Accessibility links

دکتۆر سەعدەدین مەلا: ئەمریکا و ڕوسیا کاری ستراتیجی بێ ئاگەداری یەکتر ناکەن


ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەک کۆبوونەوەی ڕابەرانی ئەڵقاعدەی تێدا ئەنجام دراوە، بەڵام روسیا دەڵێت ئەم هێرشەی ئەمریکا بێ ئاگادرکردنەوەی ڕوسیا و تورکیا کراوە، پەیامەکانی پشت ئەم هێرشە جۆن دەخۆێدرێتەوە لەکاتێکدا ڕوسیا و سوریا ئاگر بەستی یەکلایەنەیان ڕاگەیاند؟.

دەنگۆ هەیە ڕێکخراوی ئەنسارول تەوحید و حوراس ئەلدین بەنیاز بوون ڕێکەوتنێک لەگەڵ ڕوسیا و سوریادا بکەن و چیدی دژ بە بەرژەوەندی حکومەتی سوریا نەجەنگن، وەک هێزێک لەناوچەکەدا بمێننەوە و دەسەڵاتیان هەبێت و لەناوچەکە دژ بە بەرژەوەندی ئەمریکابن ، ئەمە تاچەند ڕاستە؟

لەسوریادا ئەم هەموو هێزانە هەن، ئایا بۆ تا ئێستا یاسایەکی نیودەوڵەتی نیە ئەو دۆخەی سوریا ڕاگرێت؟ بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆڵی لاوازە لەپرسی سوریادا؟.

تورکیا دەڵێت ئەگەر ئەمریکا دامەزراندنی ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا لە وادەی خۆی دوابخات، ئەوان بەهێرشی سەربازی دۆخەکە دەسەپێنن، لەوپرسەدا بۆ تورکیا لە هەڵوێستی ئەمریکا ناڕازیە؟.

لەمابارەیەوە وریا کاڵێ بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر سەعدەدین مەلا چاودێری سیاسی سەربەخۆ کردوە.

دکتۆر سەعدەدین دەڵێت " لەوباوەڕەدام ڕوسیا ئاگەداری ئەو هێرشە بوە، وەک چۆن ئەمریکا ئاگاداریی هێرشی ڕوسیا و ڕژێمی سوریا لەسەر ئەدلب هەبوە". دەڵشێت "هەردولا کاری بەو شێوەیە ستراتیجی بێ ئاگاداری یەکتر ناکەن، لەبەر بەرژەوەندی خۆیان لەسوریادا لەسەر زۆر خاڵ دژ بەیەک بوون، لەوانە پرسی تیرۆر و ئێران و ئیسرائیل و نەبوونی باوەڕیی بەئۆردوغان".

هەروەها دکتۆر سەعدەدین دەڵێت هەرێمی ئەدلب هیچ هەڕەشەی بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا نیە، ئەمریکا شەڕی دژ بە تیرۆر دەکات، ئەگەر پروپاکەندەیەک لەوجۆرە هەبێت لەوانیە تورکیا لەپشتیەوەبێت، هەرچ ڕێکەوتنێکیش هەبیت کاتیە، ڕوسیا هەوڵەدات هەمەموو هەرێمەکە بگەڕێتەوە بن دەستی ڕژێمی ئەسەد".

درێژەی گفتوگۆگە لەفایلی دەنگیە

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:57 0:00
XS
SM
MD
LG