رۆژئاوای سوریا لە بارودۆخێکی زۆر هەستیاردایە ، بە تاێبەت پاش لێدوان و توێتەکانی سەرۆک ترامپ، هەمو لایەک بە سەرە سوڕمانیەوە دەڕواننە ئەو جۆرە هەڵویستانە، بەڵام لە بەرامبەردا کاردانەوەیەکی زۆر توند هەبوە لە هەموو لایەکەوە چ لە ناو لە لایەن یاسادانەرانی کۆماری و دیۆکراتەکانەوەوە یاخود لەسەر ئاستێکی جیهانیدا. ئاخۆ پاش تویتی دووەمی ترامپ شیانی هەیە کار بکاتە سەر بارودۆخەکە و رێگا گرتن لە هێڕشەکەی تورکیا یان قسەی پێشی پەردە و پشتی پەردە دوو شتی جیاوازن.
هەر لە کاتی نووسینی ئەم دێڕانەدا تورکیا دەست بە هێڕشەکانی کرد و با بزانین ئەم جار کاردانەوەکان بە چ شێوەیەک دەبێت؟
هەر بۆ زانیاری ئەم هەڤپەیڤینە پێش دەستپێکردنی هێڕشەکان ئەنجام دراوە.
دکتۆر کەماڵ سەیدۆ بەرپرسی دۆسیەی کە مایەتیە ئاێینی و نەتەوایەتیەکان لە بیرۆژی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە دەڵێت " بۆ ترامپ زۆر ئاسانە لە کۆشکی سپی دانیشتووە و تویت دەکات کە هێزەکانی ئەمەریکا لەوێ بکشێنەوە و دەبی تورکیا و کەسانی تر کێشەکانیان چارە سەر بکەن و رؤژێکی تر بڵی کورد بە تەنها ناهێڵم، ئەوە بۆ ترامپ کارێکی ئاسانە بەڵام بۆ 5 میلیۆن کەس لە رۆژئاوا کە لە ساڵی 2011 وە لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا دەژێن کارێکی ئاسان نییە، بێگومان کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بە واتای رێگادانە بە تورکیا ".
دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەڵێت "ترامپ لە کێشەی سوریادا شارەزایی نییە، نازانی چی لە سوریا دەگوزەرێ، بەڵام شیانیشی هەیە لە ژێر فسارەکاندا لە بریارەکەی هەڵکەرێتەوە، ئێمە نابێ هیوا لە دەست بدەین، لە دەستدانی هیوا بە واتای مردنە، دەبێ بە هیوا بین ".
دکتۆر کەماڵ دەشڵێت ' بەداخەوە کورد ناتوانن و نازانن چۆن پێکەوە کار بکەن هەڵی گەورەیان بۆ رەخسا چ لە عێراق وە یاخود لە سوریا کە دەستکەوتی گەورەیان هەبێت، بەڵام مەخابن سەرکردایەتی کورد بۆ بەرژەوەندی تاێبەتی خۆیان کار دەکەن، بە تاێبەتی ئەو کەسانەی خزمەتی دەوڵەتی تورک و ئیسلامچیەکان دەکەن، هەر کەسێک پشتگیری لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک دەکات، پشتگیری ئیسلامی سیاسی دەکات لە سوریا و لە هەرێمەکەدا ناتوانی کوردێکی وڵاتپارێز بێت ، ئەگەر ترامپ لەسەر ئەم رێبازەدا بەردەوام بێت، دەرئەنجامەکەی ئەوەیە روسیا و ئێران لە گۆڕەپانەکەدا دەمێننەوە ".