Accessibility links

مێزگرد: حکومەتی ئایندەی عێراق


دوابەدوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی سەرک وەزیری وڵاتەکەی پەسەند کر، شیکەرەوە بە دووری نازانن بۆ لەمەودوا ڕۆڵ و دەسەڵات و کاریگەری لایەنە سیاسییەکان کەمتر ببێتەوە.

ئەمەش لەو ڕوانگەیەوەی ئەم سەپۆلی ناڕەزاییانەی لە عێراقدا هەن، زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بەهێزە بۆ ئایندەیەکی نادیار و نا سەقامگیرییەکی زیاتر لەو وڵاتەدا.

کارۆخ خۆشناو
کارۆخ خۆشناو

میوانەکانی مێزگرد:

کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی نێوەندی توێژینەوەی ئەمریکی کوردی.

بورهان ڕەئوف
بورهان ڕەئوف


بورهان ڕەئوف، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

ئێستا پاش دەست لەکارکێشانەوەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، یەکێک لە پرسیارە هەرە سەرەکییەکان لە شەقامی عێراقدا تایبەتە بەوەی، ئەی ئەوانەی خوێنی هاوڵاتیانی عێراقییان ڕژاند، چییان بەسەردا دێت و لێپێچینەوەکردن لەگەڵیاندا چۆن دەبێت.

ئایا ئەگەری شەڕی ناوخۆ چەندە لەپاش دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی؟

ئایا حکومەتی نوێی عێراق دەتوانێت ڕێ لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بگرێت؟
ئایا حکومەتی نوێی عێراق دەتوانێت چەمکی هاوڵاتیبوون بگەڕێنێتەوە لای هاوڵاتیانی وڵاتەکە؟

کارۆخ خۆشناو و بورهان ڕەئوف، لەم مێزگردەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەدەنەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:50 0:00


XS
SM
MD
LG