Accessibility links

ئەندامانی ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک بە‌ موچە‌ وە‌رگرتن و دە‌وام نە‌کردن تۆمە‌تباردە‌کرێن


دیمه‌نێك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك-فۆتۆ-دڵشاد ئه‌نوه‌ر
دیمه‌نێك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك-فۆتۆ-دڵشاد ئه‌نوه‌ر

دە‌ستە‌ى نە‌زاهەی عێراق، سە‌رۆکى ئە‌نجومە‌ن و 11 ئە‌ندامى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک بە‌ وە‌رگرتنى موچە‌ و دە‌وام نە‌کردن تۆمە‌تبار دە‌کات، داوا دە‌کات بە‌پێى یاساى سزادانى عێراقى لێکۆڵینە‌وە‌یان لە‌گە‌ڵدا بکرێت.

ئە‌و ئە‌ندامانە‌ى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک کە‌ بە‌دە‌وام نە‌کردن تۆمە‌تبار کراون، ئە‌وانە‌ن کە‌ لە‌ ڕۆژى 16 ى ئۆکتۆبە‌رى ساڵى 2017 ە‌وە‌، کە‌رکوکیان بە‌ جێهێشتووە‌ و تا ئێستا نە‌گە‌ڕاونە‌تە‌وە‌ بۆ ئە‌و شارە‌، زۆربە‌شیان ئە‌ندامى پارتى دیموکراتى کوردستانن.

کامە‌ران کە‌رکوکى یە‌کێک لە‌و ئە‌ندامانە‌ى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک کە‌ داواى سزادانى کراوە‌، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگەیاند "بڕیارە‌کە‌ى نەزاهە‌، بریارێکى سیاسیە‌، ئە‌گینا خۆم ئە‌ندامى لیژنە‌ى نەزاهە‌م و چە‌ندین دۆسیە‌ى گە‌ندە‌ڵیم پێداون، بە‌ڵام نە‌یانجوڵاندووە‌."

سە‌بارە‌ت بە‌ وە‌رگرتنى موچە‌ى مانگانە‌ و دە‌وام نە‌کردنیان، کامە‌ران کە‌رکوکى گوتى"ئێمە‌ لە‌ هەولێر ئە‌نجومە‌نمان هەیە‌ و ئیشە‌کانمان ڕادە‌پە‌ڕێنین، ئینجا ئێمە‌ نوێنە‌رى حیزبین و بارە‌گامان داگیرکراوە‌، بۆیە‌ ناتوانین دە‌وام بکە‌ین."

دە‌ستە‌ى نەزاهە‌ى عێراق داوایکردووە‌ بە‌ پێى مادە‌ى (340) لە‌یاساى سزادانى عێراقى مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌ندامانى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوکدا بکرێت، کە‌ ئە‌و مادە‌یە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ زیان گە‌یاندنى فە‌رمانبە‌ر بە‌شوێنى کارکردنى.

ئازاد جە‌بارى یە‌کێک لە‌و ئە‌ندامانە‌ى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک کە‌ لە‌شارە‌کە‌ ماوە‌تە‌وە‌ و دە‌وام دە‌کات، ئاماژە‌ى بە‌وە‌کرد هێشتا بریارە‌کە‌ى دە‌ستە‌ى نەزاهە‌ى عێراقیان پێنە‌گە‌یشتووە‌، وتى"لە‌مکاتە‌دا عێراق شڵە‌ژاوە‌، نەزاهە‌ بۆ پێشتر ئە‌ندامانى ئە‌نجومە‌نى سزا نە‌دا، ئێستا ئە‌م دۆسیە‌یە‌ى بۆ هە‌ڵداوە‌تە‌وە‌."

وتیشى"ئە‌ندامى تریش هە‌بووە‌، دوو ساڵ دە‌وامى نە‌کردووە‌ و کە‌س لێى نە‌پرسیوە‌تە‌وە‌، بۆیە‌ مە‌سە‌لە‌کە‌ جێى پرسیارە‌."

ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک کە‌ لە‌ 41 ئە‌ندام پێکدێت و زۆرینە‌ى ئە‌ندامە‌کانى کوردن، ماوە‌ى دوو ساڵە‌ بە‌تە‌واوە‌تى ئیفلیج بووە‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00


XS
SM
MD
LG