندای ئانا ڕویداوە دووهەم لەدایکبوونە بێجووتبوون لەماری ئانکۆندای سەوزدا ڕوودەدات، یەکەم لە باخچەی ئاژەڵانی بریتانیا بوو لەساڵی 2014دا.