لە دوا دەنگدانی تورکیادا ئۆپۆزسێۆن سەرکروتنی لەبەرچاوی بەدەستهێنایەوە، ئایا دەنگدانی کوردەکان بە ئۆپۆزسێۆن لەنائومێدیانە لە سیاسەتەکانی ئۆردوغان یان تۆڵەسەندنەوەیە؟
ئەم گۆڕانکاریەی لەئیستەنبول ڕویدا ئایا ئەوەمان پێدەڵێت ڕەنگە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا پارتەکەی ئۆردوغان شاری زیاتر لەدەستبدات و شکستی گەورەتری هەبێت؟
ئایا سیاسەتەکانی ئۆردوغان بەرامبەر بەگەڵانی دراوسێ هۆکاربوون بۆ ئەم شکستەی لەئیستەنبول؟، بۆ نموونە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی گرووپی 20دا ووتی ئەو رێگای نەداوە ئۆردوغان کوردەکانی سوریا لەناوببات.
ئایا ئەگەر ئۆردوغان کوردی سوریای لەناوببردایە وەک هێرشەکەی بۆ عەفرین، پاکتاوی نەژادی و جینۆساید نەدەبوو؟، لەکاتێکدا تورکیا خۆی هێشتا دۆسێی جینۆسایدی ئەرمەنەکانی لەسەرە!، بۆ جیهان لەئاست ئەم نیازانەی تورکیا بێدەنگە و هەڵوێستی رژدی بەرامبەر نیە؟.
لە کفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئیستەنبول بۆخۆی ڕکەبەریەک بوو سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان دەیویست نیشانی نەیارەکانی بدات کە پێگەی لەهەموو تورکیادا بەهێزە و نایەوێت لەدەستی بدات".
هەروها دەڵێت ئەوەی گرنگە کورد یاخود هەدەپە بەشێکی پەیوەندی هەیە بەنائومیدبوونی لەسیاسەتەکانی ئۆردوغان و ئەکپارتیەوە، لەو ماوە دورودڕێژەدا هەنگاوی ڕژدی نەهاویشتوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی وکرانەوەی تورکیا بەڕوی پرسی کوردا و دەستبردنی ئۆردوگان و ئاکپارتی بۆ چارەسەری کێشەکان بەشێوازی بنەڕەتی".
دکتۆر هەڵمەت دەڵشێت " پێموایە دەیانەوێت کۆتایی بەهەژموونی سولتانیزمی ئۆردوغان بهێنن بەسەر سیاسەت و سیستەمی تورکیاوە هەیەتی".
دکتۆر هەڵمەت ئاماژەی بە لێدوانەکەی سەرۆک ترامپدا و دەڵێت "خوودی لێدوانەکەی دۆنالد ترامپ بەڵگەیە لەسەر شکستی ئۆردوغان و ئاکپارتی کە بڕیاری دسەتوەردان لەکاروباری ناوچەکەدا بە دەست تورکیا نیەوە بەدەستی ئەمریکا و زلهێزەکانی جیهانە".