Accessibility links

سەرتیپ جەوهەر: دۆخی راگەیاندنی یەکێتیی رەنگدانەوەی دۆخی ناوخۆی سەرکردایەتیەکەیە


Sarteep Jawhar سەرتیپ جەوهەر
Sarteep Jawhar سەرتیپ جەوهەر

هەر وەکو دەوترێ میدیا چەکێکی بەهێزە بۆ کارتێکردنە سەر هاووڵاتیان و ئاراستە کردنیان و رادیو و تەلفزیۆنە کە سەر دەکاتە هەموو ماڵێک و چەکی بەهێزی لایەنە رامیاریەکانە لە بەرامبەر بەرهەڵستانیاندا، چ بوو کەناڵە تەلفزیۆنەکانی یەکێتیی لە پڕدا ڕاگیران و کپ کران؟

هەر وەکو دەوترێ میدیا چەکێکی بەهێزە بۆ کارتێکردنە سەر هاووڵاتیان و ئاراستە کردنیان و رادیو و تەلفزیۆنە کە سەر دەکاتە هەموو ماڵێک و چەکی بەهێزی لایەنە رامیاریەکانە لە بەرامبەر بەرهەڵستانیاندا، چ بوو کەناڵە تەلفزیۆنەکانی یەکێتیی لە پڕدا ڕاگیران و کپ کران

ئایا لە راستیدا کێشەکە بە داراییەوە گرێدراوە یان بە ناکۆکیەکانی ناو یەکێتیی؟

ئایا وەکو باس دەکرێ پیلانێک لە ئارادایە، ئەگە نە چ هۆیەکی وا گەورە هەیە کە ببێتە هۆێ کپکردنی یەکێک لە هەرە بەهێزترین چەکەکانی یەکێتیی؟

یەکێتیی کە لە بارودۆخێکی زۆر هەستیاردایە و کۆنگریەکی لە پێشدایە، بە بێ ئەو دەزگایانە چۆن دەتوانی دەنگی بگەێنێتە پایەکانی و لە بەرامبەری پرۆپاگەندەی نەیارانیدا خۆێ رابگرێ؟

شاناز ئیبراهیم لە ووتارێکیدا باس لە هەندی لە سەرکردەکانی ئەمرۆی یەکێتیی دەکات و باس لەو دەرمانە ماوە بەسەرچووانە و سیگاری قاچاغ دەکات گوایە بە هیچ کام لەو پرۆژانە ناگۆڕنەوە، ئاخۆ شاناز خانم رووێ لە کام لەو سەرکردانەیە؟

تا چەند داخستنی ئەو کەناڵانە بۆشاییەک درووست دەکات، یەکێتیی لاواز دەکات و گۆڕەپانەکە بۆ نەیارانی چۆڵ دەکات؟

رۆژنامەوان سەرتیپ جەوهەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو داخستنانە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ناکوکی ناوخۆییەوە نەبوە بەڵکو پەیوەندی بە دابینکردنی دارایی بۆ ئەو گرێبەستانە بو پەخشکردن هەبوە".

کاک سەرتیپ هەر وەها دەڵێت " ئەو کەناڵانەی کە سەر بە مەکتەبی راگەیاندنن، ئەوان داراییەکەی دابین دەکەن، بەڵام کەناڵی کوردسات سەر بە مەکتەبی راگەیاندن نییە وە لە مەکتەبی راگەیاندن فەرمان وەرناگرێ بەڵکو مەکتەبی دارایی لەوەدا بەرپرسە ".

کاک سەرتیپ دەشڵێت " من ناتوانم سەرنج لەسەر قسەکانی شاناز خان بدەم، ئەوە بۆچوونی ئەوە، رەنگە ئەو زانیاری هەبێ، من ئەو زانیارانە ئەگەریش هەمبی ناتوانم ئێستا بیخەمە روو، ئەوەی ئێمە بە روون و بە ئاشکراویی دەیبینین دام و دەزگای راگەیاندنی یەکێتیی پێویستی بە پێدا چوونەوە هەیە بۆ ئەوەی باشتر پێش بخرێ وە بە پێی پێشکەوتنی سەردەم نوژەن بکرێتەوە وە لە هەمان کات سیاسەتی روون بکرێتەوە، دۆخی راگەیاندنی یەکێتیی، رەنگدانەوەی دۆخی ناوخۆی مەکتەبی سیاسی سەرکردایەتیەتی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:17 0:00


XS
SM
MD
LG