Accessibility links

لە هەولێر گردبوونەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکرێت


لە پێناو چاکسازی ڕیشەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی کەرتی گشتی و کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاکان و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ناڕەوا، ژمارەیەک لە چالاکانی سڤیل و ئەندام و لایەنگرانی حیزبە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم پەرلەمان هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و کۆمەڵێک داواکاریان لەوبارەیەوە خستەڕوو.

فازڵ عەباس یەكێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " پێمان وایە دەبێت چاکسازی لە لوتکەوە، لە خانووە ملیۆن مەترێکانیەوە دەستپێبکات."

گردبوونەوەی دژی گەندەڵی لە هەولێر
گردبوونەوەی دژی گەندەڵی لە هەولێر

لەلایەکی ترەوە هیوا سەید سەلیم ئەندامی سیاسی حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پێویستە حزبە سیاسییەکان پێشڕەوی ناڕەزاییەکانی خەڵک بکات.

زانیاری زیاتر لەو فایلە دەنگیەی خوارەوەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:34 0:00


XS
SM
MD
LG