دیارە کێشەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و کورد دیسان لەسەر زارە و عبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان ( PKK) دەڵێت هەر لە سەردەمی سەرۆکی تورکی Turgut Özal وە تا ئێستا دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ کێشەی کورد لە لایەن هێزەکانی دژ بە گەریلاکان لە ناو براوە و دەشڵێت سەرەرای ئەوەی ئەو هێزانەی دژ بە چارەسەکردنی کێشەکە بوون هەمان ئەوانە نیین کە ئەمرۆ هەن، بەڵام تواناییان هەیە لە داگیرساندن و بەرپاکردنی شەڕێک.
ئاخۆ ئۆجەلان باس لە کام هێز و کام شەڕ دەکات؟
ئاخۆ مەبەستی ئۆجەلان چییە کە دەڵێت کورد پێویستی بە دەوڵەتێکی تر نییە و ئاخۆ سیستمێکی یاسایی دەبێت؟
ئایا ئەگەری هەیە وەکو ئۆجەلان دەڵێت لە ماوەی هەفتەیەکدا کێشەکە نەهێڵی و کۆتایی بەشەڕەکە بهێنی؟
کورد و ئۆجەلان ئەمە یەکەمین جار نییە ئەو دەستپێشخەریە دەکەن، چ گۆڕاوە تا تورکیا، ئەردوگان و ئاکەپە ئەو دەستپێشخەریە پەسەند بکەن؟
هیوا گوڵ مەحەمەدی رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئۆجەلان باس لەو شەڕە دەکات کە ئێستاکە لە تورکیادا گەرمە وە هەر وەها لە باکوری کوردستاندا وە ئەو شەڕەی لە ساڵی 1984 دەستیپێکرد کە ئێستاکە بەرەوبەری 35 ساڵەی دەچین ئێمە دەبینین کە لەو قوناغانەدا شەڕەکە زۆر جار خوێناوی بوە وە لە هەردوو لا قوربنای لێکەوتوەتەوە ، بەڵام لە دووای 1990 بەملاوە گۆڕانکاریەک هەم لە تێگەیشتنی پەکەکە وە هەم بەرێز ئۆجەلان وە هەم لە تێگەیشتنی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ناوەوەی تورکیا بە تاێبەتی ئەوانەی کە بەرپرسانی لەشکەری بوون هاتە ئاراوە کە ڕەنگە رێگاچارەیەکی دیگە هەبێت بێجگە لە شەڕ وە هەوڵدرا ئەو ڕێگا چارەیە تاقیبکرێتەوە ".
کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " ئەو بیروبۆچوونە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە تورکیا هەر وا بەردەوام بوە هەم لە لای تورکەکان، لای ئۆجەلان وە لە نیۆ بەشێک لە حکومەتی تورکیا بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوەتە ئەنجامێک، بۆیە ئۆجەلان لەو چوارچێوەدا باسی ئەو شەڕە دەکات وە پێی وایە ئەو شەڕە تا درێژە بکێشێت بەددتر دەبێ وە زیانی زۆرتر دەبێ وە هەتا زووتر چارەسەر بکرێ هەردوو لا قازانج دەکەن وە ئێستاش ئەو تێگەیشتانە لەو ناوچەکەدا درووست بوە ئاشتیەک پێویستە، وە ئەو کەسانەی کە کارەکتەری ئەو کاتە بوون و هەوڵیان دەدا شەڕەکە درێژە پێی بدەن، راستە ئێستاکە ئەوانە نەماوون بەڵام ئەو عەقلیەتە ماوە، وە ئەو عەقلیەتە ئێستاکە لە کەسایەتی خەڵکانی دیکەدایە".
کاک هیوا دەشڵێت " ئوجەلان هەمیشە شتەکانی لە چەند روانگەوە باس دەکات ، کۆمەڵێک شتی شاراوە لەو پەیامانەدا هەیە، کۆمەڵێک شتی شاراوە لە بە کاربدنی ئەو ووشە و دەستە واژانەدا هەیە ، مەسەلەی سەربەخۆێی کوردستان یان مەسەلەی دەوڵەتی کوردی نییە کە ئێستاکە زۆر کەس پرۆپاگەندەی بۆ دەکەن و دەیانەوی پەیامەکەی ئۆجەلان کەم رەنگ کەنەوە یان دەیانەوی بە شێوەیەک لە شێوەکان زهنیەتێکی وا درووست بکەن کە کورد پێویستی بە شەڕ هەیە".