بەرنامەی تیڕێژی ئەم هەفتەیە لەسەر پرسی گرنگی کەرکوکە، چارەنووسی ئەو شارەش لە نێوان دوو حیزبیرکابەری وەک پارتی و یەکێتی بەرەو کوێ دەڕوات؟ململانێکانیان لە دووای 2003 ەوە چی بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان بووە؟
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت رێبوار تاڵەبانی میوانی بەرنامەکە بوو، ئەو ئێستاش خۆ وتەنی لەو پێگەیەدایە و لە هەولێر نیشتەجێیە، بەهۆکاری بە حەسکەرتاری کردنی کەرکوکەوە لە لایەن سوپاو حەشدی شەعبییەوە نە گەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک.
لە وتوێژەکە چەندین پرس تەوەری گفتوگۆکەمان بووە. هەر لە پرسی نەبوونی ئەنجومەنێکی کارا تاوەکو پرسی پارێزگار کە بە هەڵپەسیراوی ماوەتەوە، زیانی چالاک نەبوونەوەی ئەنجومەنەکە و پارێزگار چ زیانێکی گەیاندووە، بە دیوێکی تردا جالاک کردنەوەیانچەند دۆخی کەرکوک بە لای کورددا دەشکێتەوەو رەوشی شارەکە بەرەو باشتر دەچێت؟بە تایبەتی لە دووای روداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر بەرای زۆرێک لە چاودێران رەوشی خەڵکی کورد لەو شارە کە زۆرینەیە بەرەو پەراوێزخستن براوە.
لەسەر خودی تاڵەبانێش کە چەندین داوای یاسایی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پشتگیری ریفراندۆم وتوێژ کراوە هەروەها سکاڵای ئەویش لە دژی حەیدەر عەبادی وە ئاماژەی بۆ دەکات "کە هاوشیوەی دەسەڵاتە عێراقییەکانیتر لە پەرچەکرداری ریفراندۆم هێزی بەرامبەر کەرکوک بەکارهێناوە وەکو پێشێل کارییەکی دەستوور".
سەبارەت بەوەش کە لایەنە عێڕاقییەکان بەردەوامن لە هاندانی پارتی و یەکێتی دژی یەکتری و نەگەیشتنیان بە چارەسەر، پێشی وایە ئەو ململانێێەی نێوان پارتی و یەکێتی ناسنامەی شارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ رابردووە کە کەرکوک کرابووە شارێکی عێڕاقی، 'كەركوك لە ئێستادا وای لێهاتووە ، شارێکی عێڕاقیی بێت، وەک لەوەی کوردستانی بێت".