ئایا پشتیوانی هیچ لایەنێکی سیاسی، یاخود هێزێکی دەرەکی بۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق بەدی دەکرێت.
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئۆردوغان ئەڵێت ئەگەری هەیە خۆپیشاندانەکانی عێراق باڵبکێشێت بۆ ئێران، ئۆردوغان لە سەر چ بنەمایەک ئەم پێشبینیە دەکات؟.
کاریگەری ئەم خۆپیشاندانانە لەسەر کورد چی ئەبێت؟.
ئایا نەمانی ئینتەرنێت کاریگەری دەبێت لەسەر خۆپیشاندانەکان؟.
لەگفتووگۆیەکی عەدنان کۆچەر چاودێری سیاسی بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت " ئەم خۆپیشاندانانە خۆرسکە، کۆمەڵێک گەنجی خوێن گەرم تەمەشا ئەکەن داهاتویان دیار نیە، دەرفەتی کار نیە، دەیان هەزار دەرچووی کۆلێژ و کرێکاری بێ ئیش لەزۆرینەی شارەکانی باشور بڵاوبۆنەتەوە، ئەمە هۆکاری خۆپیشاندانەکانە".
هەروەها دەڵێت " بۆ گەمەی سیاسی هەرلایەنەو دەیەوێت توومەتێک بەلایەنێکی کە ببەخشێتەوە، تۆمەت بە وڵاتێک، یاخود لەکەدارکردنی چەن کەسایەتی سیاسی، لەڕاستیدا گەمەی سیاسیە بەڵام خۆپیشاندانەکان خۆرسکە".