Accessibility links

دکتۆر زوهێر کازم عەبود: ئەم حکومەتەی عێراق دەڕوات بەرەو شکستێکی ئێجگار گەورە


چاودێر لەوبڕوایەدان بوونی هێزی میلیشیایی و پەیوەندییان بە وڵاتانی ترەوە بەشێکی گەورەی ئەو گرفتانەن کە حکومەتی عێراق ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

دکتۆر زوهێر کازم عەبود، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی هاوڕایە و دەڵێت لە ئێستادا عێراق میلیشیای چەکداری هەن و ئەمانە ئەگەر ڕاستەوخۆ سەر بە ئێران نەبن ئەوا لە ڕووی بیروباوەڕەوە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن و دەشڵێت ئەو میلیشیایانە (وەک ئاماژەیەک بە هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکان) ئەگەرچی وەها دەریدەخەن بوونەتە بەشێک لە سیستەمی لەشکریی لە عێراقدا، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە هێشتاش وەک میلیشیا کاردەکەن لە دەرەوەی دامەزاراوەی لەشکری وڵاتەکە.

دکتۆر زوهێر دەڵێت "ئەم ئەزموونە بۆتە بەڵگەیەک بەسەر ئەوەی لایەنە سیاسییەکان ناتوانن ڕێبەرایەتی عێراق بکەن و بیگەیەننە کەناری ئارامی و سەقامگیری. عادل عەبدولمەهدی بە تەنها بەرپرسیارێتی ئەو شکست و وێران بوونی ڕەوشەی لە ئەستۆ نییە، بەڵکو ئەو بەرپرسیارێتیە هاوبەشە و تەواوی سەرکردایەتیەکان و لایەنە سیاسییەکان تیایدا بەشدارن کە ئەمڕۆ ڕێبەرایەتی عێراق دەکەن."

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دکتۆر زوهێر دەڵێت دەبێت تێگەیشتنێکی قوڵ هەبێت بۆ دۆسێی فێدراڵی و بەندە دەستورییەکان چاکسازییان تیادا بکرێت تا بگونجێت لەگەڵ فێدراڵی هەرێمی کوردستان و ئەو فێدراڵیانەی لە ئایندەدا پێکدەهێنرێن، دەشڵێت هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان دیموکراسییەت ڕەتدەکەنەوە و هەندێک لە لایەنەکان تێگەیشتنیان نییە بۆ دەستور و بۆ فێدراڵی و لەناو کوردیشدا لایەن هەن تێگەیشتنیان نییە بۆ هەبوونی فێدراڵی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر زوهێر کازم عەبود، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:09 0:00

XS
SM
MD
LG