ئەمریکایەکان بەباشتری دەزانن ناسا چاودێری وردی بەردو کلکدارەکانی واڵایی باکات کە ئەگەری پێكدانیان بەزەویدا هەیە، نەک ناردنی ئاسمانگەر بۆ مانگ و هەسارەی (بارام -مەریخ).
ڕاپرسیەک ئاژانسی ئەسێۆشیتید پرێس و ناوەدنی توێژینەوەی نیشتمانی باکوور NORC کردویەتی دەردەخات، 2\3ی بەشداربوان دەڵێن چاودێریکردنی بەردی گەورەو کلکدارەکان و ڕووداوەکانی واڵایی لەوانیە کاریگەریان لەسەر زەوی هەبیت زۆر گرنگترە.
هەروەها ئەمریکایەکان دەیانەوێت ناسا توێژینەوەی زیاتر بکات بۆ زیاتر تێگەیشتنمان لەزەوی و کۆمەڵەی خۆر و گەردوون. داواشدەکەن لەبەرێوبەرایەتی ناسا توێژینەوەی زیاتر بکات بەناردنی ڕۆبۆت بۆ واڵایی نەک ئاسمانگەڕ و مرۆڤ.
تۆنی دێوی کارمەندی خانەنشینی لەتەمەنی 71 ساڵیدا لە ویڵمنگتن لەگفتووگۆیەکدا بە ئەسێۆشەیتید پرێس دەڵێت "ئامێرەکان ، نەک مرۆڤ دەبێت دۆزینەوە لەواڵاییدا بکەن.
دەشڵێت "ناردنی کەسێک بۆ بارام – مەریخ تێچونی زۆر دەبێت، ڕێگاو بان و پردی زۆرمان هەیە لەسەر زەوی پێویستی بەچاکردنەوەیە".
دێوی دەڵێت "پێویست ناکات بچینەوە بۆ مانگ، پێشتر لەوێبووین".
لە ڕاستیدا تەنها 23%ی ڕاپرسیەکە دەڵێن دەبێت بچینەوە بۆ مانگ، هەروها 27% پێیان باشترە بەرەو هەسارەی بارام هەنگاو بنێن.
ڕاپرسیەکە لەکاتێکدایە، کۆشکی سپی هەوڵەدات لەواڵاییدا جێپێ هەبێت.
لە گردبوونەوەیەکی گەورەدا بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لەهەفتەی رابردوودا، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بەڵێنیداو وتی، ئەگەر بۆ خولی دووهەم هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا وڵاتەکەی بناغەی دابەزینی ئاسمانگەران لەسەر هەسارەی بارام دادەنێت.
سەرباری ئەوە مۆڵەتی 5 ساڵی داوەتە ناسا بۆ گەڕانەوەی ئاسمانگەڕان بۆ سەر مانگ، بەڵام ترامپ بەم دوایانە ڕوانگەی گۆڕیوە
توێژینەوە: ڕوبارە بەستەڵەکەکانی شاخەکانی هێمالایا لەم سەدەیەدا خێراتر دەتوێنەوە.
لەندەن (ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەک دەردەخات روبارە بەستەڵەکەکانی شاخەکانی هێمەلایا لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە 2 ئەوەندە خێراتر دەتوێنەوە بەراورد بەر ڕابردوو، ئەمەش ئەو مەترسیە دەخاتە ڕوو کە قەیرانی کەش و هەوا دەبێتە هۆی تێکچوونی سەرچاوەی ئاو بۆ دانیشتوانی ئەو کیشوەرە.
لەمێژە زاناکان هەوڵەدەن دەستنیشانی ئاستی خێرایی کەمبوونەوەی پانتایە بەستەڵەکەکان لە ناوچەکەدا بکەن، کە هەندێک چار بە جەمسەری سێهەمی بەستەڵەکی زەوی ناوی دەبەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان لەئاکامی سووتانی خەڵوزی بەردین و نەوت و گاز.
شیکردنەوەیەکی نوێ لەماوەی 40 ساڵدا کراوە، بەچاودێری سەتەلایت لەسەر هیندستان و چین و نیپال و بۆتان دەردەخات، ڕوبارە بەستەڵەکەکان بەڕێژەی نیومەتر ئەستوریی ساڵانە زیاتر دەتوێنەوە لەوەتای ساڵی 2000ەوە. ئەمەش 2 ئەوەندی ڕێژەی تۆمارکراوە لەنێوان ساڵانی 1975 تا 2000.
جۆشوا مۆرێر پەرپرسی توێژینەوەکە لەچاودێری لامۆنت بۆ زەوی لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت "ئەمە ڕونترین وێنەیە تائێستا هەبێت بەو خێراییە ڕوبارە بەستەڵەکەکان لە شاخەکانی هێمالایا لەو ساڵانەدا تواوەتەوە".
هەرچەندە توانەوەی بەستەڵەکەکان لە جەمسەرەکانی باکور و باشوری زەوەی لەڕاستیدا سیستەمی کەش و هەوا تێکدەدات، کەمبوونەوەی بەستەڵەک لە شاخەکانی هێمالایا کاریگەری زیاتر ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر 800 ملێۆن کەس بشت بەئاوی تواوەی بەردەوامی ڕوبارەکان دەبەستن.
پێدەچێت بەخوور هاتنی ئاو لەوەزری بەهاردا و کەمبوونەووەی بەستەڵەکەکان پەیوەندیان هەبێت. بەڵام زاناکان مەترسیان لەم دەرکەوتە هەیە لەداهاتودا بەردوامبێت و ببێتە مایەی کەمبوونەوەی سەرچاوی ئاو لە بەستەڵەک وگەیشتنی بەناوچە تەختەکانی بەدانیشتوان قەرەباڵغن لە هیندستان و پاکستان و چین، کە لەوانەیە نیگەرانی ناوخۆی ئەو وڵاتانەو نێودەڵەتی دروستکات.
ئامارە نوێکانی لەوێنەکانی سەتەلایتەکانی ئەمریکاوە بەدەستکەوتوە لە کۆبوونەوەی حکومەتەکان لە بۆن لە ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە سەبارەت بە ووتوێژ بەئامانجی بەرەوپێشبردنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتەی کاربۆن بەپێی ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریس لەساڵی 2015دا.
هەرچەندە توێژینەوەکە ئاکامەکانی لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانسیس بڵاوکرایەوە، هەوڵی نەداوە بە وردی بڕی توانەوەکە دەستنیشانکات.
مۆرێر ووتی ڕوبار بەستەڵکەکان لەوانیە لە40 ساڵی ڕابردوودا 1\4ی پانتایی خۆی لەدەستدابێت.
ئەندۆنیسا دوا وڵاتە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پاشماوەی کاغەز بۆ ڕۆژئاوا دەگەڕێنێتەوە.
جاکارتا (ڕۆیتەرز) - وەزارەتی ژینگەی ئندۆنیسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بارێک لە پاشماوەی کاغەز کە پێشتر لە کەنەدای کڕیبوو لەڕێگای وڵاتەیەکگرتوەکانەوە هاوردەیکردبوو گەڕاندۆتەوە، بەهۆی بیسبوونی بە پلاستیک و مەتات و دایبی منداڵ.
ئەندۆنیسای دوا وڵاتە لەڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هاوردە دەنێرێتەوە، خۆڵ و خاشکی تێدایە لە ڕۆژئاوای ئەوروپا هاوردەیکردوە، دوای ئەوەی چین ئەم جۆرە هاوردانەی قەدەغەکرد، ئەمەش بوە هۆی پەکخستنی هاوردەکردنی ملێۆنەها تەن لە خاشک لەجیهاندا.
سەید موحازیر بەرپرس لە وەزارەتی ژینگەی ئیندۆنیسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا ئاشکرایکردوە کە 5 کۆنتەینەری گەورە واتە بڕی 100 تەن لە خاشاک لە شاری سورئابایا دووهەم گەورە شاری ئیندۆنیسیا بۆ سیاتڵ لەئەمریکا گەڕێندراوەتەوە.
سەرباری ئەمەش ووتی "ئەمە زۆر ئاسانە، ئەندۆنیسیا ڕێگا بەو خاشاکە نادات".
ووتیشی "ئەوەی لە سورئابایا روویدا ، ئێمە چاوەڕوانی باشماوەی کاغەزبووین، بەڵام لەبریئەوە بەتیکەڵاوی پلاستیک و مەتات و بوتڵی ئاو و چانتای پلاستیک و دەبەی ڕۆنی خواردن و سابوون هاتبوو".
وەزارەتەکە ئاشکرای نەکرد سەرچاوەی دابینکردنی ئەو خاشاکە چ کۆمپانیایەک بوە، بەڵام ئەمە بۆ یەکەم کەڕەتە لەوەتای 5ساڵی ڕابردوو ئەو جۆرە هاوردەیە بۆ فرۆشیارەکەی بگەڕێتەوە.