Accessibility links

دکتۆر ماجد خەلیل: مسرور بارزانی ئەرکێکی ئیجگار سەنگینی هەیە و دونیایەک بۆشایی کە پێویستی هەیە پڕی بکاتەوە


Dr. Majid Khaleel
Dr. Majid Khaleel

مەسرور بارزانی سەرۆکی نوێ حکومەت کابینەتەکەی راگەیاند و ئەمرۆش لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.

ئاخۆ پەرلەمان ئەو دەسەڵاتە راستەقینەی پێی راسپێردراوە بۆ پشت راستکردنی ئەنم وەزایرانە یاخود زۆرتر رووکەشیە؟

ئاخۆ ئەو وەزیرانەی دەستنیشانکراوون شایستەی پۆستەکانیانن و هەر کام لە بوارەکانیاندا شارەزان یان هەر لەبەر ئەوەی لە لایەن یەکێک لە لایەنەکانەوە کاندید کراوون؟

ئەگەر ئەم وەزیرانە ئەرکی سەرەکیان کارکردن لە پێناوی خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانە ئیتر گرنگە سەر بە کام لایەن بن؟

مەسرور بارزانی بە کۆڵەبارێکی قەرزەوە وەکو دەووترێ کە هەر خۆیان درووستیان کردوون ئەم حکومەتە بەدەست دەگرێ، ئایا دەتوانی ئەم حکومەتە سەرکەوتووانە بەرێوە ببات

​دکتۆر ماجد خەلیل سەرۆکی بەشی مێژوو لە زانکۆێ سلێمانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە و سەرجەم خەڵکی کوردستان چاوەرێ ئەم رۆژە بوین، بەڵێ کابینەیەکی لەو جۆرە جێگای تێبینیە، جێگەی شرۆڤەکارانە، ئێمە قوناغێکمان بریوە وەکو هەرێم کوردستان کە لێوان لێۆ بوو لە قەیرانی دارایی، لێوان لێۆ بوو لە گرفتی سەربازی و سیاسی، ئێستاش لە رووێ ناوخۆەوە لێوان لێوە لە پرسی گەندەڵی، لە دوو ئیدارەیی، لە ناوچە گەریەتی وە دونیایەک کێشە، هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 ساڵە تا وەکو ئێستا نەکەوتووەتە سەر ( سکە) سکەیەکی دیاریکراوی خۆێ ".

دکتۆر ماجد هەر وەها دەڵێت " ئەم کابینەیەی کە ئێستا راگەیندرا دارای بەرپرسیاریەتێکیئێجگار گەورەیە ، ئەم وەزیرانە ئێستا دەست بە کار دەبن، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە دەست بە کار ئەبێ دونیایەک بۆشایی هەیە پێویستی هەیە پڕی بکاتەوە لە هەموو کەرتەکاندا، ئەم وەزارەتە پێویستە ئەو رەورەوە مێژووییە، ئەو سیستمە مێژووییە ئەزمونی رابوردوو لەسەری لابدات "،

دکتۆر ماجد دەشڵێت " مسرور بارزانی دونیایەک کێشەی بۆ بەجێ ماوە، ئێستا میراتێکی بۆ ماوەتەوە لە هەر بوارێکی دەگری، لە هەر لایەنێکی دەگری دونیایەک کێشەی تێدایە، لەبەر ئەوە ئەرکی مەسرور بارزانی ئێجگار سەنگینە، ئێجگار قورسە وە پێویستی بە ئیرادەی تێپەڕاندنی ململانی حزبی و ناوچەگەری و باڵباڵێن ناو خودی حزبەکان هەیە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:26 0:00

XS
SM
MD
LG