عێراق لەئێستادا لەقۆناغێکدایە دەبێت سەرۆک وەزیرانێک بدۆزرێتەوە خواستی خۆپیشاندەران جێبەجێبکات، لەگەڵ بوونی ئەو هەموو پارت و لایەنی سیاسی و تایەفەگەریە ئایا ئەم هەنگاوە ئاسان دەبێت؟.
تایبەتمەندی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی حکومەت دەبێت چی بێت تا گەلی عێراق پێی ڕازیبێت؟.
دۆزینەوەی ئەو فریادرەسەی عێراق ئایا لەچ ڕێگایەکەوە دەبێت، هەڵبژاردن یاخود وەک پێشتر ڕێکەوتنی تەوافقی لەسەر دەبێت؟.
گەلی عێراق چۆن دەتوانێت دڵنیابێت لەوەی دەست وەرنادرێتە هەڵبژاردنەوە؟.
بۆ وەڵامی ئەمپرسیارانە ووریا کاڵێ گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر کردوە.
دکتۆر هەڵمەت دەڵێت "دامەرزراندنی حکومەتی عێراق زۆر سەختە، پێویستی بەکات هەیە، عێراق لەڕابردوودا چەندین چار ڕوبەڕوی ئەو گرفت و ئاستەنگانە بۆتەوە، ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە پرۆسەی دامەزراندنی حکومەت یاخود دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یاخود بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سەختتربوە".
هەروەها دکتۆر هەڵمەت دەڵێت "ئەو کەسە دەبێت پێشتر بەهیچ شێوەیک لە دەسەڵاتی سیاسی و دروستکردنی ئەو بارودۆخەی لەئێستاد لەعێراقدا هاتۆتە ئاراوە بەشدار نەبووبێت، ئەمەش کارێکی سەختە و ئاسان نابێت، دەبێت کەسێک بێت تایفەگەر نەبێت".
زانیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە.