Accessibility links

هادی سۆفیزادە: خەڵکی ئێران ئومێدیان بە دووا رۆژ نەماوە، بۆیە کێشەی بەنزین بەهانەیە


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

هەرچەند لە ساڵانی رابوردوودا ئێران بە بەردەوامی خۆپێشاندانی بە خۆیەوە بینیوە بەڵام وا دیارە خۆپێشاندانەکانی ئەمجارەدا ئەڵقەیەکە لە زنجیرە خۆپێشاندانەکانی عێراق و لوبنان، ئایا ئەمە هەر کێشەی گازۆلینە یان شیانی هەیە دەستی دەرەکیش تێدا هەبێت؟

هادی سۆفیزادە: خەڵکی ئێران ئومێدیان بە دووا رۆژ نەماوە، بۆیە کێشەی بەنزین بەهانەیەهەرچەند لە ساڵانی رابوردوودا ئێران بە بەردەوامی خۆپێشاندانی بە خۆیەوە بینیوە بەڵام وا دیارە خۆپێشاندانەکانی ئەمجارەدا ئەڵقەیەکە لە زنجیرە خۆپێشاندانەکانی عێراق و لوبنان، وە شرۆڤەکاران بە دووریشی نازانن ئەم جۆرە خۆپێشاندانانە لە ئاێیندەدا هەرێمی کوردستان و بگرە تورکیاش بگرێتەوە. زۆر جار کە رووداوێک لەو چەشنە لەو وڵاتانەدا دێتە ئاراوە مرۆڤ یەکسەر بیر لە دەستێوەردانی دەرەکی دەکات. ئایا ئەمە هەر کێشەی گازۆلینە یان شیانی هەیە دەستی دەرەکیش تێدا هەبێت؟

هادی سۆفیزادە نوسەر، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " ئەگەر لە دیدی globalization وە سەیری بکەین بەڵی کاریگەری دەرەکی لەسەر ئێران هەیە، خەڵکی ئێران دەبینن لە جیهاندا چ گۆڕانکاریەک هاتوەتە ئاراوە، دەڕواننە شۆڕشی بەهاری عەرەبی، شوڕشی خەڵکی وڵاتانی دەوروبەر ئەبینن، لێرەشدا چوونە سەرەوەی نرخی نەوت و بەنزین، ئیتر وایلێهاتووە خەڵک پشووێ بەسەر چووە، ئەوە لە بیر نەکەین ئێران و تورکیا دوو وڵاتی ئیسلامین کە سەرچاوەی تەواوی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤینن، ئەم قەیرانە کە ئەو دوو وڵاتە درووستیان کردووەوەکو ئەڵقەی بازنە بەردەوام تەنگتر ئەبێتەوە وە تا ئێستا گەیشتوەتە ئاستی دەروبەری نەتەوەکانی خۆیان و نەتەوە سەردەستەکانی تورک و فارس لە ئێراندا ".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت " خەڵکی ئێران لە سایەی ئەم رژێمەدا تاریکترین، ناخۆشترین و تاڵترین دەورانی ژیانی خۆیان بەسەر ئەبەن، نە ئازادی هەیە، نان و ئازای دوو ووشەن کە پێکەوە گرێدراوون، وە لە ئێران نە ئازادی هەیە وە نە نان هەیە، لە وڵاتێک وەکو عێراق، بەو هەموو مەینەتیەی لە سەریانە، ئومێد بە ژیان هەیە، ئومێد بە داهاتوو هەیە، هەر وەها لە ئەفغانستان بەڵام خەڵکی ئێران ئومێدیان بە دووا رۆژ نەماوە، بۆیە کێشەی بەنزین بەهانەیە ".

کاک هادی دەشڵێت " هەموو جومکەکانی ئابوری و جم و جۆڵی ڕۆژانەی ژیانی مرۆڤەکان بە بەنزین و نەوت و سووتەمەنیەوە گرێدراوە، لەبەر ئەوە کە سووتەمەنی گران دەبێت کاریگەری لەسەر نرخی نان و ئاو دەبێت و هەڕچی پێداویستیەکانی ژیانە، هەر بۆیە کە جۆڵە وێستا ئیتر خەڵک ئومێدی بە ژیان نامێنی، بۆیە راپەڕێوون ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:43 0:00


XS
SM
MD
LG