Accessibility links

مەهدی فەتاحی: ئێران چەن مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک لە ناو و دەرەوە هەیە ئەوەندەش لە قازانج و بەرژەوەندی ئەمەریکا و ئەوروپادایە


Mahdi Fatahi
Mahdi Fatahi

گرژیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران ساڵانێکە هەر وا درێژەی هەیە و لە شەڕێکی ساردان. ئایا شیانی شەڕ هێشتا لە ئاسۆدایە یان بە فەرمانەکەی ترامپ لە ڕاگرتنی ئەو هێڕشە لەشکەری ئەمەریکا بە نیازی بوو ڕەویەوە؟

رۆژنامەوان مەهدی فەتاحی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێران چەن مەترسی هەیە بۆ سەر ژیانی خەڵک لە ناو و دەرەوە و ناوچەکەدا، ئەوەندەش لە قازانج و بەرژەوەندی ئەمەریکا و ئەوروپایە، وە تا ئێستا ئەوە نابینم وە پێیم وا نییە ئەمەریکا و ئەوەروپا و وڵاتانی زلهێز پێیان وا بێت چۆن مەترسی هەیە لەسەر ژیانی خەڵک، ئەجندا و ئەولەویەتی ئەوەیانە بۆ رۆخاندن و نەمانی رژێمی ئێران".

کاک مەهدی هەر وا دەڵێت " من پێیم وایە شەڕێکی ئەوتۆ نابێت، ئەمەریکا چ شەڕ چ ئاشتی لەسەر بناغەی بەرژەوەندیەکانیاندایە، ئەوان خۆیان بە ئاشکرا دەیڵێن دۆست و دوژمنی هەمیشەییان نییە بەڵکو بەرژەوەندی هەمیشەییان هەیە، ئەگەر پێیان وایە شەڕ لە بەرژەوەندیاندایە شەڕ ئەخوڵقێنن وە ئەگەر پێیان وابێ ئاشتی لە بەرژەوەندیاندا ئاشتی ئەخوڵقێنن".

کاک مەهدی دەشڵێت " لە ئێستادا هەموو گفت و گۆیەک وە پەیوەندی گرتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەڵەیە وە هەڵەیەکی مێژووییشە و هیوادارم حزبی کوردی و کەسانێک خۆیان بە شوڕشگێر ئەزانن ئەنجامی نەدەن و خۆیانی لێ دوور بگرن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:45 0:00

XS
SM
MD
LG