Accessibility links

حاتم مەنبەری: ئەردوگان خاوەن ئەندیشە و دید و بۆچوونێکی فاشیستیە وە بە هیتلەری سەردەمی 30 کاندا بەراوورد ئەکرێ


Hatim Manbari
Hatim Manbari

تورکیا وە بە تاێبەت ئەردوگان زمانی هەڕەشە یەکێک لە هەرە ئامرازەکانی بوە دژ بەو لایەنانەی بە دژی راوەستاوون وە تا ئێستا بۆێ چوەتە سەر . ئایا زیرەکی ئەردوگانە کە تا ئێستا هاووپەیمانان و نەیارانی لە سنووری خۆیاندا ڕاگرتووە یان لاوازی بەرامبەرەکانی؟

تورکیا وە بە تاێبەت ئەردوگان زمانی هەڕەشە یەکێک لە هەرە ئامرازەکانی بوە دژ بەو لایەنانەی بە دژی راوەستاوون وە تا ئێستا بۆێ چوەتە سەر چ لە هەڵس و کەوتێدا لەگەڵ ئەمەریکا و روسیا وە یاخود ئەوروپاییەکاندا.

ئایا زیرەکی ئەردوگانە کە تا ئێستا هاووپەیمانان و نەیارانی لە سنووری خۆیاندا ڕاگرتووە یان لاوازی بەرامبەرەکانی؟

کێشەی پەنابەران ئامرازێکی ترە کە ئەردوگان ئەوروپاییەکانی پێی دەترسێنی بێگوێدانە هیچ بنەمایەکی مرۆڤایەتیانە و خستنە مەترسی ژیانی ئەو پەنابەرانە بە پەڕینەوەی دەریاچەی ئێجە، ئاخۆ کاردانەوەی ئەوروپاییەکان ئەو جۆرە وەڵامدانەوە شیاوە بوە بەرامبەر بە هەڵس و کەوتەکانی تورکیا و ئەردوگان؟

ئەردوگان چ جورە تەڵسمێکی هەیە کە وا بە ئاسانی ترامپ و سەرانی ئەوروپایی و بە پوتینیشەوە لە سنووری خۆیان ڕاگرتووە و ئەوەی دەیەوێت ئەگەر لەسەر لاشەی هەزاران کوردیشدا بوە ئەنجامی دەدات؟

حاتم مەنبەری نووسەر، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە راستی کەسایەتی یاخود کارەکتەری ئردوگان لە چەند بوار و شێوەی جۆرو و جۆر ئەکرێ هەڵسەنگێنرێ، ئەگەر لە ڕوانگەی ئینسانێکی ئیسلامیستەوە بڕوانینە کارەکانی ئەردوگان لە ماوەی ئەو کاتەی هاتوەتە سەر دەسەڵات تا ئێستا هەم زیرەکی پێیەوە دیارە وە هەم توانیوەتی بە باشی دوژمنەکانی لاواز کات، خەڵکانێک لە دەوری خۆێ کۆ کاتەوە پاشان کاری پێیان نەما لە لای خۆێ دووریا خاتەوە ".

کاک حاتم هەر وەها ئەڵێت " بەڵام لە بەرامبەرئەوەدا ئەگەر لایەنەکانی دیکەئامرازیان نەبوە لەبەرامبەر ئەردوگاندا بە کاری بێنن وەک دەڵێن ئاسمەس کردووە، لە بەشێکدا بەرژەوەندی لایەنەکانی بەرامبەری بوە، هەر لەوانەی ناوخۆەوە بگرە بە هۆێ پەیوەندی فاشیستی وە پەیوەندی هاووبەش بۆ سەرکووتی ئەو نارازیانەی کورد هەیانبوە وە ئەوانەی دەرەکیش بۆ نموونە ئەوروپاییەکان لە پرۆسەی ئەو 15 ساڵەی دوواییەدا یەک دونیا ئیمتیازی بێ جێ و نا پێویست بە ئەردوگانیان داوە بە بێ ئەوەی ئامرازەکانی خۆیان لە بەرامبەر ئەردوگاندا بە کار بێنن ".

کاک حاتم لە بەرامبەر ئەوەی ئاخۆ ئەردوگان چ جورە تەڵسمێکی هەیە کە وا بە ئاسانی ترامپ و سەرانی ئەوروپایی و بە پوتینیشەوە لە سنووری خۆیان ڕاگرتووە دەشڵێت " ئەوە تەنیا ئەردوگان نییە، ئەوە ئەندیشە و دید و بۆچوونێکی فاشیستیە کە لە لایەن زۆر کەسانەوە ئەردوگان بەراوورد ئەکری بە هتلەری سەردەمی 1934-1935-1939 ئەردوگان لەو قوناغەدایە کە توانیوەتی بۆ خۆێ هێزێک لە ناو کۆمەڵگای تورکدا پێکەوە بنێت، ئەرتەش، پولیس، لایەنگێر، تەلفزیۆن، میدیا و هەوموو شتێکی خستوەتە دەستی خۆێ هەر وەکو ئەوەی هیتلەر لە 1933 – 1939 و 40 کردی و بوە دەستپێکەری شەڕێکی ماڵواێران کەر".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:49 0:00


XS
SM
MD
LG