جياواز لە چوار خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان ژنێک دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان لەوبارەیەوە ژنان و ئافرەتان بە گشتی چاوەڕوانی ئەوەیان لە خولی پێنجەم هەیە کە خزمەتێکی زوری ژنان و ئافرەتان بکرێت و هەڕەشەکان وکوشتن و پێشێلکاری و توندوتیژیەکانی بەرامبەر بە ژنان و ئافرەتان کەمبکرێنەوە یاخود چارەسەرێکی ڕیشەییانەیان بۆ بدۆزرێتەوە لە ڕێگای یاساییەوە ، خاتوو شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی گۆڕان لەبارەی پڕۆژە و کاری پەرلەمانتارانی ژن و سەرۆکایەتیکردنی ژنێک لە خولی پێنجەمدا دەڵێت ئەوە شتێکی مێژووییە کە خانمێک ببێتە سەرۆکی پەرلەمان وئیدارەی جەلسەکان بکات و هەموو پڕۆژەکان وەکو یەک سەیر دەکات ، شایان عەسکەری هەروەها دەڵێت ئەو یاسایانەی کە دەربارەی توندوتیژی خێزانین لە خولەکانی رابردوو کێشەیەکی وا گەورەی نیە کێشەکە تەنها لە جێبەجێکردنیدایە لە ناو کۆمەڵگای ئیمە وا باوە زوربەر کێشەکان بە کۆمەڵایەتی چارەسەر دەکرێن لەمەودوا وا باشترە کێشەکان بە چارەسەری عەشائیری چارەسەر نەکرێن بەڵکو پەنا ببرێتە بەر جێبەجێکردنی یاسا، پەرلەمانتارەکان ئەرکیان ئەوەیە بەدواداچوون بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە بەڕای من ئەو یاسایانەی دەربارەی توندوتیژی خێزانی هەن کەموکورتیان تێدا نیە.
شایان عەسکەری گووتیشی خوشبەختانە 30% پەرلەمانتار ژنن ، ئەوەی کە باشە ئەوەیە پڕۆژەیەک هەبێت تایبەت بە خانم خوی نەک تەنها ئیلا توندوتیژی بێت لە چوارچێوەی خێزانی، ئەگەر لە دائیرە توندوتیژی بەرامبەرکرا ئاخر گێچەڵی سێکسیش ئەویش هەر بە توندوتیژی حساب دەکرێت ئەوەش بە جۆرێکی تر سزا بدرێت و یاسای بۆ دەربکرێت .
خولی پێنجەمی پەرلەمان جیاوازی چی دەبێت لە چوار خولی ڕابردووی پەرلەمان لە بابەتی پاڵپشتیکردن وهاوکاریکردنی ژنان و ئافرەتان ؟
خولی چوارەم لیژنەی مافی ئافرەتان هەبوو مافی خانمان بەڵام ئەو خۆلە لیژنەکەیان نەهێشت کرایە پازدە لیژنە لە چوارچێوەی لیژنەی مافی مرۆڤ دانرا ، ئەو لیژنەیە کە دانرا لەو چوارچێوەیە تۆزێک لە گرنگی و نرخی لیژنەی مافی خانمانی کەمکردووتەوە، بویە ئێستا زەختێکی تەنانەت نێودەوڵەتی هەیە کە ئەو لیژنەیە جیابکرێتەوە و سەرلەنوێ دروست بکرێتەوە و وەکو لیژنەیەکی سەربەخۆ کاربکات.