بۆ چونیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دوایین پێشهات و ڕووداوه‌کانی عێراق دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح سه‌رۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوه‌ری له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌روه‌ها که‌سی یه‌که‌می زۆربەی حیزبه کوردیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆبونه‌وه.
پاش کۆبوونه‌وه‌که له پرێس کۆنفرانسێکدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گووتی "له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئێمه باسی ئه‌وه‌مان کرد که پێویسته هه‌رێمی کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یه‌ک هه‌ڵویست بێتیه‌کهه‌ڵوێستی به‌و مانایه‌ی که بتوانێت یارمه‌تی هه‌موو هێزه‌کانی تری عێراقی بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کێشه‌ی که ئه‌مڕۆ عێراق تێیکه‌وتووه هه‌موومان به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه، هه‌ر یه‌ک به حه‌جمی خوی هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بتوانین یارمه‌تی عێراق بده‌ین داوا ده‌که‌ین هه‌رچی زوتر ئه‌و چاکسازیانه‌ی که باسی ده‌که‌ن بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. ئیمه باسی ده‌ستوورمان کرد و پشتگیری له داواکاری و مافی ڕه‌وای ده‌ستووری گه‌لی عێراق ده‌که‌ین. لایه‌نه کوردستانیه‌کانی به‌شداربوو له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاکیدیان کردووته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وری خویان پێشتر هه‌بووه بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق".
دکتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری دووهەمی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هیچ به‌دیلێکمان نییە له هه‌رێمی کوردستان جگه له یه‌کده‌نگی نه‌بێت بویه هه‌موو ناکۆکییه سیاسییه‌کان و حیزبییه‌کان و لاوه‌کیه‌کان پێویسته ئه‌مڕۆ وه‌لا بخرێن چونکه ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌زمونی کوردستان و پرۆسه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر هه‌مووی ئه‌مڕۆ له مه‌ترسیدایه و له سه‌نگی مه‌حه‌کدایه و تێکچوونه‌که ته‌نها له حیزبێک و دووان تێک‌ناچێت له هه‌موو لایه‌ک تیکده‌چێت ئه‌گه‌ر بێت بویه پێویسته هه‌موومان چ به لایه‌نه سیاسیه‌کان و نوخبه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن پێویسته ئه‌مرۆ ده‌ستباری یه‌کتر بگرین بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و کاره نه‌بینه‌وه.
له ئێستادا به‌تایبه‌تی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که مه‌ترسی له‌سه‌ر مافه ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دروست بێت له کاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور یاخود هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی تر له‌و ڕووه‌وه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕووبه‌ڕووی گرفتی یاسایی ببێته‌وه.
دکتۆر رێبوار که‌ریمئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی هاتن و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته‌باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گووتی ئێمه به‌و ئستیعداده‌وه هاتووین که رێککه‌وتن بکرێت له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی کاری هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یی هه‌موو کورد له به‌غدا
له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م یه‌ک ده‌نگ و گوتاری کورده‌کان ناوبراو گووتی رێگری هه‌یه‌به‌ربه‌ستیش هه‌یه به‌ربه‌ستی ناوخۆییمان هه‌یه و به‌ربه‌ستی ده‌ره‌وه‌شمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ربه‌ستانه قابلی تێپه‌ڕاندنن کورد ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی زیندوو و گرنکی کاری پێکه‌وه‌یی نیشان بدات به‌ڵام پێکه‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ئامانجی ئێمه درۆستکردنی کۆده‌نگی کورده له به‌غدا به‌ڵام ئه‌م کۆده‌نگیه ئاسان نیه به ئاسانی درۆست نابێت له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ده‌بێت رێککه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ما له‌سه‌ر پره‌نسیپ هه‌تا وه‌کو رێکنه‌که‌وین له‌سه‌ر بنه‌ما گرفتمان بۆ درۆست بێت .
نه‌وه‌ی نوێ خوی وه‌کو هێزێکی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی کوردستان ناساندووه و به‌شداریان له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و که‌سی یه‌که‌می حیزبه‌کاندا نه‌کردووه، عومه‌ر مامه کورده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت یه‌کریزی کورد به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و دوو پێکناهیت پێویستی به کرداره و کرداریش به زه‌ره‌ری پارتی و یه‌کێتی ده‌شکێته‌وه بویه ئێمه پێمان وایه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه و نانخواردنه یه‌کریزی کورد درۆست ده‌کات به‌ڵکو ده‌بێت به کردار بێت و کرداریش ئه‌وانه ئاماده نین بیکه‌ن بویه پێمان وایه ئه‌وانه‌ی کۆبوونه‌ته‌وه ئه‌وانه کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی کێشه‌کانن وه به‌رده‌وامی کێشه‌کانیش هه‌ر له‌و کاره‌کته‌رانه‌دایه بویه ئێمه به‌شداریمان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌کردووه.