دیارە بۆ لە داێکبوونی هەر پارت و رێکخراوەیەک کۆمەڵە هۆکارانێک هەیە بە گوێرەی پێداویستیەکان و بارودۆخێک لە شوێنێکی دیاریکراوودا بۆ هاتنە کایەی ئەو جۆرە رێکخراوە.
لە ماوەکانی پێشوو لە لایەن کۆمەڵە کەسانێکەوە پارتێکی نوێ بە ناوی " پارتی دادپەروەری و یەکسانیخوازی گەلانی ئێران" دامەزرا، ئاخۆ چیین ئەو هۆکارانەی لە پشتی دامەزراندنی ئەم رێکخستنە لە کاتێکدا دەیان رێکخراوەی تر لە گۆڕەپانەکە لە ئارادایە؟
کاک حەسەن یار حوسەینی سەرۆکی پارتی دادپەروەری و یەکسانیخوازی گەلانی ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هۆکاری درووستبوونی ئەم حزبە، نەبوونی حزبێکی سیاسی سەرتاسەری ئێرانە کە بروا بە مافی نەتەوەکانی گەلانی ئێراندا هەبێ لە چوارچێوەی ئێرانێکی دیمۆکرات و فیدیراڵ، نەبوونی حزبێکی سەرانسەر ئێرانی کە لە لایەن نەتەوە بن دەست و ماف خوراوەکانی ئێرانەوە رێبەری بکرێ، هەڵوێستی نیگەتیڤ و نەشیاوی بڕێک لە پارتە کۆنەپەرستەکان کە گوایە دژبەری رژیمی ئاخۆندی ئێرانن، بەڵام لە ئاست داخوازی مافی گەلانی ئێراندا هاووبیری ئەو رژیمە تیرۆریستیەن
کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت " ئێمە لەسەر بنەمای سۆسیال دیمۆکراسی خەباتی خۆمان دەستپێکردووە وە بە مەبەستی گەیاندنی گەلانی ئێران بە مافێکی یەکسانی لە بواری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و وە هەر وەها بوارەکانی تر درێژە بە خەباتمان ئەدەین ".
کاک حەسەن دەشڵێت " ئارمانجەکانی ئێمە لە 20 خاڵدا دیاریکراوە کە بە کورتی بە دیهێنانی سیستمێکی سۆسیال دیمۆکرات لە ئێراندا وە دابینکردنی حکومەتێکی فیدراڵ دیمۆکرات کە مافی نەتەوەکانی ئێران بپارێزێ وە هەر وەها لە پێناوی بەدیهێنانی ئارەزوو و ئاواتەکانی گەلانی ئێراندا تێدەکوشین "