هونەر تەنها ئەو زمانە جیهانییە نیە کە تێکڕای مرۆڤایەتی لەبەردەم تابلۆیەکدا، لەبەردەم گوێگرتن لە موزیکێکدا، سەیرکردنی سەماو پەیەکەرێکدا بەبێ ئاخاوتن کۆدەکاتەوە. بەڵکو هونەر توانستی گوزارشت و دەربڕین و قوڵبوونەوەی هەیە بە ناو چەمکە فەلسەفی و هزرو ڕوانینە جیاوازەکاندا. کە باس لە مێژوو دەکرێت ناتوانرێت باس لە قوناغە هونەرییەکان یان ژانرە هونەری و ئەدەبی و ڕوانین و هزرەکان نەکرێت. وەک چۆن مێژوو بەبێ ڕووداو تۆمارەکان خاڵیدەبێتەوە لەبەها مێژووییەکان ئاوەهاش هونەر بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو مێژووە ئەکادیمی و قۆناغە گرنگ و پڕ بایەخانەی کە وێنە گەورەکەی مێژویان نەخشاندووە کارێکی ئەستەمە.
بەبێ گەڕانەوە بۆ ژانرە جیاوازەکانی هونەر و بەشداری هونەر لەنێو تەکنۆلۆژیاو شێوازی ژیانی کۆمەڵگەکانی جیهان ئەستەمە لەئێستامان تێبگەیەن.
میوانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا خانمە هونەرمەندی شێوەکار شیلان جەبارە.
دەقی بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا