Accessibility links

دکتۆر خالید تەوەکولی: عێراق زیاتر لەشەڕی ناوخۆ نزیک دەبێتەوە


سەرۆک وەزیرانی پێشوو عادڵ عەبدول مەهدی بەر لەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە ووتی ئەگەر ئەو دەستلەکار بکێشێتەوە عێراق بەرەو بێسەرەو بەری و ئاڵۆزی دەجێت، دەبینین قسەکەی هاتە دی و تادێت دۆخی عێراق خراپتر دەبێت، ئەم قسەیەی عادڵ عەبدوڵ مەهدی لەتێگەیشتنی بوو لەدۆخی عێراق یاخود ویستی بەکاری بێنێت بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندان.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردۆتە سەر ماڵی موقتەدا ئەلسەدر، ئەمە بەپەیامێک دادەنرێت، ئەگەری هەیە ئەم پەیامە موقتەدا پاشگەزکاتەوە لەڕابەرایەتی ناڕەزاییەکان؟

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاتۆتە دەنگ وا داوای ڕاگرتنی کووشتنی خۆپیشاندەران دەکەن، تاچەند ئەگەری هەیە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەگرتوەکان بڕیاری دەستوەردان لەعێراقدا بدات بۆ گەڕانەوەی ئارامیی بۆعێراق؟.

لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ، دکتۆر خاڵد تەوەکولی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەڵێت "سەرۆک وەزیرانی پێشوو عادڵ عەبدول مەهدی تێگەیشتنێکی دروستی هەبوو بۆ بارودۆخی عێراق و نیگەرانیەکانی دروستبوو، لەوانیە شەڕێکی ناوخۆی عێراقد دروست بکرێت و لەوانیە قسەکانیشی بێتە دی".

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ماڵی موقتەدا سەدر بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دکتۆر تەوەکولی دەڵێت "بێم وانیە موقتەدا پاشگەزبێتەوە، لەوانیە سوورتری بکات لەسەر ئەو ڕێبازەی گرتویە بەر، کەسایەتی سەدر و لایەنگرانی کە هەیەتی ئەتوانێت ئەو پەیامە بگەێنێت کە کەسایەتیەکی تووندڕەوە و لەو کردەوانە ناترسێت، لەوانیە سوورتر بێت لەوڕێگایە گرتوویەتی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:54 0:00

XS
SM
MD
LG