جنێف – شارەزایان ئاگاهی دەدەن و دەڵێن گۆڕانکاری کەش و هەوا توانەوەی بەستەڵەکی لووتکەی چیا بەرزەکانی زەوی خێراتر دەکات، ئەمەش مەترسیە بۆ سەرچاوەکانی ئاو لەسەر هەسارەکە بۆ داهاتویەکی درێژخایان.
زیاتر لە 150 شارەزای جیهان لەبواری جێۆلۆجی لووتکە بەرزەکان و شاخ وچیاکان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەتن و ئاگاهی دەدەن لە نەمانی ڕوبارە بەستەڵەکەکان لە جیهاندا. دەڵێن گۆڕانکاری کەش و هەوا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە لە ناوچە بەستەڵەکەکانی زەوی، کە دەبێتە هۆکاری توانەوەی خێرای بەفری لووتكەی چیا بەرزەکان.
بۆ نموونە ، زاناکان دەڵێن لە5 ساڵی ڕابردوودا ڕووباری بەستەڵەکی سویسرا لە10% پانتایی لەدەستداوە. سەدان ڕووباری بەستەڵەکی بچووک لە چیاکانی ئەلب نەماون، بەم بۆنەیەشەوە سەدان کەس ئامادە ڕێوڕەسمێک بوون بە "ماتەمینی" ناویان برد بەهۆی نەمانی ڕووباری بەستەڵەکی (بیزۆل) لە سویسرا.
ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاودێری کەش و هەوای نێودەوڵەتی ئاماژە بەسەرنجی چاودێرانی نێودەوڵەتی دەدات بەخێرا نەمانی 31 ڕووباری بەستەڵەکی سەرەکی لە 10 ساڵی ڕابردوودا. لەوانە لەشاخەکانی هیمالایا و چیای هندۆ کۆش و دۆڵی تیبت لە ئاسیا.
جێگری سەرۆکی بەشدار لە کۆنگرەکەدا جان پۆمیرۆی لەکەنەداوە و شاەرزای سەرچاوە ئاویەکان و گۆڕانکاری لەکەش و هەوادا ووتی "لەدەستدانی سەرچاوە ئاویەکانی سەرلووتکەکانی جیهان کۆمەڵگاکان لەوناوچانە وێران دەکات". ووتیشی "ئارامی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی سەر ڕوبارەکان تێکدەدات".
هەروەها ووتی " نزیکەی نیوەی مڕۆڤایەتی پشتی بەئاوی ڕوبارەکان بەستەوە ئەوەی لە چیا وشاخەکانەوە دێن. بەکاری دێنن بۆ ئاودانی کشتوکاڵ، هەروەها بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی ئیلیکتریک. بەکاریش دێت بۆ بەکارهێنانی کۆمەڵگاکان، هەروەها ئاو دابین دەکات بۆ سیستەمی ئیکۆلۆجی هەر لە لووتکەی چیاوە تا دەڕژێتە نێو دەریا".
پۆمیرۆی ووتیشی "سەبارەت بە کۆمەلگا شاخاویە بەرزەکان یاخود دۆڵەکانی باکوری هندستان و پاکستان و ئاسیای ناوەڕاست، ئاودان تەنها سەرچاوەی کشتوکاڵە و بەفری سەر شاخەکان ئەوە دابین دەکات، لەڕێگای ڕوبارە بەستەڵکەکانەوە. لەڕۆژئاوای وڵاتەیەکگرتوەکان ڕوبارە بەستەڵەکەکان لەچیا بەرزەکان بەڕێژەی 90% کەمی کردوە کە سەرچاوەی گرنگە بۆ ئابوری".
تیمی حکەمەتەکانی جیهان تایبەت بە گۆڕانکاری کەش و هەوا، ئەوەی پێوانەی پەنگخواردنەوە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی دەکات، پێشبینی دەکات داڕمانی بەستەڵەک خاک و ڕووپۆشی بەفرین بەردەوامبێت لەهەموو ناوچەکان لەم سەدەیەدا.
لووتکەی زاناکان دوای هەنگاوی دەستبەجێ دەکات بۆ پشتیوانی زیاتری پەرەپێدانی بەردەوام لەهەموو ناوچە شاخواویە بەرزەکان و رێڕەوی ئاوەکان. ئەو هەنگاوانەش بریتیە لە نەهێشتنی مەترسی ڕووداوی سروشتی، باشکردنی سیستەمی ئەگاهی پێشوەخت، خۆگوونجاندن لەگەڵ گۆڕاناکری کەش و هەواو وەبەرهێنان لەژێرخاندا تا کۆماڵگاکان زیاتر ئاسوودەبن.
میرکڵ دەیەوێت 1 ملێۆن ویستگەی نەوژەنکردنەوەی ئۆتۆمۆبێلی ئیلیکتریک لە ئەڵمانیا بەهاتنی ساڵی2030 دامەزرێت.
فرانکفۆرت (ڕۆیتەرز) – ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئنگیلا میرکڵ لە ڕێگای پەیامێکی ڤیدێۆوە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند دەبێت لەوڵاتەکەیدا 1 ملێۆن ویستگەی نەوژەنکردنەوەی ئۆتۆمۆبێلی ئیلیکتریک بەهاتنی ساڵی 2030دا دامەزرێت.
لێدوانەکەی میرکڵ بەر لە کۆبوونەەوکانی بەرپرسانی کەرتی پیشەسازیی ئۆتۆمۆبێل دێت، لەڕۆژی 2شەممەدا بۆ تاوتوێی چۆنێتی بەخێراکردنی هەنگاوەکان بەئاراستەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە باتری کاردەکات و نابێتە هۆکاری زۆری پرژبوونەوە لەژینگەدا.
میرکڵ ووتی " لەپێناو ئەم مەبەستەدا، دەمانەوێت 1 ملێۆن خاڵی نەوژەندکردنەوە بەهاتنی ساڵی 2030 ئامادەبێت و پیشەسازیی بەشدار لەم هەوڵەدا هاریکاربن، ئێمە باسی ئەمە ئەکەین".
ئەڵمانیا لەئێستادا 20 هەزار خاڵی نەوژنکردنەوەی هەیە.
کۆبوونەوەی لە باڵەخانەی ڕاوێژکاریی ئەنجامدەدرێت، دووهەمە دەربارەی پرسی خێراکردنی هەنگاوەکان تا کەرتی گەیاندن بتوانێت هاریکاربێت لە گەیاندن بۆ ئاستی پرژبوونەوەی ستاندەرد لەئاڵمانیادا.
کۆبوونەوەکە سەنگی دەخاتە سر پروپاگەندە بۆ جێگرەوەکانی بەنزین و سۆلار لەوانە ئۆتۆمۆمێلی بە خانەی وزەی هایدرۆجین و بە باتری کاردەکەن، بەومەرجەی لەگەڵ حکومەت و کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمۆبێلدا هاوبەشبن لە خرجی و تێچووندا، بۆ ڕاکێشانی کڕیاران.
ئامانجی حکومەت لەمەدا پارێزگاریە لە کاری پیشەسازیی ئۆتۆمۆبێل و پارچەکانی.
میرکڵ ووتیشی "دەمانەوێت پێکەوە کرێکارانی شارەزای تایبت لەسەر ڕیگای داهاتوی سەردەمدا هاوڕێی ژینگە بهێڵینەوە".
بەڕێوبەرایەتی FDA ئەمریکا بوونی پێکهاتەی هۆکاری شێرپەنجە لە دەرمانی زانتاکدا بەدوور دەزانێت
نیویۆرک (ڕۆیتەرز) – بەرێوببەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوکانی لەسەر دەرمانی بەناوبانگی زانتاک بۆ چارەسەری دڵەکزێ کردویەتی، بەدوری دادەنێت هۆکاربێت یاخود بوونی پێکهاتەی هۆکاری شێرپەنجەی گەدەی تێدابێت.
جان وودکۆک بەرێوەربەری ناوەندی هەڵسەنگاندنی دەرمان و توێژینەوەکان لە بەرێوبەرایەتیەکە لەڕاگەێندراوێکدا ووتی "ئاستی بوونی ڕانیتیدین – ئەو پێکهاتەیەی لەزانتاکدایە و ئەگەری هەیە NDMA تێدابێت کە هۆکاری شێرپەنجیە – هەمان ئاستە لەخواردنەکانی گۆشتدا هەیە.
بەڕێوبەرایەتیەکە ووتیشی پشکنینەکان کراون بۆ دەرمانەکە و لە گەدە و ڕێخۆڵەدا ئەگەرکانی ڕودان چیە؟، ئاماژە دەدەن کە هیچ پێکهاتەیەکی هۆکاری سێرپەنجەی نیە. ڕونیشیکردەوە هیشتا پلانیان هەیە بۆ تاقیکردنەوەی ڕانیتیدین لەسەر مرۆڤ بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا هۆکارە لەدروستبوونی پێکهاتەی NDMA دەرمانی زانتاک کە کۆمپانیای سانۆفی فەرەنسا بەرهەمی دێنێت لەبازاڕدا کێشرانەوە بەگوومانی پیسبوونی بە پێکهاتەی
NDMA بەر لەخوارندی و دروستبوونی لەگەدەدا.