فەرهەنگ و دنیابینییە جیاوازەکان هەمیشە بەرامبەر فەرهەنگی باو نەریت لەململانێی گەوردان. هەر پڕۆژەیەکی شارستانی و فەرهەنگی لەبەردەم تەوژمەکانی ئێستاو ئاوەزی باودا لەبەردەم ئاڵنگاریی و رووبەڕووبونەوەدایە. دنیای مۆدێرن واتە دنیای دیجیتاڵ و شێوازە جیاوزەکانی ژیان و پەیوەندی و کاریگەریی جیهانگەرایی. ئەوەی سەرتا باسی لێوەدەکرا لەبارەی جیهانگەراییەوە رەنگە بۆ ئێستا تەواو راست بێت کە جیهان بچوک دەکاتەوە بۆ گوندێکی گەردوونی. بە واتایەک کۆمەڵگەکانی جیهانی سێیەمیش بێبەش نین لەپریشکی نوێ و ئەو گەردوونگەراییە تەکنۆلۆژی و دیجیتاڵییەی کە ژیان کورتدەکاتەوە بۆ سکرینی مۆبایل و کۆمپویتەر و تەلەفیزیۆنەکان. ئایا تەرزی نەریتئاسای رۆژنامەگەریی دەتوانێت لەم جیهانە پڕ زانیاری و روناکییەدا هەڵکات؟ ئایا رێکخراوەکان دەتوانن چی بکەن بەرابەر تەوژمە نوێکانی شارستانیەتە بەهێزەکان؟ ئایا خانمان کەتونەتە کوێی تیکڕای ئەو تەوژمە شارستانی و مۆدێرنانەی جیهان و فشاری فەرهەنگ و و ئاین و نەریتە خۆجێییەکانەوە؟
گۆڤاری ژن مەگەزینی سەنتەری میترۆ کارو چالاکییەکانیان بە شێوازێکی جیاواز و هەمەچەشن لەئاستێکی هەمەڕەنگدا رەنگڕێژکردووەو بەردەوامن...
خانمان لەنێوان فەرهەنگی کۆن و نوێدا لەنێوان شێوازی ژیانی ئێستا و رابردوودا
کاریگەری دنیای مۆدێرن و هەڵکردن لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا. تا چەند داهێنان و پڕۆژە شارستانییەکان دەتوانن ببنە هاندان و پەرەپێدانی پێگەی خانمان لە کۆمەڵگەو بوارە شارستانییەکاندا، بەرنامەی نوێی ژیان لەفەرهەنگدا ئاوڕ لە ژن مەگەزین و پرۆژەو کارەکانیان دەداتەوەو ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ سەرنوسەری گۆڤارەکەو رێکخەری سەنتەری میترۆ لەشاری هەولێر خاتوو ئاڤان جاف دا سازکردووە.