Accessibility links

هیوا گوڵ مەحەمەدی: ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ئۆپۆزسیۆنێکی لاوازە لە نێۆ خەڵکی ئێراندا جێگایەکی نییە


Hiwa Golmohammadi
Hiwa Golmohammadi

هەر کام لە پارتە ئۆپۆزسیونەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وە یاخود ئێرانیەکان کە دەم ئەکەنەوە باس لە تەبایی، هاوکاری، یەکرێزی و یەکگرتن دەکەن. ئاخۆ ئەم لایەنانە تا چەند لە قسەکانیاندا راستگۆن وە چ هەنگاوانێک لەو ئاراستەدا نراوە بۆ سەڵماندنی قسەکانیان؟

رۆژنامەوان هیوا گوڵ مەحەمەدی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان لە بەینی قسە و لە بەینی کردەوەدا دوو شتی جیاواز دەبینین، ئەوەی ئۆپۆزسیۆن وە یاخود لایەنی بەرهەڵستکاری رژیمی ئێران لە دەرەوەی ئێران دەیلێن وە لەگەڵ ئەوەی بە کردەوە دەیکەن زۆر شتێکی جیاوازە، ئەوەی کە دەیڵێن پێویستیمان بە یەکێتیە، پێویستیمان بە هاووخەباتیە ، ئەمە قسەیەکە کە هەهموو کەس دەیڵێ، ئەمەش شتێکە کە لە نێۆ کۆمەڵگادا جێگای گرتوەتەوە، بەڵام ئەوەی لە کردەوەدا دەیکەن رێك پێچەوانەی ئەوەیە، هیچ بەرنامە و پلان و پرۆژەیەکی هاووبەش لەسەر بنەمای ستراتیژیەکی هاووبەش کە لە دووا رۆژدا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بتوانن قازانجی لێبکەن هەتاکو ئێستا لە ئارادا نییە ".

کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " هەتاکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی پۆزەتیڤانە ڕەچاو ناکرێ بۆ سەڵماندنی ئەوە قسانە، چاوەڕوان دەکرا لە کۆنفرانسی وارشۆدا لەوێ ئۆپۆزسیۆنێکی هاووبەش لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا بێت بەڵام کۆنفرانسی وارشۆ کە ئەمەریکا چاوەڕوانیەکی زۆری لێ هەبوو سەرکەوتوو نەبوو بە هۆێ ئەوەی وڵاتانی هاووپەمانی ئەمەریکا لەگەڵدا نەبوون ".

کاک هیوا دەشڵێت " ئۆپۆزسیۆنەکان دوو بەشن، ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە دوو سەنگەرەوە ئێستا لە بەرامبەر رژێمی ئێراندا وەستاونەتەوە، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش هەر بەو شێوە لە دوو بەرەدان، بەرەیەک بەسەر شاە و جمهوری خواهان و بەشێکی تر بەسەر موجاهدین و بەرەی ئیسلامیەکاندا دابەش بوە، بەشێک لە کوردەکان دەیانەوێت خۆیان بە لایەک لەم دوو بەرەیەدا هەڵواسن و بەرەیەکی دیکە هەیە کە نایەوێ بە هیچ لایەنێکدا خۆێ هەڵواسێ بەڵکو دەیەوێ خەتی خۆێ بگرێ کە ئێمە ئەم تەجروبەمان هەیە لە رۆژئاوا ی کوردستان و تەجروبەی یەکەمانیش لە باشوری کوردستان، بە بڕوای من کورد دەبێ لە پێشدا خوێ یەک بخا و یەکگرتوو بکا، ئۆپۆزسیۆنی، ئۆپۆزسیۆنێکی هاووبەش، هاوو دەنگ و هاوو تەریب نیین، ئۆپۆزسیۆنێکی لاوازن لە دەرەوەی وڵات وە لە نێۆ کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا جێگەیەکی بەو شێوەیان نییە، دەنگێکی بەو شێوەیانە نییە وە هێزێکی بەوە شێوەیانەیان نییە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:22 0:00

XS
SM
MD
LG