پرسی ژینوسایدی ئەرمەنیەکان هەر لە ساڵانی 60 وە لە ئەمەریکا هەوڵی بۆ دەدرێت بۆ ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان دان بەو تاوانەدا وەکو ژینوساێد بنێت، کە لە کۆتاییدا پاش چوار هەوڵدان لە سیناتی ئەمەریکا پەسەندکرا.
ئاخۆ چ هۆکارێک بوە هۆێ ئەوەی پاش فەرەتر لە سەدەیەک ئەمەریکا دان بەو تاوانەدا بنێت؟
ئاخۆ ئەم بریارە چ کاریگەریەکی لەسەر ئاێیندەی تورکیادا هەیە؟
چ کاریگەریەکی لەسەر کێشەی کورد هەیە چ لە تورکیا وە یاخود لە رۆژئاوا؟
حاتم مەنبەری نووسەر، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەمە هەنگاوێکی زۆر باش و بەنرخ و گرنگە لە پێوانەی رێگای دژواری مرۆڤ بووندا، دووای سەد و ووردەیەک ساڵ بە فەرمی ناساندنی تاوانێکی گەورە بە سەدان و بە هەزاران بەڵگەوە ئەگەر چی زۆر درەنگ بەڵام دیسانەوە زۆر زۆر باشە، هەرچەند کۆمەڵگایەکی بەرینی ئەرمەنی هەوڵی ئەم کارە دەدەن هێشتاش لە گەلی وڵاتی دیگەدا بە فەرمی نەناسراوە وە کۆمەڵگای جیهانی و لە وڵاتە زلهێزەکان بە تێکرا ئەم تاوانەیان بە فەرمی نەناسیوە ، ئەمە دەری دەخات کە کار کردن بۆ بە فەرمی ناساندنی تاوانێک لە بەرامبەر گەلێکی ژێر دەست یان کەم دەسەڵات چەندە دژوار و سەختە ".
کاک حاتم هەر وەها دەڵێت " دووا کەوتنی ئەم بریارە دەگەرێتەوە بۆ بەرژەوەندی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا وە ئەو لۆبیە بەهێزەی کە تورکیا لەم پەیوەندیەدا خستبوە گەڕ وە ئێستاش دەر حەق بە گەلێک پەروەندەی دیکە لە شوێنەکانی دیکەی دونیادا و لەوانە لە کوردستان هەیەتی ئەم لۆبیە کار دەکات، وە ئەم بریارە شیانی هەیە لە سەرتادا کۆمەڵێک گرفت بێنێتە سەر سیاسەتی هاوکاری کردنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمە سیاسەتێکی درووستە ".
کاک حاتم دەشڵێت " ئەم بریارە بۆ پاشماوەی ئەو بنەماڵانە وە یاخود بۆ ئەو کەسانەی کە خۆێ وەکو ئەرمەن پێناسە دەکا گرنگە و دڵدانەوەیەکە بۆیان و گەڕانەوەی ئەو مافەیە کە لییان زەوت کراوە وە ئەم بریارە دەتوانێ وەکو هێمایەک بۆ دەوڵەتی ئێستای تورکیا، ڕەنگە زەمان تێپەرێ بەڵام تاوانەکە وون نابێ دەر حەق بە کورد بێ یان هەر کەسێکی دیکە ".