لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی قسەکانی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا دەداتەوە."
دەقی وتووێژەکە:
" ئەگەر خائینە بۆ لەگەڵی دادەنیشن؟"
سەعدی پیرە لەسەرەتای قسەکانیدا وتی" لەسەر قسەکانی کاک فازڵ میرانی کە قسەی لهدهنگی ئهمریكا کردبوو لەسەر چاوپێکەوتنەکەی من، من پێم وایە ئەمڕۆ مەسەلەی کەرکوک مەسەلەیەکی گرنگە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریان داوە لەم 2019 و 2020 تەدا "ئەولەویەتی" کارەکانی لەشاری کەرکوک جێ بەجێ کردنی ماددەی 140 بێت، لەهەمانکاتیشدا بابەتی هەڵبژاردن هەیە وە ڕەنگە مەسەلەی سەرژمێریش هەیە لەکەرکوک، کوردی پارچە پارچە لەکەرکوک کەرکوک بەرەو مەترسیەکی گەورە دەبات هەر ئەوە نیە 16ی ئۆکتۆبەر خەتای یەکێتی بووە یا نا؟ هۆکارەکەی چی بووە؟ ئەمانە هەمووی بابەتن و پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە، ناکرێت ئێمە هەرچی ڕویدا لایەکەی تر بکەین بە "خائین"، ئەگەر خائینە بۆ لەگەڵی دادەنیشن؟ بۆیە من لەقسەکانمدا ئەوەم وتبوو کە دەبێت کورد وریا بێت ئەگەر بە شەڕ بدۆڕێین دەتوانین بە شەڕ وەریبگرینەوە بەڵام ئەگەر بە سەرژمێری و هەڵبژاردن بدۆڕێین ناتوانین وەریبگرینەوە."
" دهبێت سود له تواناكانی كاك مهسعود بارزانی ببینین.. لهبهر ئهوه نا كه سهرۆكی پارتیه لهبهرئهوهی كه كاك مهسعوده"
ئەمڕۆ دوو شەممە لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهدهنگی ئهمریكا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو" هەندێك لەبرادەرانی سەركردایەتی یەكێتی بە کاک سەعدی پیرەشەوە پێمان دەڵێن حەقە كاك مەسعود تەنیا وەك سەرۆكی پارتی نەبێ بەڵكو ببێتە مەرجەعی كوردستانو هەموومان."
بەڵام سەعدی پیرە دەڵێت" من پێم وایە بەو شێوەیە "مناقشە"ناکرێت مەسەلەی "مەرجەع" مەسەلەیەکی فەلسەفیە بە ئەمری ئیداری مەڕجەع دروست نابێت کاک مەسعود پیاوێکی گەورەیە وە دوای وەفاتی مام جەلال و کاک نەوشیروان لەو جیلە لەناو بزوتنەوە و سەرکردەکانمان ئەو (مهسعود بارزانی) لەو تەمەنە ماوە ئێمە هەموومان ڕێزی دەگرین وە لەکۆبونەوەی دوو قۆڵیدا پێمان وت کە باشترە تۆ هەمومان کۆبکەیتەوە برا گەورایەتیەکە بکەی جا ئەگەر ئەوە بەشیوەیەکی تر بەکاربهێنرێت ئەوە لەکۆبونەوەی فراوانی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی کاک مەسعود وە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کاک کۆسرەت کرا، قسەکەش کاک کۆسرەت پێی وت، کە ئێمە پێویستە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو کێشانەی کەهەمانە "جەنابت برا گەورایەتیەکە" بکەی، وە ئێستاش من پێم وایە لێی بگەڕێین وەهەوڵی ئەوە بدەین بەهەموو لایەکمان سود لەتواناکانی کاک مەسعود وەربگرین نەک ئێمە بێین خەریکی مونافسە بین، وە پارتی وابزانێت ئەگەر ئێمە قبوڵمان کرد کاک مەسعود لەبابەتێکدا بڕیار بدات لەبەر ئەوە نیه پارتیە، نەخێر لەبەر ئەوەی کاک مەسعودە وە پێم وایە دەبێت پارتی یارمەتی کاک مەسعود بدات کە سەربکەوێت لەیەکێک لەو "مهیمانەی"ی هەیەتی سەربکەوێت، خۆی لەخۆیدا ئەگەر کاک مەسعود ڕۆڵی برا گەورە ببینێت دەبێت یارمەتی بدات نەک "هەڵە سودی لي ببینێت"، بابەتەکان بەو شێوەیەیە نەک بەو شێوەیەی کە کاک فازڵ دەیڵێت ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە."
باشە جیاوازی نێوان برا گەورە و مەرجەع چیە؟ سەعدی پیرە لەوەڵامدا به ڕۆژنامهنوسهكهی دهنگی ئهمریكا( ژیار محهمهد)ی وت" من ئەو "مناقشەیە" لەگەڵ تۆش ناکەم وەک وتم، "جەنابی مام جەلال و کاک نەوشیروان" کۆچی دواییان کردووە، ئێستا بەتەنها نەک وەزیفەی سیاسی "وەزیفەیەی"سیاسی کۆمەڵایەتی هەیە ."
" نابێت مەسەلەی کەرکوک لێبگەڕێین لەبەر ئەوەی 16ی ئۆکتۆبەر، باشە 31ی ئابیش و دەیان مەسەلەی تریش ڕوییان داوە"
سەعدی پیرە ئەوەشی وت" نابێت مەسەلەی کەرکوک لێبگەڕێین لەبەر ئەوەی 16ی ئۆکتۆبەر، باشە 31ی ئابیش و دەیان مەسەلەی تریش ڕوییان داوە لە شەنگالیش کاتی خۆی ئەو کارەساتە گەورە ڕویدا، ئەو بابەتە فەرماندە سەربازییەکان تەحەمولی دەکەن، پێویستی بەلیژنەی لێکۆڵینەوەیە نەک ئێمە بچینە سەر تەلەفزیۆن و یەکتر تەخوین بکەین، حاڵەتی ئێمە حاڵەتی یەکەمجار نیە ئەو شتانە ڕودەدات، ڕاستە ئێمە ڕکابەری یەکین بەس دوژمنی یەک نین بەخیانەت لەقەڵەمدانی یەکتر کاری دوژمنە، من پێم وایە ئێستا لەسەر بابەتی کەرکوک کاک مەسعود دەتوانێت ڕۆڵ ببینێت کە بێت پارتی و یەکێتی کۆبکاتەوە و چارەسەرێک دابنێت کە بگونجێت لەگەڵ دۆخی یەکێتی لەکەرکوک وە چوارچێوەیەکیش دابنێت بۆ پێکەوە ئیش کردن."