ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کووشتاری ئەرمەنەکانی وەک جینۆساید ناساند، ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر دەوڵەتی تورکیا چۆن دەبێت؟
ئایا ناتۆ ئەتوانێت وڵاتێک لەقەوارەی خۆیدا بێلێتەوە جینۆسایدی کردبێت، بەواتەیەکی کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆکاری دەکردنی تورکیا لەناتۆ؟
تورکیا ئێستا هەڕەشە دەکات ئەگەر ڕێکەوتنەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئەمریکا و روسیا لەسەر سوریا کردوەیەتی جێبەجێ نەکرێت، پێگەی خۆی لەسوریا فراوان ئەکات، ئەم هەڕەشانە تاچەند جدیە؟
تورکیا هەڕەشەی لەعەفرین کرد و گرتی، هەڕەشەی لە ناوچە سنوریەکانی ڕۆژئاوا کرد و هێرشی کرد چەن ناوچەیەکی گرت و تائێشتاش سەرباری ئاگربەست پێکدادان ڕووئەدات، هەڕەشەی لە باشوری کوردستان کردوە، هەڵوێستی باشوور بەرامبەر بەو هەڕەشەیە چۆن ئەبێت؟
ئەگەر هەڕەشەکانی تورکیا بەرامبەر بە باشوور جدی بێت، ئایا باشور ئەتوانێت چەکی ڕاگرتنی ڕۆشتنی نەوت لەتورکیاوە بەکاربێنێت؟
لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ووریا کاڵێ، نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی محەمەد وانی دەڵێت "ئەم بریارە وەک بروسکە کاریگەری لەسەر تورکیا دەبێت و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە دەیانەوێت بڕیارێک دەرکەن، کتووپڕ بڕیاری لەسەر نادەن".
هەروها وانی دەڵێت " ڕۆژئاوا نایانەوێت بزووتنەوەیەکی ئیسلامی ئیخوانی لەناوچەکە دەسەڵاتدار بێت، ئەگەر تەماشابکەیت چۆن محەمەد مورسیان لەدەسەڵاتی میسر وەلانا کە ئیخوان بوو، بەهامان شێوە ئۆردوغانیش ئیخوانە، ڕۆژئاوا لێناگەرێن دوبارە دەوڵەتێکی عوسمانی بگەڕێتەوە، چوونکە مێژوویەکی مەترسیداری هەیە".
سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان وانی دەڵێت" هەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان گرنگیی نێودوەڵەتی وەرگرتوە، لەدەستوری ئێراقدایە و ناوچەی پارێزراوی هێڵی 36 لەساڵانی نەوەتەکانەوە دەرچوە، ئەمریکا و ڕۆژئاوا ڕاستەوخۆ چاودێری ئەو ناوچەیە دەکەن".