دیارە لە داێکبوونی هەر پارت و رێکخراوەیەک لە بارودۆخێکی دیرایکراوودا وەکو پێداویستیەک درووست دەبن و لە داێک دەبن، هەیە بە شەنە بایەک لە ناو دەچێت و هەیە لەسەر خەبات و تیکۆشان بەردەوام دەبێت تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی. لە مانگەکانی رابوردوودا رێکخستنێک بە ناوی بزوتنەوەی هیوا درووست بوە بۆ بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان . ئاخۆ ئەم بزوتنەوە نوێە بەرگەی ئەو بارودۆخە دژوارە دەگری بۆ بە دەستهێنانی هیوا و ئامانجەکانی؟
بەو هەموو پارت و رێکخراوانەی کە لە گۆڕەپانەکەدا هەیە، رۆژهەڵات پێویستی بە رێکخراوەیەکی تر هەیە؟
چیین ئەو هۆکارانەی بۆ درووستکردنی رێکخراوەیەک بەو ناوەدا؟
عەبدولرەحمان بەربەری ئەندامی بەرێوەبەرایەتی بزوتنەوەی هیوا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " چەند هۆکارێک بوو ئێمە لە سەرەتاوە بریارمان دا کە بزوتنەوەیەکی نوێ بێتە نێۆ رۆژهەڵاتی سیاسی کوردستان، ئێمە دەبینین لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانێکی زۆرە ئەو چاوەڕوانیەی رۆژهەڵاتی کوردستان وە گەلی کورد لییان هەبوو بە راستی بۆیان نەکراوە ، دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگای کوردستان، لە خواستەکانی ئێستای خەڵکی کورد لە رۆژهەڵات، ئێمە گەیشتینە ئەو باوەرەی بە شێوەیەکی مودیرن رێکخراوەیەکی سیاسی یان بزوتنەوەیەکی سیاسی دامەزرێنین ".
کاک عەبولرەحمان هەر وەها دەڵێت " لە ئامانجەکانمان رێگا گرتن لە شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستانی رۆژهەڵاتە بەو شێوەی لە رۆژئاوا و باشور و بەشەکانی ترلە ئارادایە و رێگا نەدەین یەک بست لە خاکی کوردستان نەشێوێندرێت و سەر لە نوێ داگیر نەکردرێتەوە، پاراستنی دیمۆگرافیای رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگە".
کاک عەبدولرەحمان دەشڵێت " ئێمە وەکو حیزبێکی سیاسی وەکو بزوتنەوەیەکی سیاسی هاتوێنەتە نێۆ گۆڕەپانەوە نەک وەکو هێزێکی چەکداری یان لە ئێستادا باوەڕمان بە شەڕی چەکدارانە بێت، ئێمە وەکو پێداوەیستیەک هاتێنە نێۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی کوردستان ".