Accessibility links

زاناکان شەپۆلی گەرمای ئەوروپا بە بەرزبوونەوەی گەرمای جیهان دەبەستنەوە


ئەمستردام (ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت شەپۆلی گەرمای لەمانگی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای ئەوروپا ژمارەی بەرزی تۆمارکردوە، گۆڕاناکری کەش و هەواوە هۆکارە وا بەتین بوە چالاکی مرۆڤیش هۆکاری بەرزبوونەوەی گەرمای زەوەیە.

توێژینەوەکە لەماوەیەکی کوورتدا تیمێکی ئەوروپا ئەنجامیداوە، ئاماژە دەدات بە کۆمەڵێک بەڵگە کە مرۆڤ هۆکاری گەرمبوونی جیهانە وئەو شەپۆلەی بەمدوایە ئەوروپای گرتەوە.

هەروەها توێژینەوەکە دەڵێت "شەپۆلی گەرمای مانگی 7ی ساڵی 2019 لەسەر ڕۆژئاوای ئەوروپا زۆر تووندبوە بەڕادەیەک ئەستەمە بەبێ گۆڕانکاری کەش وهەوا".

توێژینەوەکە دەڵێت شەپۆلەی گەرما بەبێ گۆڕانکاری کەش و هەوا لە نیوان 1.5 بۆ 3 پلەی سەدی دەبێت.

شارەزایانی فەرنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا و سویسرا توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە بۆیان دەرکەوتوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی هۆکاری ئەو شەپۆلە بوە.

زاناکان دەڵێن پلەی گەرمای لە فەرەنسا و هۆڵەندا تۆمارکراوە لەوانیە هەموو 50 بۆ 150 ساڵێک ڕووبدا لەم دۆخەی ئیستای جیهاندا. بەبێ کاریگەری مرۆڤ لەسەر کەش و هەوا" لەوانیە هەموو هەزار سڵێک ڕووبدات".

کەورە توێژەرەوە (رۆبیرت فۆتیە) لە پەیمانگای بییر سیمۆن لابلاس لە فەرەنسا دەڵێت، پێویستە ئەوروپا لەسەر ئەو جۆرە شەپۆلانە ڕابێت، کە پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا بەهێزتر و گەرمتر بێت.

دواتر شەپۆلی گەرما ڕوی کردوەتە گرینلاندا و جەمسەری باکوور و بۆتە هۆی توانەوەی بڕێکی زۆری بەستەڵەک.

زاناکان بۆ پێوانەی ئەگەری روودانی گۆڕانکاری لەپلەی گەرمای زەویدا لەئێستادا و لەداهاتوودا وتاچەند دەبێت لەدۆخێکدا بێ کەرمبوونی زەوی و کاریگەری مرۆڤ و بەراورد کردنی، بەرنامەی کۆمپیوتەریان بۆ 8 سینارێۆی جیاواز داناوە.

ئەکادیمیای نیشتمانی ئەمریکا بۆ زانست لەساڵی 2016دا توێژینەوەی لەسەر ئەو ڕێگا نوێ زانستیە کردوە بۆ پشتیوانی کەش و هەوا، ڕایشیگەیاند ڕێگایەکی دروستە.

(کاثی دیلۆ) زانای کەش و هەوا لە زانکۆی باکوری کارۆلاینا دەڵێت "توێژینەوەکە گۆڕانکاری کەش و هەوا بە هۆکار دەزانێت بۆ دروستبوونی ئەو شەپۆلە گەرمایە".

نەخشەی 3دوریی دەردەخات کاکێشان تەخت نیەو چەماوەتەوە.

زاناکانی گەردوون ناسی نەخشەیەکی زۆر وردی گەلەکسی کاکێشان ئاشکرا دەکەن، لەڕێگای چاودێریی هەزاران ئەستێرەی پڕشنگداری گەورە، ئەوەی لەهەموو گەلەکسیەکەدا بڵاوبۆتەوە، بەمەش دەرەکەوێت ئەو گەلەکسیەی ئەستێرەکانی لەژماردن نایت تەخت نیەوە لەکەنارەکانیەوە چەماوەتەوە.

زاناکان نەخشەیەکی 3دووری کاکێشانیان ئاشکراکرد بەوردی و قەبارەکەی دەردەخات. کاکێشان جێگای زیاتر لە 100 ملیار ئەستێرەیە لەوانە خۆری زەوی، وەک شێوەی خەپلەیە لە4 پەلی لوول و گەورە پێکهاتوە و ناوچەیەکی بنەڕەتی لەشێوەی هێلێک.

زانای گەردوون ناسی لە زانکۆی وارسۆ (ئەندریە ئۆدلسکی)، دانەر و بەشداری توێژینەوەکە دەڵێت "بۆیەکەم کەڕەتە گەلەکسیەکەمان لە کەنارەوە بۆ کەنار بنەخشێنرێت و نێوانی ئەستێرەکان پێوانەی درووستبێت".

تائێستا تێکەیشتن لە گەلەکسیەکە لەسەر بنەمای پێوانەی ڕاستەوخۆ و دەرکەتنی لەئاسمان لە ناو گەلەکسی کاکێشاندا و هەندێک نیشانە لە گەلەکسی‌دیکەدا سەرنجدراوە لەگەردووندا هەن. نەخشە نوێکە بە بەکارهێنانی پێوانەی وردی دوریی ئەستێرەکان لەخۆرەوە بۆ 2400 ئەستێرە کراوە و ناو نراون بە "سیفیدس"، لەگەلەکسیەکەدا بڵاون.

هەروەها زانای گەردوون ناس لە زانکۆی وارسۆ (دۆرۆتا سکۆرۆن) دەڵێت لەبەر چەند هۆکارێک ئەستێرەی جۆری سیفیدس نمونەیە بۆ توێژینەوە لەسەر کاکێشان . سیفیدس ئەستێرەیە 100 بۆ 10 هەزار ئەوەندە لەخۆر پرشنگدارترە، لەڕوی تەمەنەوە تاڕادەیەک کەمە، دەگەڕێنەوە بۆ 400 ملێۆن ساڵ.

زاناکان چاودێری سیفیدس بە تلسکۆبی وارسۆ دەکەن کە لە شاخەکانی ئەندیزە لەوڵاتی چیلیە. ئەم ئەستێرانە بەڕێکی پرشنک دەدەنەوە لە هەورە گەورەکانی تۆزدا لەنێوان ئەستێرەکاندا دەبینرێن کە لەوانیە تۆزی واڵایی ئەو ئەستێرانە لێڵ کات و بەئاسانی نەبینرێن.

ئەستوریی خەپلەی گەلەکسیەکە تاڕادەیەک ڕێک نیە، ئەستوریی لەجێگایەکەوە بۆ جێگایەکی دی دەگۆرێت. لەناوەڕاستدا ئەستوورە، تیرەکەی دەگاتە نزیکەی 14 هەزار ساڵی تیشک، ساڵێکی تیشک دەگاتە تێپەربوونی تیشک بۆ 9 ترلێۆن کیلۆمەتر.

دوای تەقینەوە گەورەکە ناسراوە بە بینگ بانگ بەر لە 13.8 ملیار ساڵ، بە کاتێکی کەم کاکێشان دروستبوە ، لەدوریی 26 هەزار ساڵی تیشک لە خاڵی ڕەشی زەبەڵاحی ناوەراستی گەلەکسیەکە خۆر درەست بوە بەر لە 4.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر.

دوای یادی یەکەم دابەزین لەسەر مانگ، ناسا دوور لە خولگە بیردەکاتەوە

ساڵی 2011 دوا کەرەت لەوڵاتەیەگرتوەکانەوە ئاسمانگەر چوە خوولگەی زەوی، دوای ئەوە ئەرکانە ڕاگیران، بەڵام ئەمریکا پلانی هەیە ئەم کەشتانە دەست پێبکاتەوە.

ئاهانگی یادی 50 ساڵەی بۆ چوونی ئەوپۆلۆ11 بۆ مانگ لەساڵی 1969دا وەبیرهێنانەوەی خەلکیبوو کە ناسا لەوتای ساڵی 1972ەوە نەچۆتەوە سەر مانگ، لەئێستایشدا ئاسمانگەر بۆ واڵایی نانێرێت، تەنها ڕێگا بۆ ناردنی ئاسمانگەر بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەڕێگای کەپسولی سویزەوەیە کە ڕوسیا کۆنترۆڵی هەڵدانی دەکات.

ئەگەر پلانەکان وەک ناسا دایڕشتوە بەڕێوە بچێت، ئەوا گۆڕانکاری بەڕێوەیە، ئەمەش لەناوەندی مارشاڵ بۆ کەشتەکانی واڵایی سەر بەر ناسا لە هانتسڤێل، لەولایەتی ئەلەباما بەدی دەکرێت و نموونەیە بۆ سیستەمی نوێی هەڵدان بۆ ئاسمان ناسراو بە SLS.

مایک نیکۆلز ئەندازیاری ناسا دەڵێت لەگەڵ تیمەکەی هەوڵەدەن ئاسمانگەڕان بۆ مانگ بگەڕێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سەنگی دەخەنە سەر دروستکردنی مووشەکێکی نوێ ، بتوانێت بۆ مانگ و دوورتریش بڕوات.

لەئێستادا ناسا تەنها ڕێکخراو نیە بەشدار لەم جۆرە هەوڵانەدا، کۆمپانیای وەک (پۆینگ و سپەیس ئێکس) کار لەسەر پەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا دەکەن ئاسمانگەر بگەێنیتە خولگەی زەوی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە خولگە.

ئەکەم ئەرک بۆ ماگ لە چوارچێوەی بەرنامەی Artemisدا، نیاز هەیە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بێت، بێ ئاسمانگەڕ، دوای ئەوە کەشتی

Artemis2 بۆ ناردنی ئاسمانگەر بۆ مانگ لەساڵی 2022دا، دواتر

Artemis3 لەساڵی 2024دا بۆ دابەزین لەسەر جەمسەری باشوری مانگ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:47 0:00

XS
SM
MD
LG