جنێف – ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن لە سەرتای ساڵی داهاتودا، ژمارەیک وڵات دەست بە تاقیکردنەوەی ڕێکایەکی ناوەکی نوێ دەکەن، نەزۆککردنی مێشولە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکانی ( زیکا، تای لەشداێزران و شیکۆنگۆنیا) لە مرۆڤدا.
بەرنامەی تایبەت بە توێژینەوە و ڕاهێنان لە بواری نەخۆشیەکانی ناوچە گەرمەکان و ئاژانسی ناوەکی و ئەتۆمی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکال و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پەرەیان بە ڕێنمایەکان داوە بۆ ووڵاتان.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نەخۆشیەکانی لەڕێگای مێشولەوە دوگوازرێنەوە بریتیە لە 17%ی هەموو جۆرە نەخۆشیەکان بۆگوازراوەکان لەسەر ئاستی جیهاندا. دەشڵێت زیاتر لە 700 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی وەک مەلاریا و تای لەشداێزران و زیکا و شیکۆنگۆنیا گیان لەدەست دەدەن.
هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت بە شێوەیەکی لەبەرچاو لەساڵانی دوایدا بەهۆی هۆکاری وەک گۆڕانکاری ژینگە و پەرەسەندنی شارەکان و هاتوچۆ و گواستنەوە، تای لەشداێزران ڕێژەی بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەلانیکەمەوە نیوەی دانیشتاونی جیهان دەخاتە بەردەم مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی.
جێرمی بۆڤەێر زانای مێش و مەگەز لە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکالی هاوبەش و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، شێوەی نوێ تیشک بەکاردێت بۆ لەزاوزێ خستنی مێشولەی نێر، ئەمەش دەرفەتی نوێ دەرەخسێنێت بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان. ئەم تەکنیکە بە نەزۆککردنی مێشولە ناودەبات وەک شێوەیەک بۆ سنووردارکردنی زاوزێیان.
بۆڤەێر ووتیشی "بەرەڵاکردنی نێری نەزۆک دەبنە ڕکەبەری نێرەکانی سروشت و لەپرۆسەی زاوزێدا هێلکەکان ناتروکێن، بەمشێوەیەش نەوە دوای نەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، ئەگەر ئەمش بۆ سەروەختێکی دوور بکرێت، ئەوا توانا دەبێت بۆ کەمکردنەوەیان و لەهەندێک دۆخیشدا نەهێشتنیان".
ئەم تەکنیکە لە کۆتایی پەنجاکاندا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی وڵاتەیەکگرتوەکانەوە پەرەی پێدراوە، بەسەرکەوتویی بەکاهێنراوە بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشیەکانی مێش و مەگەز، ئەوەی هێرشیان دەکردە سەر کشتوکاڵ و ئاژەڵ، وەک مێشی میوە و بەروبوومەکان.
بەرنامەی تاقیکردنەوە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەستپێدەکات، سەرەتا تەکنیکی نەزۆککردنی مێش و مەگەز ئەوەی دەبنە هۆکاری نەخۆشی مرۆڤ ئەنجامدەدرێت. ئەو وڵاتانەش دەستنیشان دەکرێت ئەم تەکنیکە لە ساڵی داهاتوودا پەیڕەوی دەکەن. هەرچەند وڵاتەکانی ئەگەر پەیڕەویکەن وەک ژمارە کەمن، پێشبینی دەکرێت بریتین لە وڵاتەیکگرتوەکان و فەرەنسا و بەرزایل.
بهۆی بڵاوبوونەوەی سورێژە و ساموا باری نائاسایی ڕاگەیاند
ملبۆرن – دەسەڵاتی سەربەخۆی ساموا باری نائاسیی ڕایگەیاند و هەموو خوێندنگاکان داخران، هەروەها ڕێوشوێنی تووندی بەرامبەر بە کۆبوونەوە گشتیەکان داناوە. ئەمەش دوای ئەو ژمارە گیان لەدەستدانە دێت پەیوەندی بەپەتای سورێژەوە هەیە ، کە لە دورگەی ئەو دەسەڵاتە لەئۆقیانوسی ئارامدا بڵاوبۆتەوە.
ئەو وڵاتە سەربخۆیەی بریتیە لەچەند دورگەیەک لەباشوری هێڵی ناوڕاستی زەوی لەنێوان هاوایی نیوزیلەندایە، ژمارەی دانیشتوانی 200 هەزار کەس دەبن، لەمانگی 10ی ڕابردودا دوای گیان لەدەستدانی کەسێک بەو نەخۆشیە بڵاوبوونەوەی سورێژەی ڕایگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیاندنەکدا ووتی "لەوکاتەوە بەلانیکەمەوە 6 هۆکاری گیان لەدەستدان پەیوەندی بەو پەتایەوە هەبوە، زۆرینەیان منداڵان و تەمەنیان لە 2 ساڵ کەمترە، 716 کەسیش تووشبوون، 40%ی ئەوانە لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن".
ڕاگەیندراوەکەی حکوموتی سامو دەڵێت "ئەو کەسانەی تائێستا دژ بەو نەخۆشیە نەکووتراون بەپێی یاسا دەبێت بەزووترین کات بکوترێن". ووتیشی "تائێستا 3/2ی دانیشتوان کووتانیان وەرگرتوە".
لیزا تاکی ناسیری بەرێوەربەری تەندروستی گشتی لەساموا ووتی "چاوەروانی خراپتر دەکەین".
ووتیشی " ئەومنداڵانەی گیانیان لەدەستداوە کووتانیان وەرنەگرتوە".
لەمبارەیەوە وەرزیری دەرەوەی نیوزیلەندا وینستون پیتەرز ووتی "وڵاتەکەی 3 هەزار دەرزی کووتان و 12 کارمەندی تەندروستی بۆ سامۆا دەنێرێت بۆ یارمەتیدان و ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە".
جێی ئاماژەیە تووشبوونی سورێژە لە سەرئاستی جیهان لەبەرزبوونەوەدایە، لەوانەش وڵاتە دەوڵەمەندەکان وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا، هەندێک کەس لەبەرهۆکاری فەلسەفی، ئاینی، ترس و ڕاپۆرتەکانی لەسەر دەرزیەکان هەن گوایە وەرگری تووشی خەمۆکی دەکات خۆیان لەکووتان بەدوور دەگرن.
چین تاقیکردنەوە لەسەر هاوشێوەی نیشتنەوەی سەر هەسارەی بارام دەکات
هویلای – چین – چین بانگهێشتی چاودێرانی کرد بۆ تاقیکرندوەی سەرکەوتوی ئامێرێکی نیشتنەوەی سەر هەساری بارام، لەکاتێکدا وڵاتەکەی هەوڵەدات جێگای خۆی لەپرۆژەکانی واڵایی جیهاندا بکاتەوە.
چین ڕوونیکردنەوە و زانیاریدا لەسەر توانای فڕین و خۆلادان لە بەربرستەکان و خاوکردنەو لەبێگەیەک لەدەرەوەی بەیژین هاوشێوەی ژینگەی هەسارەی بارام، کە هێزی ڕاکێشانی 4/3ی هێزی زەویە.
چین پلانی هەیە ئامێری نیشتنەوە لەساڵی دهاتودا بەرەو بارام بنێرێت، بۆ کۆکرندنەوەی زانیاری ورد لەسەر هەسارەکە.
پێشکەوتنی بەرنامەی واڵایی چین و نیشتنەوەی ئامێری لەسەر دیوی تاریکی مانگ لەسەرەتای ئەمساڵدا، هەنگاوێکی گەورەبوو .
لەدوای یەکەم ئەرکی بۆ واڵایی لەساڵی 2003دا چین هەوڵی هاریکاری لەگەڵ ئاژانسەکانی واڵایی جیهان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتەیەکگرتوەکان لەبواری واڵاییدا هاریکاری لەگەڵ چین قەدەغەکردوە، بەهۆی مەترسی لەئاسایشی نیشتمانی و ڕێگریکردن لە چین بەشداری بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بێت.
سەرباری ئەمە خواستەکانی چین لەپەرەسەندن لەبواری واڵاییدا بەردەوامە، بەتایبەتی ڕکەبەری لەگەڵ ووڵاتیەکگرتوەکان و ڕوسیا و ئەوروپا لەئاسماندا، بەهەنگاو هەوڵی دامەزراندنی بنکەی ئاسمانیی گەورە و بەردوم دەدات و داوای هاریکاری نێودەوڵەتی دەکات.