بزوتنەوەی گۆڕان وەکو باس دەکرێ هەر وەکو یەکێتیی نیشتمانی کورستان لە قوناغێکی زۆر سەخت دایە و ئەمرۆش بۆ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، هەڵبژاردنی ئەنجام دا و بۆ جاری دووەم عومەر سەی عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
ئایا لە راستیدا گۆڕان لە تەنگەژەدایە بەو شێوەی کە باس لە یەکێتیی دەکرێ؟
هەر بەو شێوەی یەکێتیەکان بە هیوان گۆنگرە چارەسەری کێشەکانیان بکات، ئاخۆ ئەم هەڵبژاردنە کێشەکانی گۆڕان چارەسەر دەکات؟
لە ناو رێکخستنەکاندا ئایا رێباز و پەیرۆپرۆگرامەکانیەتی کە پێکەوە گریان دەدات و رێکخستنەکانی پتەو دەکات و بە یەکگرتوویی رایان دەگرێ یان کەسایەتیەکانە؟
گواستنەوەی گۆڕان لە ئوپوزسیۆنەوە بۆ بەشێک لە حکومەت زیانی پێی گەیاندووە وە یاخود بە قازانجی گەڕاوەتەوە؟
ئاخۆ پاش ئەم هەڵبژاردنە گۆڕان بەرەو کوێ دەچێت؟
ئومێد حەمە عەلی نووسەر، لێکۆڵەر و ئەندامی پێشووێ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بیگومان ئەزمونی حزبایەتی کوردستان بە تێکڕا لە تەنگەژەدایە، لە قەیرانێکی قووڵدایە، ئەگەر ئاوردانەوەیەک بدەین لە مێژووی پارتە سیاسیەکان لە باشوری کوردستان وە تاێبەت لە ساڵی 1946 وە لە درووستبوونی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئێمە ئاشنا دەبین لەگەڵ زنجیرەیەکی مێژووی
لە حزبی سیاسی لە قوناغی جیاوازدا بە تەواوی هەڵگەڕاونەتەوە لە هەموو ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا درووست بوونە، وە بەردەوام پێچەوانەی ئەو چاوەڕوانیانە ئیشیان کردووە هەر پاش ماوەیەک لە درووستبونیان ".
کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " سەرنج بدە ئەمرۆ هەڵبژاردنێک لەسەر ئەساسێکی نا یاسایی، نا دەستوری بەرێوە چووە، چونکە بزوتنەوەی گۆڕان شەرعیەتی ناوخۆیی خۆێ نییە وە چەندین ساڵە هەڵبژاردن نەکراوە، ئەمەوی سەرنج بە خاڵێک بدەم، ئەوەیە لە باشوری کوردستان لەم جۆرە سیستم و عەقلیەتە حزبیە حوکمرانیەدا، هەمیشە کۆمەڵێک تمسیل، کۆمەڵێک شانوگەری دەکرێت، ئەوە راست نییە چونکە ئەوەی کە گوزراوە لەسەر ئەساسێکی نە یاسایی بوە، بۆیە سەرنجی خەڵک بۆ ئەوە نادەن کە هەموو ئەم پرۆسانە، پرۆسەن لەسەر ئەساسی شەو بەرێوە چووە".
کاک ئومێد دەشڵێت " لە لایەکی ترەوە هەر ئەوەی کە ئەمرۆ گوزەرا راستەقینەترین هەنگاوی بە بنەماڵەیی کردنی ئەو بزوتنەوەیە بوو، چونکە ئەوانەی هەڵبژێدراوون زۆرینەی موتلەقیان بە تەوای مەعنا گوێ رایەڵ و موتیعی نەوەی رێکخەری گشتیین، کورانی نەوشیروان موستەفا رێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان ".