رووداوەکان لە هەرێمی کوردستان، بەشەکانی تر و ناوچەکەدا ئەوەندە زۆرن و بە پەلە روو دەدەن کە رووداو، رووداو دادەپۆشی و سەرنجی هاووڵاتیان لە رووداوێکەوە بۆ رووداوێکی تر رادەکێشن، ئەوە رووداوەکەی رستورانی حوقەباز کەمتر لە میدیاکاندا باس دەکرێ. ئەو رووداوە گوایە لە کاتێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا هیچ کەس و لایەنێکی وەک تاوانبار دەستنیشان نەکردووە و دەڵێن هێشتا لە لێکۆڵینەوەکاندا بەردەوامن، ئەو لایەنانەی گومان هەیە لە رووداوەکەدا تێوەگلاوو بن، پەکەکە و برادۆستیەکان دەستنیشان دەکەن. ئاخۆ تا چەند چ ئەو بوختانانەی ئاراستەی پەکەکە و برادۆستیەکان دەکرێ وە یاخود ئەوانەی ئاراستەی پارتی و پاراستن و دەزگا زانیارەکان دەکرێن راست و درووستن؟
ئەوانەی دەستگیر کراوون، ئایا پارێزەریان هەیە وە تا چەند پارێزەرەکانیان لە لێپرسینەوەکاندا بەشدارن؟
ئاخۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوەدا لە ئەستۆێ کێدایە، پولیس، ئاسایش یان پاراستن؟
نیاز عەبدوڵا رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەداخەوە ئەو رووداوانەی بە دووای یەکدا روو ئەدەن، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەوەی خاوەن ستراتیژی گەلی تاێبەتی خۆێ بێ، ئەو هەمیشە هەرێمێکە بە پێی کاردانەوە لە ئاستی سیاسەت مامڵە ئەکا وە دووای رووداوەکان ئەکەوێتە بریار و هەنگاو نان، بەداخەوە ئەم رووداوەی هۆقەبازیش، هەڵبەت دیوەکی، دووای رووداوەکە،ئەوەی کە روو ئەدا تورکیا هەوڵ ئەدات بە تەواوی بۆ خۆی بقۆزیتەوە وەکو ئەوەی کە بینومان رەجەب تەیب ئەردوگان، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ لە تورکیا چەندین هەڕەشەیان لە هەرێمی کوردستان، لە پارتی کرێکارانی کوردستان و لە هەدەپە کرد بە شێوازێکی جۆرا و جۆر".
نیاز خانم هەر وەها دەڵێت " ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە هەرێمی کوردستانەەو، هەرێمی کوردستانیش نەیتوانی رێگا لەم نەزیفە بگری کە لە داهاتوو روو نەدابە داخەوە رەفتارەکانی هەرێمی کوردستان جۆرێک ئاماژەی مەترسیدارتر بوو بە تاێبەت کە ئەم دۆسیەی بەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان ساغ کرایەوە لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان پێشتر بە روونی دوورە پەریزی خۆیان لەم رووداوە راگەیاند، بەڵام تورکیا دۆسیەکەی بە جۆرێک قواستوەتەوە کە زیاتر پەل کێشیت بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان".
نیاز خانم دەشڵێت " پارتی دیمکراتی کوردستانیش بەداخەوە ئەکرێ بڵێن، پارتی دیمۆکراتی کوردستان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کار ئەهێنی، یەکینەکانی 80ی خۆێ بە کار ئەهێنێ وە میلیشیاکانی تر بە کار ئەهێنێ بۆ ئەوەی بتوانێ رۆڵی خۆێ بۆ شوێن پێکردنەوەی بەرژەوەندی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان جێ بکاتەوە و بۆ ئەمەش دەوڵەتی تورکیای بە کارهێناوە بۆ سەرکۆتکاری بەشێک لە عەشیرەتەکان کە بۆ خۆێ لە رووێ عەشیرەتگەریەوە بنەماڵەی بارزانی مێژوویەکی دوور و درێژی بەر یەک کەوتنیان هەیە لەو ناوچەیە بە تاێبەت لە سێ گۆشەی نێوان تورکیا، ئێران و عێراق کە برا دۆستیەکان لەوێ نیشتەجێن، بەرهەمی ئەوە کە ئێستا ئەیبینین، بەرهەمێک نییە کە مرۆڤ واێلێک بداتەوە یا ببینێت کە ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای پاراستن و دام و دەزگاکانی تر پێیەوە نەگلاوون لە بەرژەوەندی حزبی وە یاخود لایەنگیری نەکردن بۆ دەوڵەتی تورکیا، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەم دەزگایانە بە تەواوی تێوەگلاوون لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا".