Accessibility links

رێبوار رەشید: بۆ یەکەم جارە میدیای جیهانی تا رادەیەکی باڵا هاووهەست و هاووسۆزە لەگەڵ دۆزی کورد


Rebwar Rashid
Rebwar Rashid

ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەمرۆ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جیهانی پێکەوە گرێداوە وە لە چرکەیەکدا ئەوەی لە هەر شوێنێک هەر شتێک روو بدات ئاگادارمان دەکەنەوە، میدیا هەر وەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاراستە کردنی بیروبۆچوونەکان و کارکردنە سەر بریارەکان.

ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەمرۆ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جیهانی پێکەوە گرێداوە وە لە چرکەیەکدا ئەوەی لە هەر شوێنێک هەر شتێک روو بدات ئاگادارمان دەکەنەوە، میدیا هەر وەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاراستە کردنی بیروبۆچوونەکان و کارکردنە سەر بریارەکان.

وەکو باس دەکرێ میدیاکانی جیهان ئەم جارە ڕۆڵێکی بێ وێنەیان بینی لە رۆماڵکردنی رووداوەکان لە پەیوەندی بە رۆژئاوا، ئایا رووماڵەکان لە ئاست رووداوەکاندا بوو؟

ئایا ئەم میدیانە ڕۆماڵکردنەکانیان لە رەوایی و دڵسۆزیان بۆ کورد و کێشەی کورد بوە یاخود بە هۆێ دژایەتیان لەگەڵ رێبازەکانی ترامپ؟

ڕۆماڵکردنەکان لە لایەن میدیای کوردی، ئایا رووداوەکان وەکو خۆێ دەگوازرایەوە؟ لەوە فەرەتریان پێی دەکرا؟

پەیوەندئ تورکیا لەگەڵ پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان تا چەند کاریگەری هەبوە لەسەر چۆنیەتی ڕۆماڵکردنی بارودۆخەکە لە رۆژئاوا؟

رێبوار رەشید، لێکۆڵەر، چاودێر و هاووسەرۆکی پێشووێ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " راستە بۆ یەکەم جارە میدیای جیهانی تا رادەیەکی باڵا هاووهەست و هاووسۆزە لەگەڵ دۆزی کوردا، بە تاێبەتی بۆیان دەرکەوتوە کە دۆزی کورد، دۆزێکی دیمۆکراتیکە، دۆزێکی ئازادی خوازە، دۆزێکە کە بۆ هاووسەنگی و بەرابەری پێکهاتەکانی جیاوازی مەزهەبی و ئاێینی و ئیتنیکی هەوڵی داوە وە هەر وەها بۆ پێشخستنی بەشی ژنان و بۆ خزنەتگوزاری گشتی بۆ خەڵک، لەو چوارچێوەیە بەرامبەر بە هێڕشێکی دڕندانەی ئیسلامی فاشیستی لەسەر کوردستان وە هەر وەها هێڕشێکی داگیرکەرانە لەسەر کوردستان لەو روەوە ئەو هاوو هەستی و هاوسۆزیە هەیە، بەڵام بنگەی میدیای جیهانی نەیتوانیوە بەو شێوەی کە پێویستە ڕۆڵی خۆێ ببینێت ".

کاک رێبوار هەر وەها دەڵێت " من رەخنە و گلەییم لە میدیا کوردی هەیە، بە رای من میدیای کوردی تێگەیشتنێکی زۆر خراپی لە خەباتی ئازادی خوازی هەیە، چونکە میدیای کوردی لە رووێ سیاسیەوە دووا کەوتووە و تێگەیشتنی لە چەمکی بێلایەنی نییە، میدیای کوردی کە باسی رۆژئاوا دەکا دەڵێت باسی دونیایەکی تر دەکات، پێی وایە بێلایەنی، خۆێ نەدات لەو خەباتە ئازادی خوازیە، پشتگێری لێ نەکا، پێی وایە ئەوە بێلایەنیە، میدیای کوردی نەک هەر میدیای حزبیە، بەڵکو میدیای تاکە کەسیە، بە راستی بە روونی دیارە خاوەن کاراکتەرێکی نیشتمانی نییە ".

کاک رێبوار دەشڵێت " بێگومان تورکیا گاریگەری هەیە لەسەر میدیاکانی هەرێمی کوردستان، ئەو پەیوەندییەی کە لە نێوان لە لایەکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی باشوری کوردستان لەگەڵ تورکیادا هەیانە پەیوەندیەکی تەندرووستی نیشتمانی نییە، لەبەر ئەوە راستەوخۆ زاڵبوونی دەوڵەتی تورکیا بەسەر دەسەڵاتدا دەبینین ، هەموو سیستەمی دەوڵەتی تورکیا بە سیاسەتی باشورەوە دیارە، سیاسەتی باشور، رەنگدانەوەی سیاسەتی تورکیا و ئێرانە نەک ڕەنگدانەوەیەکی نەتەوەیی نیشتمانی کوردستانی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:13 0:00


XS
SM
MD
LG