Accessibility links

عابد ئیکە: لە ھەولێر ھیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان مەزڵوم داغ و ھەدەپەدا نەبووە


عابد ئیکە
عابد ئیکە

دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە” کەسێک بە ناوی مەزڵوم داغ وەک تاوانباری سەرەکی رووداوی تەقەکردنەکەی ھەولێر و کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا دەستگیرکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کەسە دەستگیرکراوەکە برای دێرسیم داغی پەرلەمانتاری ھەدەپەیە.

لەبارەی ئەمەوە عابد ئیکە، نوێنەری ھەدەپە لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ " مەزڵوم داغ لە ھەولێر ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ھەدەپە و نوێنەرانی ھەدەپەدا نەبووە و شتەکان ئاشکران کە ھیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و بینینێک لە نێوانماندا ڕووینەداوە و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت لێکۆڵینەوەی خۆی بکات".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەش کە ئایا لە رۆژی رووداوەکەوە، ھیچ پەیوەندییەکتان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێوە کراوە؟ گوتی " نەخێر ھیچ پەیوەندییەکمان پێوە نەکراوە، چونکە ئەم کردەوەیە کاری ئێمە نییە و سیاسەتی ھەدەپە لە باکوور و تەواوی دنیا ئەوەیە کە رەخنە لە سیستەمەکان دەگرێت و داوای دیموکراسی دەکات و نایەوێت خەڵکی مەدەنی بکوژرێن و باوەڕی بە خەباتی مەدەنی ھەیە".

لە بارەی ئەوەیش کە تۆمەتباری سەرەکی برای دێرسیم داغی پەرلەمانتاری ھەدەپەیە گوتی "ھەر کەسێک باوەڕی ئازاد و تایبەت بە خۆی ھەیە، تەنانەت لە ھەرێمی کوردستانیش خوشکێک پارتییە و یەکێک یەکێتییە و ئەوەی تر گۆڕانە و یەکێک ئیسلامییە، بۆیە ھەر کەسە و بە باوەڕی خۆی و ئەمە نابێتە کێشە بۆ پەرلەمانتارەکەی ھەدەپە."

گوتیشی " وەک ھەدەپە ئەم رووداوە شەرمەزار دەکەین و کوشتن لە باوەڕی ئێمەدا نییە تا ئەم سەعاتەش خوازیارین ئەو ھەواڵانەی کە بڵاودەکرێنەوە لەسەر تۆمەتبارەکە کە برای پەرلەمانتارەکەی ئێمەیە راست نەبن".

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە، گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:26 0:00

XS
SM
MD
LG