Accessibility links

شاندێکی 3 کەسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ 2 لیژنەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە


لە سەردانێکیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو لیژنەی سامانە سروشتییەکان و دارایی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

شاندەکەی حکومەت لە ڤاڵا فەرید وەزیری ھەرێم و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکھاتبوو.

لەبارەی کۆبوونەوەکە شێرکۆ جەودەت ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو گوتی "له‌ كۆبوونەوەکە‌ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر قسه‌مان كرد كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ ئه‌وانەش پرسی بودجه‌، خاک و مه‌له‌فی ئه‌منین. گفتوگۆیه‌كی چڕ لەسەر رێگرییەکان و مەبەستی هه‌رێمی كوردستان‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا کرا و بێگومان لە کۆتاییدا مەبەستەکە‌ ده‌ركه‌وت كه‌ رێكه‌وتنه‌ به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتنه‌ هه‌ندێ كۆسپی له‌به‌رده‌مه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن ".

گوتیشی "تا سه‌ری ساڵ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدایه و ‌ مووچەی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه‌ و ئه‌وه‌ی ھەیە‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چه‌ند حیساباتێكه‌ له‌ نێوان ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عێراق ، له‌هه‌مان كاتیش داواكاریه‌كانی به‌غدا له‌ به‌رامبه‌ر كوردستان".

شێرکۆ جەودەت دەشڵێت "پێشنیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ دەبێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتن بكرێت به‌ڵام مافه‌ ده‌ستورییە‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بن ، هه‌ر كێشه‌یه‌كیش هه‌بێت له‌ رێگای دادگا و رێكاره‌ یاسایه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. رایشیگە‌یاند: پێویسته‌ پرسی داهاتی هه‌رێم بگەڕێتەوە‌ وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ك لە دەرەوەی ئەوە‌ مامەڵەی پێوه‌ بكرێت و كه‌سیش نه‌زانێت چۆنه‌! بۆیە پێویستە شە‌فافیه‌ت بچێته‌ قۆناغی دامه‌زراندنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتی نه‌وت و گازییەكان، چاكسازییەکان‌ رێكه‌وتنی هه‌موو لایەکیان له‌سه‌ر بێت و له‌ زووترین كات ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێن".

راپۆرتی تایبەت بە کۆبوونەوەکە، لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00


XS
SM
MD
LG