تورکیا دەمێکە بە هەر بەهانەیەکەوە باشوری کوردستان بوردومان دەکات، جگە لەوەی وەکو باس دەکرێ سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان. هەر هەموو گوایە بێدەنگن، بەڵام میدیاکانیش بە بێدەنگی تاوانبار دەکرێن. ئاخۆ تا چەند ئەوە راستە؟
رۆژنامەنووس عیماد عەلی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دیارە ئەم ماوەیە ، لەم قوناغەدا لە ناو خودی کوردستان و لە نێوان حیزبەکان کۆمەڵێک ململانی هەیە، شکەستهێنانیان لە رێکەوتنلەسەر کابینەی حکومەتی نوێ واێکردووە کە جگە لەوەی بەرژەوەندی هاووبەشیان هەیە لەگەڵ تورکیادا، سەرقاڵن کە هەوڵێک یان باسی ئەو پێشێلیانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بکەن، دیارە ئەو بەرژەوەندیانە بەرژەوەندی تەسکی حیزبیە لەگەڵ بەرژەوەندی تاێبەتی سەرکردەکانیان، لەگەڵ سەرقاڵبوونیان بە پۆست و پارە و دابەشکردنی وەکو ئەڵێن پارچە پێگەکەی حکومەتی نوێ هەرێم واێکردووە تەنانەت دەوروبەری نزیکی حیزبەکانیشیان نەبینن، جگە لەوەی هۆکاری سەرەکی تر رێکەوتنی هەردوو زلهێز هەیە لەگەڵ تورکیادا ".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت " ئەمجارە ئەو میدیایانەی گوایە سەربەخۆن وەکو جاران سەربەخۆ نیین لەبەر گرێدراوی بەرژەوەندیەکانیان بە بەرژەوەندی هەندێ لە حیزبەکانەوە، ئێستا سەرجەم ماس میدیا( mass media) و دام و دەزگاە سەربەخۆییەکان هەر لە ژێرەوە پەیوەندیەکی تاێبەتی خۆیان هەیە، هەر یەک و بە لایەنێکەوە، لاوازبوونی دام ودەزگای راگەیاندن لە کوردستان لەبەر بارودۆخە تاێبەتیەکەی ئێرە چ لە رووێ مادی یان بارودۆخی گشتی سیاسی، واێکردووە تەنانەت گرنگی بە هەواڵی هاتنە ژورەوەی تورکیا و پێشێلکردنی هەموو مافەکانی گەلی کورد لەم جارەدا لە نێۆ هەرێمی کوردستان باس نەکەن ".
کاک عێماد دەشڵێت "لەم جارەدا کاریگەری نزدیکبوونەوەی بەغدا لەگەڵ تورکیا رۆڵێکی باڵا ئەبێنێت، تەنانەت دام و دەزگاکانی عێراقیش بێدەنگ بوون لە ئاست ئەم پێشێلکاریانەی کە ئەکرێ، ئەم سەردانانانەی ئەم دواییەی سەرانی کورد و بەغدا وە ئەو رێکەوتنە نهێنانەی کە لە ژێرەوە لەگەڵ تورکیا هەیە واێکردووە تەنانەت میدیاێ عێراقیش لەم پێشێلکاریانە هیچ هەڵوێستیکیان نەبێت و رۆڵیان نەبێت لە هەژاندنی خەڵکی کوردستان و عێراق".