Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: ئێمە ئێستا لە ناو شەڕێکی جیهانیدا دەژین و کوردستان گۆڕەپانی سەرەکی ئەو شەڕەیە


Dr. Kameran Mentk
Dr. Kameran Mentk

لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی " کوردستان لە جەنگی سێهەمی جیهانیدا " دکتۆر کامەران مەنتک باس لە مەترسیەکانی زۆر لایەنی ئەو شەڕە دەکات بە تایبەت لەسەر کورد و ئەو وڵات و نەتەوانەی لە جیاتی وڵاتە زلهێزەکان ئەو شەڕانە ئەنجام دەدەن. بەڵام ئایا لە ڕاستیدا مەترسی شەڕێکی جیهانی تر لە ئارادایە؟

شیانی هەیە مرۆڤ لە جیاتی ئەوەی ئەو تەکنەلۆژیەی لە پێناوی مرۆڤدا بە دیهێناوە بۆ لە ناوبردنی بەکار بهێنی؟

لەو بڕوایەدا نیین وڵاتە زلهێزەکان خەریکن بەرژەوەندیەکان دابەش دەکەنەوە وە یاخود تازە دابەشکردووە؟

ئایا ئەو گەلان و ڵاتانەی شەڕی Proxy وە یاخود شەڕی لە باتی وڵاتە زلهێزەکان دەکەن، ئامادەن خۆیان بکەنە قوربانی ئەو شەڕانە؟

کورد چۆن دەتوانی هۆشیارانە کار بکات وە لە تۆیی ئەم شەڕەدا چ لە ڕووێ جوگرافیەوە وە یاخود نەتەوایەتیەوە نەتوێتەوە؟

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە ڕامیاریەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵی من پێیم وایە ئێستا ئێمە لە ناو شەڕێکی جیهانیدا دەژین، ئەو شەڕە بە کردەیی دەستیپێکردووە، ئەو شەڕە ئێستا لە کوردستان وەکو جەنگی جیهانی یەکەم بوەتە گۆڕەپانی سەرەکی ئەو شەڕە لە بەرەی رۆژهەڵاتی، جەنگەکە زۆر لایەنی مەترسیدار دەگڕێتەوە، پێویستی تاکی کورد هەموو هۆشیار بی ئەو جەنگە لە لایەنی ئابوری، لە لایەنی میدیایی، لە لایەنی بایۆلۆژی، هەر وەها لە لایەنی گۆڕینی دیمۆگرافی، کۆمەڵێک ڕەهەندی تری گرتۆتەوە کە ئەو ڕەهەندانە هەر هەموویان کاریگەری ترسناکیان لەسەر ئایندەی کورد هەیە وەکو نەتەوەیەک لەو ناوچەیە ".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " لەبەر ئەوەی ئێستا چەکی پێشکەوتوو، چەکی ئەتومی و چەکی هاێدرۆجینی و کۆمەڵێک چەکی تر بواری ئەوە دەرەخسێنی ئەگەر ئەو شەڕە ڕوو بدات ڕەنگە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی گشتی بخاتە مەترسیەوە، بۆیە شەڕەکان بە وەکالەت دەکرێ، وە قوربانی یەکەمی ڕاستەوخۆێ شەڕەکان ، ئەو هێزانەن کە شەڕەکان بە وەکالەت دەکەن، ئێمە ئەبێ گریمانەی ئەوە بکەین لەبەر ئەوەی چەکەکان هەیە، یەکێک لە ئەگەر کەمەکانیشی ئەوەیە کە ئەو چەکە بەکار بهێنرێ، بەڵام ئەو ئەگەرەی یەکجار یەکجار لاوازە ".

دکتۆر کامەران دەشڵێت " باشوری کوردستان لە ڕێگای ئەو شەپولی کۆچبەرەی کە لە ئەنجامی شەڕەکانی داعش، ئێستا شارەکانی هەرێمی کوردستان مۆرکی نەتەوەیی کوردیان خەریکە لە دەست بدەن، رێژەی عەرەب لە شارێکی وەکو هەولێر کە خۆیان لە ڕووێ ئابوریەوە سەپاندووە، شوێنی خۆیان گرتووە و زیاتر لە سەدا 35 تێپەڕی، کورد پێویستی بە هۆشیاربۆنەوەوە هەیە، جا سەرەتا ئێمە دەبێ لە حزب و هێزە کوردییەکان دوور بکەوینەوە کە سیاستەکانیان ئێستا جێگای گومانە، ئێمە ئەبێ پەیاممان ئاڕاستەی تاکی کورد بکەین کە نەکەوێتە ژێر شەپۆلی کاریگەری میدیاکان، هەر وەها هەوڵ بدات نەبێتە بابەتێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان بە رێگای نەفرۆشتنی خان و بەرە بۆ نەتەوەکانی تر کە دەیانەوێ ئەو ناوچە داگیر بکەن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:22 0:00


XS
SM
MD
LG