بنگالورو (ڕۆیتەرز) – سەرۆکی رێکخراوی توێژینەوەی واڵایی هندساتان ڕایگەیاند ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پەیوەندیان بەو کەشتیە واڵایەوە نەماوە هەوڵی دەدا لە سەر مانگ دابەزێت، ئەمەش بە شکستێکی پلانەکانی نیودلهی دادەنرێت لەخواستەکانیدا بۆ ئەوەی ببێت بەیەکەم وڵات بگاتە جەمسەری باشووری مانگ.
کاتێک کەشتی چاندریان-2 هەوڵی داوە "بەنەرمی" و "لەسەرخۆ" نزیک لەناوچەی جەمسەری باشووری مانگ دابەزێت، لەکاتی نزیکبوونەوەی لەسەر مانگ پەیوەندی بە بنکەی ڕێکخراوی واڵای هندستان نەماوە. زاناکانی هندستان لەوباوەڕەدان ئەگەری هەیە ئاوی بەستوو لەو ناوچەیەی مانگ هەبێت.
"سیڤان کەی" سەرۆکی رێکخراوەکە لە هۆڵێکدا لەناوەندی ڕێکخراوەکە بۆ چاودێری لە بنجالۆر کە پڕ بوو لە زانا بە هەواڵەکە بێتاقەتیان پێوە دیار بوو، ووتی "شیکاری بۆ ئامارەکان دەکرێت".
کەشتیەکی هندستان دروستی کردوە و لەخولگەی مانگدابوو بەئاراستەی دابەزین بووە بۆ سەر خاکی مانگ لەنزیک کاتژمێر 2007 بەکاتی گرینچ، زاناکان لەقۆناغی دوا نیشتنەوەیدا پەیوەندیان پێوەی نامێنێت.
بەرپرسێکی ڕێکخراوکەی توێژینەوەی واڵایی هندستان ووتی "دابەزینی کەشتی "ڤیکرام" بەپێی پلانەکەی بۆی دانرابوو دەڕۆشت، چاودێری کارەکەی دەکرا و تا بەرزیی 2.1 کیلۆمەتر سروشتی بووە. دوای ئەوە پەیوەندی بە بنکەی زەویەوە بچڕاوە".
ناوی "ڤیکرام" لە کەشتیەکە نراو وەک ڕێزلێنانێک لە "ڤیکرام سرابهای" کە بەباوکی بەرنامەی واڵایی هندستان ناسراوە.
سەرۆک وەزیرانی هندستان "ناریندرا مۆدی" لە ناوەندی ڕێکخراوەکەی توێژینەوەی واڵایی ئامادەبوو، دوای ئەوەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە سیڤان لەدۆخەکە ئاگاداری کردوە ووتی "لەژیاندا سەرکەوتن و شکست هەیە.. ئەوە ئەرکە کارێکی ئاسایی نیە".
مۆدی لەڕاگەیاندنەکەیدا بۆ وڵات ووتی " لەوانەیە کەشتیەکە خێراتر لەوەی بۆی دانرابوو دابەزیبێت و لەسەر مانگ تێک شکابێت".
لەسەر کۆکردنەوەی ئامار لەسەر منداڵان یوتیوب بە 170 ملێۆن دۆلار سزا دەدرێت
واشنتن (ڕۆیتەرز) – کۆمسێۆنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی فیدراڵی وڵاتەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، کۆمپانیای گووگڵ کە ئەلفابێت خاوەنداری دەکات و یوتیوب بەشێکە لەوکۆمپانیایە، 170 ملێۆن دۆلار سزادراوە لەداوایەکی دادگادا، دەڵێت ئەو کۆمپانیایە پێشێلکاریی یاسی فیدراڵی کردوە بە کۆکردنەوەی ئاماری کەسایەتی لەسەر منداڵان.
پێگەی یوتیوب توومەتبار کراوە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تەماشاکارانی کەناڵەکانی منداڵان بە بەکارهێنانی (کوکیز) بۆ بڵاوکردنەوەی ریکلامی بەمەبەست بە ملیۆنەها دۆلار بۆ ئەو تەماشاکارانە.
سەودای ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمسێۆنی بازرگانی فیدراڵی و نوسینگەی دادوەریی نیویۆرک، کۆمسێۆن 34 ملێۆن دۆلار وەردەگرێت، ئەمەش بەگەورەترین سازا دادەنرێت لەوەتای جێبەچێکردنی پڕیاری قەدەغەکردنی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر ڕەفتار و ئارەزوی تەماشاکاری ئینتەرنێت.
سزا دراویەکە بەراورد بە داهاتی کۆمپانیاکە کەمە، کۆمپانیای ئەلفابێت کە نزیکەی 85%ی داهاتی لە ڕێگای پانتایە ڕیکلامەکانیەوە بەدەست دێنێت، ڕایگایاند لە مانگی 6ی ڕابردودا کۆی داهاتی بۆ کەرتی 2ی ساڵ 38.9 ملیار دۆلار بوە.
بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا مردنێکی نوی ڕادەگەێنن و ئاگاهی دوبارە دەکەنەوە
نیویۆرک – برپرسانی تەندروستی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی داوای لەخەڵکی کرد دەست لەکێشانی ڤایپ هەڵگرن تائەو دەمەی دەردەکەوێت بۆچی هەندێک تووشی نەخۆشی ترسناکی هەناسەدان دەبن.
پەرپرسان نزیکەی 450 حاڵەتیان دەستنیشان کردوە، لەوانە 5 گیان لەدەستدان لە 33 ولایەتی ئەمریکادا، ئەم ژمارەیە مردنەکانی بەم دوایانە راپۆرتکراون لە کالیفۆرنیا و ئیندیانا و مینسۆتایە.
بەرپرسان دەڵێن تائێستا ئامێری ڤایپ یاخود شلەیەک یان پێکهاتەکانی بە نەخۆشیەکانەوە نەبەستراوەتەوە، زۆر لە نەخۆشەکان – نەک هەمویان_ دەڵێن ڤایپی جۆرەی THCبەکارهێناوە، کە ئەوجۆرە پێکهاتە کیمیاویە لەماریواندا هەیە. ژمارەیەکی زۆری ئەوانەی بەکاریان هێناوە نەجەوان بوون.
بەرپرسانی تەندروستی تەنها کۆکرندەوەی ئامار لەسەر هەندێک نەخۆشی سی کۆدەکەنەوە لەسەر ئەو کەسانەی لەماوەی 3 ماندگا تووش بوون.
پزیشکەکان دەڵێن نەخۆشیەکان هاوشێوەی تووشبوەنکانی هەڵمژینی پێلکهاتەیەکی کیمیاویە ئەو کەسە هەڵی مژیبێت و دەرکەوتەکانیشی بریتیە لە تەنگەنەفەسی، هیلاکی، ئازاری سنگ، هێلنج و ڕشانەوە.
هەموو ئەم نەخۆشیانە لەئەمساڵدا دەرکەوتن، ژمارەی تووشبوەکانیش بەرەو بەرزی دەروات بەتایبەتی لەمانگی ڕابردودا و زۆر لەولایەتەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
تەنها لە 25 ولایەتدا 215 حاڵەت تۆمار کراوە.
ئاشکرا نیە ئەگەر ئەو نەخۆشیانە ساڵێک لەمەوبەر سەری هەڵدابێت.
پزیشک دانا مایانی دلمان لە ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی بە ڕۆژنامەوانانی ووت "پرسیارێک لامان دروست بوە ئایا ئەمە شتێکی نوێیە یاخودا پێشتر هەبوە ئاگاداری نەبوین".
پزیشک جینفەر لایدن بەرپرسی تەندروستی لە ولایەتی ئیلینۆی دەڵێت "بەرپرسان لەوێ نازانن کەی ئەم نەخۆشیە بۆ یەکەم کەڕەت سەریهەڵداوە، بەڵام وتیشی بەرزبوونەوەی حەڵەتەکان لە بەهارەوە سەرنجی ڕاکێشاوە".
پێشرت لە هەردوو ولایەتی ئیلینۆی و ئۆریگن ڕاپۆرت لەسەر گیان لەدەستدان هەبوە.
بەرپرسانی ولایەتی ئیندیانا دەڵێن ئەو کەسەی مردوە کەسێکی بەتەمەن بوە، بەڵام ئاشکرایان نەکرد مردنەکە کەی ڕویداوە. بەرپرسانی تەندروستی لوس ئەنجلس دەڵێن ئەوان لێکۆڵینەوە لەمردن بەهۆی دوکەڵەوە دەکەن. بەرپرسانی ولایەتی مینسۆتا دەڵێن یەکەم کەس بەهۆکاری دوکەڵ مردبێت کەسێک بوە تەمەنی سەروو 65 ساڵ بوە و مێژوی کێشەی سی هەبوە و برهەمەکانی THC ڕێگەپێنەدراوی بەکارهێناوە ولە مانگی 8دا گیانی لەدەستداوە.