(ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بواری تەندروستیدا ڕۆژی 5 شەممە ڕایانگەیاند، 805 حاڵەتی توشبونیان دەستنیشان کردوە بەنەخۆشی تەنگەنەفەسی سەرسوڕهێنەر و پەیوەندی بە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە هەیە، هەرەوها ژمارەی مردەنکان بەو هۆکارەوە بۆ 12 کەس بەرزبۆتەوە.
لەهەفتەی ڕابردودا ناوەندی دژە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی ووتی، 530 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی وڵاتەیەکگرتوەکان لە بواری تەندروستیدا لێکۆڵینەوە لەو نەخۆشیە دەکەن ، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە بەهیچ بەرهەمێکی تایبەتی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە بی بەستنەوە.
توێژینەوە: خواردنی چاکلێتی تاریک لەوانەیە بەسوود نەبێت
(ڕۆیتەرز) – لەهەواڵێکدا ڕەنگە بۆ ئاشقانی چاکلێت خۆش نەبێت، توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە خواردنی چاکلێتی تاریک نابێتە هۆی باشبوونی بینین، بەڵکوو بەپێچەوانەوە توێژینەوەیەک پێشتر پێی گەیشتبوو.
توێژینەوەی پێشوو ئاماژە بەباشبوونی چەند پێکهاتەیەکی چاو دەدات دوای 2 کاتژمێر لەخورادنی چاکڵێت و دەڵێت کاری باشتر بوە. بەڵام توێژینەوە نوێکە هیچ گۆڕانکاریەک ناخاتە ڕوو لە بینیندا، یاخود جوڵەی خوێن لەدەمارەکانی چاودا دوای خواردنی 200 گرام لە چاکڵێتی تاریک.
هەردوو توێژینەوەکە لەسەر 2 گرووپی پچووکی خۆبەخش کراو.
دکتۆر جیکۆب شیدلیتس لەزانکۆی لۆڤدیچ ماکسیملیانز لە میونخ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیکی بجووکی سنووردار و لەسایەی گەیشتن بە 2 دەرئەنجامی دژ بەیەک " ئەوا پێویستیی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە".
لەڕاپۆرتەکەی گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکا بۆ تەندروستی چاودا هاتوە "پەوپێیەی ئەم توێژینەوە بچوکە ئەگەری هەبوونی سوود بەدوور نازانێت ، ئەوا پێویستیی بە توێژینەوەی زیاتر و لەئاستی بەرفراواندا هەیە بۆ سەلماندن یاخود ڕەتکردنەوەی سوودەکانی، لە مەودای درێژخایاندا و بەدڵنیابوونەوە".
هۆکاری ئەو تێگەیشتنە کە چاکڵێتی تاریک بینین باشتر دەکات ئەوەیە، بە پێکهاتەی فلافۆنید دەوڵەمەندە، کە دژ ئۆکسیدە. توژینەوەکان دەریان خستوە خواردنی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسید لەوانەیە ئەگەری بوونی کێشەی چاو پەیوەندیدار بە چوونە تەمەنەوە کەمکاتەوە، ئەوەی ناسراوە بە پووکانەوەی ماسولکەکان. توێژەروان ئاماژەیان داوە بەوەی "پێدەچێت بوونی پێکهاتەی فلافۆنید لە چاکلێتی تاریکدا هەریکار بێت لە فراوانکردنی خوێنبەرەکان".
بۆ دڵنیابوون لەوە شیدلیتس و هاوکارەکانی توێژینەوەیان لەسەر 22 خۆبەخشی تەندروست کردوە، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 62 ساڵ بوە هیچ کێشەیەکی بینیان نەبوە.
چەند کەسێکیان بێ دەستنیشانکردن هەڵبژاردوە و داوای خواردنی 200 گرم چاکڵێتی تاریکیان لێکردون، 400 ملیگرام لە فۆلافانۆلی تێدابوە کە پێکهاتەیەکە لە فلافۆنید، یاخود 7.5 گرام لە چاکڵێت و شیر نزیکەی 5 گرام لە فلافانۆلی تێدا بوە.
پزیشکەکان پشکنینی چاوی خۆبەخشەکانیان کردوە بەر لەخواردنی چاکڵێت و دوای خواردنی بە 2 کاتژمێر، تیمی توێژینەوکە سەنگیان خستوەتە سەر نیشانەکانی چاکڵێت ئەوەی پەیوەستە بەهۆکاری فراوانبونی خوێنبەری تۆڕی چاو، کەئاماژەیە بۆ باشبوون و بەهێزبوونی تەوژمی خوێن لەدەمارەکانی چاودا.
هەروەها خۆبەخشەکان تاقیکردنەوەی ئاسانی چاویان بۆ کراوە وەک ئەوەی توێژینەوەی پێشوو.
کۆمپانیایەکی ئەمریکا فرۆشتنی زانتاک ڕادەگرێت ئەرچەندە هێشتا بڕیاری کۆتای لەسەر سەلامەتی نەدراوە
(ڕۆیتەرز) – کومپانیای (سی ڤی ئێس)ی ئەمریکا ووتی فرۆشتنی دەرمانی بەناوبانگی (زانتاک) بۆ گەدە و چەندین دەرمانیدیکە ئەوەی پێکهاتەی (رانیتیدین)ی تێدایە لە دەرمانخانەکانی ڕادەگرێت، دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا پێکهاتی هۆکاری شێرپەنجەی تێدا دۆزینەوە.
ئەم مانگە بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا ڕایگەیاند بڕێکی کەمی لە پێکهاتەی (ئێن – نیترۆ سۆدیمیثیلامین)ی لەهەندێک حەبدا دۆزیوەتەوە، هەرەها لەچەند دەرمانێکی فشاری خوێندا کە بەفراوانی بەکاردێن، ئەم بڕیارەش بوە هۆی کەمبوونەوەی دەرمانەکان لەفرۆشگاکاندا.
(سی ڤی ئێس) ووتی ڕاگرتنی فرۆشتنی دەرمانەکان خۆپاراستنە لەکاتێکدا بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا پیاداچوونەوە دەکات داخۆ ئاستی کەمی پێکهاتەی (ئێن دی ئێم ئەی) ئەوەی لە (رانیتیدین)دا هەیە ئەو پێکهاتە چالاکەیە لە زانتاکدا و مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستی کڕیارەکانی؟.
سەرباری ئەمەش کۆمپانیاکە لەڕاگەیاندنەکەیدا ووتی " بەڕیوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا داوای نەکردوە هەموو بەرهەمەکانی زانتاک و (سی ڤی ئێس) ئەوانەی (رانیتیدین)ی تێدایە لەبازاردا بکێشرێتەوە و داوای لەکڕیارانی نەکردوە چیدی بەکاری نەهێنن.
دوای ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار بە کۆنترۆڵی دەرمان لە ئەمریکا و ئەوروپا تێبینی لەسەر سەلامەتی دەرمانەکە ڕاگەیاند چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیای (ساندۆز) سەربر کۆمپانیای (نۆڤارتس) فرۆشتنی زانتاکی لە فرۆشگەکانی لە ئەمریکا و کەنەدا ڕاگرت.