Accessibility links

دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئێران


دەستبەسەداگرتنی کەشتتیەکی گەورەی نەوت هەڵگری ئێران کە ئاڵای پەنەمای هەڵکردبوو پەرەسەندنێکی تری ئەو ڕەوشی ئابوریی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

هێزی دەریایی بەریتانیایی لە دەریای ناوەڕاستدا دەستی گرتووە بەسەر کەشتی (گرەیس 1) و وڵاتی پەنەماش دەڵێت ساڵیک زیاترە ناوی ئەو کەشتییە لە تۆمارەکانی کەشتییە نێونەتەوەییەکاندا لابراوە بەهۆی ناوهاتنی کەشتییەکە لەگەڵ تێرۆریزمدا.

دکتۆر عەلی ڕیزا نوریزادە، پسپۆڕی کاروباری ئێران دەڵێت بەو پێیەی ئێران گەورەترین وڵاتی سەرپەرشتکاری تێرۆریزمە لە جیهاندا، هەر بۆیە هەموو رەفتارێک و هەموو جموجۆڵێکی ڕژیمی ئێران دەچێتە خانەی پشتیوانیکردن لە تێرۆریزم.

دکتۆر ڕیزا نوریزادە ئاماژەش بەوە دەکات ئاسانترین ڕێگە بۆ ئێران ئەوەیە بڵێت ئەو نەوتە دەڕوات بۆ سوریا وەک پشتیوانی کردن لە ڕژێمی سوریا و ئەمەش یانی پشتیوانییەکی ناڕاستەوخۆی حزبوڵا و هێزە میلیشیاییەکانی تر.

ئێران هەڕەشە و گوڕەشەی خۆی دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی بەریتانیا، بەڵام وەک دکتۆر یومنا ئەلحوماقی، پسپۆڕی ئابوری سیاسی لە زانکۆی قاهیرە دەڵێت تاران ناتوانێت هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت و تارانیش نایەوێت و لە بەرژەوەندی ئێرانیشدا نییە لەم کاتەدا ئاڵۆزیەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببات.

سزاکان کاریگەرییەکی زۆر قورسیان کردۆتە سەر ئابوری وڵاتەکە، بەڵام هێشتا ئۆپزسیۆنی ئێرانی و هەروەها ئۆپزسیۆنی کوردیش نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ ئایندەی وڵاتەکەیان.

هەڤاڵ مەزڵوم، بەرپرسی پەیوەندیەکان لە پارتی ژیانەوەی کوردستان (پژاک) دەڵێت تەنها ڕێگەیەک لەبەردەم هەموو لایەنەکانی ئۆپزسیۆندا هاوهەڵوێستی و هاوبەرنامەییە تا بتوانرێت فشاری زیاتر بخرێتە سەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

وەک زۆرێک لە چاودێر ئاماژەی پێدەکەن، ئەوەی تا ئێستا دەبینرێت لە کاریگەری سزا ئابوریەکان زۆر کەمە لەو ڕوانگەیەوەی ئەو کاریگەریانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و گەورەتریش دەبن و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو لە پەراوێزنانێکی زیاتریش دەڕوات.

لەسەر بنچینەوی وتووێژەکانی لەگەڵ دکتۆر یومنا ئەلحوماقی، پسپۆڕی ئابوری سیاسی لە زانکۆی قاهیرە، دکتۆر عەلی ڕیزا نوریزادە، پسپۆڕی کاروباری ئێران، هەڤاڵ مەزڵوم، بەرپرسی پەیوەندیەکان لە پارتی ژیانەوەی کوردستان (پژاک)، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:37 0:00

XS
SM
MD
LG