دیارە هەر لە پاش 16 ئۆکتۆبەرە باری ئاسایش لە خانەقین هەر وەکو ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی تری هەرێمی کوردستان وەکو جاران نەماوە، نەک هەر ئاسایشی هاووڵاتیان بەڵکو ژینگە و سروشتی ئەو ناوچانەش ئاسایشی نییە.
حەیدەر ئەکبەر سارۆ کارفەرمایەکی کوردە لە شاری خانەقین دەڵێت کەسانێک لە رێبەرانی " حشد شعبی" هەڕەشە لە خۆێ و ماڵ و منداڵی دەکەن و گوایە داوای ( 35 دەفتەر) یان 350 هەزار دۆلار وەکو بەرتیل و خاوە داوا دەکەن لەبەر ئەوەی دەزانن لە رووێ داراییەوە دەوڵەمەندە و دەستی دەروات پارەی هەیە و دەتوانی بە بەڵگە قسەکانی بسەڵمێنێ و دەڵێت ژمارە تەلیفۆن و دەنگی تۆمار کراویشیان لایە.
کاک حەیدەر هەر وەها دەڵێت سکالای بۆ پۆلیس، دادگاە و لایەنە پەیوەندارەکان بەرز کردووەتەو و بگرە پەرلەمانی عێراقیش لەوە ئاگادار کردووە و لەبەر ئەوەی من دانیشووێ ئیسپانیام ناچارم سبەی لەبەر مەترسی بۆ سەر ژیانم بگەرێمەوە ئیسپانیا و ناگەرێمەوە تا ئەو کاتەی دڵنیا نەبم .
کاک حەیدەر دەشڵێت ئەو کەسەی هەڕەشەی لێکردووە ناوی زیاد خەلیفەیە ( امر لواء الحشد الشعبی) یە و مەڵبەندی یەکێتیی کە لەم شارە خاوەن دەسەڵاتە تا ئێستا تەلفۆنیکیشیان بۆ نەکردووە.