Accessibility links

ئەحمەد میرە: رەفتاری ئەفسەرەکانی ئاسایشی پارتی لە بازگەکاندا بەشێکە لە کەلتوری ئەو حزبە و سیاسەتی ئەمنی حکومەتی هەرێم


Ahmad Mira
Ahmad Mira

لە درێژایی سێ دەیەی رابوردوودا وەکو شارەزایان و شرۆڤەکاران ئاماژەی پێی دەکەن مرۆڤی کورد لە هەرێمی کوردستان کەمتر هەستی بەوە کردووە کە حکومەتە لە راستیدا کاروبارەکان بەرێوە دەبات تاکو پارتەکان.

ئایا یاسا حکومەت بەرێوە دەبات یان پارت و میلیشیاکانیان؟

حکومەتێک ئەگەر بێت و پارتەکانی فەرمانرەوا لەسەرەوەی یاسا بن، دەبێ ئەو حکومەتە هەرێمەکە بەرەو چ ئاقارێک ببات؟

رووداوەکەی رێگری لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی م.س یەکێتیی نیشتمانی لە چوونە هەولێر تا چەند بە باڵا دەستی پارت و باڵای دەستی یاساوە پەیوەندی هەیە؟

زۆر لە سەرانی یەکێتیی بە ئاسانی هات و چۆی هەولێر دەکەن، بەس رێگا گرتن لە مەحمود سەنگاوی هیچ مەبەستێکی لە پشتەوەیە؟

لە پرسێکی لەو جۆرەدا کێ بەرپرسە لە یەکلاکردنەوەی، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ یان پارتی فەرمانرەوا؟

مەسعود بارزانی کە لە رووێ یاساییەوە خاوەن هیچ دەسەڵاتێک نییە، بۆ کۆسرەت رەسوڵ لە جیاتی رووکردنە سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەت نامە ئاراستەی ئەو دەکات و داوای روونکردنەوەی لێدەکات؟

ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بێگومان ئەوە شتێکی بەڵگە نەویستە، تاکە شتێکە لە ناو چوارچێوەی قەوارەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوونی نەبێت بابەتی یاسایە و سەرەوەری یاسایە، یاسا و سەرەوەی شتێکن لە پرۆسەی سیاسی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا تەنها لەسەر کاغەز بوونیان هەیە، لە بواری ستراتیژیدا ئەگەر جاران دەستێوەردانی پارتەکان کونترۆڵی جومگە سیاسیەکان و جومگە کارگێڕیەکانی هەرێمی کوردستانەوە کردبی، ئێستاکە باندەکانی بازرگانی و قاچاغچیە سیاسیەکان هەموو شتێکیان بە دەستەوەیە وە ئەو جۆرە کۆنترۆڵ و دەست بەسەرا گرتنە وایکردووە هەیکەلی دەستوری هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی لە ژێر پرسیاردا بێت وە دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە هەرێمی کوردستاندا دامەزراوەی ئیفلیج بن وە پەیوەندی هەبی بە کەلتورێکی خۆسەپێن کە لە شاخەوە هاتوەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە ".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت " ووتنی رەخنەیەک لەسەر بەرپرسێکی سیاسی دیاریکراوو، هەرایەکی سیاسی درووست ئەکا ئەگاتە ئەندازیەک کە کۆێ شتەکان لە هەرێمی کوردستاندا تێکەڵ بکات و تێک بدات بەسەر یەکا، وەکو پەندێکی کوردی هەیە کە ئەڵێت (مزگەوتێک، مزگەوتی شێخ رووخاوە تەنها مەنارەکەی ماوە) حکومەتی هەرێمی کوردەستان لەبەر ئەوەی کە لە رووێ سیاسیەوە پێکهاتەیەکی بەهێزی نییە ، واتە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە حکومەتێکی تەندرووستی سیاسی درووست بکات کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنێکی راستەقینە بێت، وە لە رووێ کارگێڕیەوە، دابەشبوونی کارگێڕی زەق ئەبینرێ لە نێوان ناوچەکانی سلێمانی و ناوچەکانی هەولێردا، هەر وەها لە رووێ ئاسایشیەوە دابەشبوونێکی زەق ئەبینیت لە نێوان ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر، لە هەموو بەشەکانی تردا دابڕان و دابەشبوونی سیاسی و بنەماڵەیی و باند و مافیا سیاسیەکاندا هەیە ناتوانی حکومەتێکی بەهێزی یەکگرتووێ سەقامگیر بەرهەم بهێنرێت ".

کاک ئەحمەد دەشڵێت " بێگومان ئەو رەفتارەی کە ئەفسەرەکانی ئاسایشی پارتی لە بازگەکان بەرامبەر بە خەڵکی جیاواز لە پارتی بەرێوە ئەبەن بەشێکە لە کەلتوری ئەو حزبە وە بەشێکی بنەڕەتە لە سیاسەتی ئەمنی سەرۆکی حکومەت، من چەندین جاری تر ووتومە وە لە مێژووی پارتیدا لە رێگری گرتن لە سەرۆکی پەرلەمان و رێگری گرتن تەنانەت لە جێگری سەرۆکی هەرێم کە ئێستا کەسی یەکەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە( کۆسرەت رەسوڵ) لە پێشتردا وە ئەم رەفتارەش بەرامبەر بە بەهێزترین کارەکتەری سەربازی ناو یەکێتیی ئەنجامدراوە کە خاوەن پێگەیەکی سەربازی بەهێزە لە ناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا، واتە دستبردن بۆ ئەم کارەکتەر سیاسی و سەربازییە دیارانەی هەرێمی کوردستان لە لایەن پارتیەوە ئەوە ئەگەینی مەسعود بارزانی ئامادەی پێشکاندنی ئیرادەی سیاسیە، ئامادەی پێشکاندنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە، لە راستیدا ناتوانین لێدوانەکانی مەحمود سەنگاوی سەبارەت بە کەسایەتی مەسعود بارزانی و رەفتارەکانیدا لە پێناوی حکومەت لە سەروبەندی 31 ئابدا ببێتە مایەی درووستبوونی ئەو شڵەژانە سیاسی و سەربازییەی کە لە لێواری تەقینەوەدایە، لە لێواری شەرێکی ناوخۆدایە لەبەر چاو نەگرین ، بۆیە ئەمانە بریاری ئێجگار ئێجگار شەخصین، وە ئەم بریارەی سەبارەت بە رێگرتن لە مەحمود سەنگاوی بریارێکی مەسعود بارزانیە وە بریارێکە ئەوەمان پێی ئەڵی لە مێژووی هیچ رەوتێکی سیاسی بە دیکتاتورترین رەوتە سیاسیەکان لە دونیاشدا رەخنەگرتن لە سەرۆکی پارتێک ناکرێ شڵەژاوێکی سەربازی ئاسایشی ئەوندەی گەورەی لێبکەوێتەوە، خۆ مەسعود بارزانی ئێستا هیچ سفەتێکی فەرمی، کارگیڕی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نییە، نە سەرۆکی هەرێمە و نە سەرۆکی حکومەتە، سەرۆکی پارتێکی سیاسیە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:23 0:00


XS
SM
MD
LG