Accessibility links

کاوە محەمەد: مەترسییەکی زۆر هەیە لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان


کاوە محەمەد
کاوە محەمەد

سەرباری دانوستانە یەکلەدوایەکەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی لەبەغداو حکومەتی هەرێم لە هەولێرو هاوکاتی سەردانەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵح و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق هەر لەسەرۆکی هەریمەوە تا سەرۆکی حکومەت و بەرپرسە حیزبییەکان، بەڵام هێشتا دوو بابەتی گرنگ و جومگەیی هەر بە هەڵواسراوی ماونەتەوە ئەوانیش پرسی بودجەو رادەستکردنی بەشێک لەنەوتی هەرێمی کوردستانە. ئایا هەرێم نەوتەکە رادەست دەکات؟ ئایا مەترسی ئەوە لەئارادایە ئەگەر کورد بەشێک لە نەوتەکەی رادەستی بەغدا نەکات بەشە بودجەکەی ببڕدرێت یان کەمبکرێتەوە؟ بۆچی حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا ناکات و بۆ لیستی راستقینەو پاکژی موچەخۆرانی هەرێم رادەستی حکومەتی فیدرراڵی ناکات؟ هۆکارەکانی پشت ئەم یارییە سیاسییە چین؟ لەکاتێکدا بەپێی ڕاوبۆچوونی شڕۆڤەکاران ئەگەر بەشە بودجەی هەرێم گرفتی تێبکەوێت زەرەرمەندی یەکەم خەڵکە بە گشتی و لەئاکامدا پڕۆژەو هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەو ئابوری هەرێم دەکەونە بەردەم مەترسیە گەورەکە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتووێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد لەبەغدا کاوە محەمەددا بۆ دەنگی ئەمریکا سازکردووە....

کاوە محەمەد دەڵێت "حکومەتی هەرێم بڕیاری رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا بەدەستی خۆی نیە....تورکیا بڕیاربەدەستی سەرەکییە لەم بابەتەدا نەوەک حکومەتی هەرێم."

دەشڵێت "ئەو رێکەوتنە ژێربەژێر و گوماناویانەی کە لەگەڵ تورکیاو کۆمپانیاکاندا کردوێتی و ئەو هەموو قەرزەی خستۆتە سەر خۆی و خەڵک باجەکەی دەدات؛ هەموو ئەوانە وایکردووە بڕیاری رادەستکردنی نەوت و رێکەوتن لەگەڵ بەغدا بەدەستی خۆی نەبێت."

سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم رێکنەکەوتنەش کاوە محەمەد دەڵێت "مەترسییەکی زۆر هەیە لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو."

دەشڵێت "پێناچێت حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بکات...."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:13 0:00


XS
SM
MD
LG