Accessibility links

عەدنان کۆچەر: ئەمریکا ڕازی نیە هەندێک چەک بفرۆشێت بەتورکیا و دژ بە گەڵی خۆی بەکاری بێنێت


عه‌دنان کۆجه‌ر
عه‌دنان کۆجه‌ر

بۆچی تورکیا سورە لە سەر هەبوونی سیستەمی S-400 لەروسیا لەکاتێکدا ئەندامی ناتۆیە کە دژ بە ڕوسیایە و ئەمریکا بەتوندی ئاگەداری کردەوە لەوهەنگاوە بەڵام تورکیا هیچ گرنگی پێنەدا؟.

ئەمریکا بۆ نیگەرانە لەوەی تورکیا سیستەمی مووشەکی S-400ی دەستکەوێت؟

ئایا ئەم گرێبەستە بەهێمایەک دادەنرێت کە پەیوەندیەکانی ڕوسیاو تورکیا ناکۆکیەکانی ڕابردویان وەلاناوە؟

هەندێک دەڵێن ئەم گرێبەستە مەبەستی بازرگانی و بەرگری هەیە، ئەگەر تورکیا داوای لە ئەمریکا کردبێت سیستەمی پاترێۆتی باتێ و ئەمریکا ڕەتی کردبێتەوە، خوێندنەوە بۆ ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا چیە؟

لەگفتووفۆیەکدا لەگەڵ عەدنان کۆچەر چاودێری سیاسی لەگەڵ وریا کاڵێ بۆبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، دەڵێت " 2 هۆکار هەیە تورکیا سورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو سیستەمە، یەکەم ئۆردوغان هیچ متمانەیەکی بەسیستەمی ناتۆ نیەو و پێی وایە ئەبێت سیستەمێکی هەبێت لەدەرەوەی کۆدی ناتۆ بێت و بیپارێزێت، دووهەم ئۆردوغان دەیەوێت لەلایەک روسیا و لەلایکی‌دی ئەمریکا لەخۆی ڕازیکات".

هەروەها کۆچەر دەڵێت" تورکیا دەیەوێت سوود لەدەرەوەی سنوری خۆی بکات، بەڵام ئەمریکا پێی وانیە پێویستکات تورکیا لەدەرەوەی سنوری خۆی چاڵاکی بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:12 0:00

XS
SM
MD
LG