کاپ کاناڤیراڵ (فلۆریدا) (ڕۆیتەرز) - بەڕێوبەرایەتی فڕین و واڵایی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاند، کەپسولی نوێی کۆمپانیای پۆینگ بۆ برندی ئاسمانگەڕان بۆ واڵایی لەگەیشتن بە خولگەی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی شکستی هێنا، ئەمەش تاقیکرەنەوەیەکی گرنگی دواخست، هەوڵی ئەو کۆمپانیا گەورەیە بوو بۆ ناردنی ئاسمانگەڕان بۆ بنکەی نێودەوڵەتی.
کەپسولی CST-100 ستارلاینەر بەسەرکەوتویی لە بنکەی کاپ کاناڤیراڵەوە لە ولایەتی فلۆریدا بەرەو ئاسمان دەرچوو، بەڵام گرفتێک لە ئامێری کۆنتۆڵی کاتدا هۆکاری نەگەیشتنی کەپسولەکەبوو بۆ جێگای دیارای کرا لەخولگە، کەدەبوو ئاراستەی بکردایە بۆ یەکگرتەنەوە لەگەڵ بنکەی ئاسمانی.
ئەم گەشتە تاقیکەردنەوەی یەکەم بوو بۆ گەیشتن بە بنکەی ئاسمانی و گرنگی زۆری بۆ کۆمپانیای بۆینگ هەبوو، لەکاتێکدا لەبەرنامەی ناسادا و گەشتەکانی بۆ واڵای و بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆینگ ڕکەبەریی کۆمپانیای سپەیس ئیکس دەکات.
بەرپرسانی بۆینگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتیان، هێشتا زوە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری گرفتەکە.
"جیم شیڵتن" سەرۆکی جێبەجێکاری بەرنامەی واڵایی بۆینگ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکدا ووتی "هەنگاوێکی دیکەی گرنگ گەڕانەوەی کەپسولەکە بوو بۆ زەوی و نیشتنەوەی لە "وایت ساند" لە ولایەتی نیومەکسیکۆ دوێنێ بەرەبەیانی یەکشەممە، ئەوە بەسەرکەوتویی ئەنجامدار".
"جیم برایدنتاین" بەرێوەبەری ناسا ووتی گرفتێک لەئامێری کۆنترۆڵی کاتدا هۆکار بوە لە سووتانی بڕی زیاتری سووتەمەنی لە پێویست و لەدەرئەنجامدا نەگەیشتنی کەپسولەکە بەو خولگەیەی بۆی دیاریکرابوو.
نوسینەگەی "مایک پێنس" جێگری سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا ووتی جێگری سەرۆک ئاگەداری ڕووداوەکەبوە، دڵنیایی پێگەیشتوە کە ناسا لەتاقیکردنوەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بە بەردەوامبوونی بە گەشتە سەرنشینەکانی بۆ واڵایی بە مووشەکی ئەمریکایی لە ساڵی 2020دا.
CST-100 ستارلاینەر کە بەشێوەی قۆچکی دروستکراوە و 7 کورسی بۆ ئاسمانگەڕان لەخۆدەگرێت ، لە کاپ کانەڤیڕاڵەوە لەسەر مووشەکی ئەتڵەس بۆ واڵایی دەرچوو.
ئەم تاقیکردنەوەیە گرنگترین دەستکەوتە بۆ بۆینگ لەبەرنامەی ناردنی ئاسمانگەڕانی ناسا وڕەزامەندی دان لەسەر بەکارهێنانی ئەوکەپسولە لە هاتوچۆی مرۆڤ لە واڵاییدا، کە ئامنجێکە بەهۆی تەگەرەی پەرەپێدان زۆر دواکەوتنی بخۆوە دیوە و هەردوو کۆمپانیای بۆینگ و سپەیس ئێکس سەروەختێکە کاری لەسەر دەکەن.
بۆینگ 4.2 ملیار دۆلاری پێبەخشراوە، لەکاتێکدا سپەیس ئێکس کە "ئیلۆن ماسک" خاوەنداری دەکات 2.5 ملیار دۆلاری لە ساڵی 2014دا لە ناساوە پێدراوە، دوای ڕاگرتنی گەشتەکانی واڵایی ئەمریکا لەساڵی 2011دا ئەم 2 بەخشینە یەکەم هەنگاوە بۆ پەرەپێدانی 2 کەپسولی جیاواز، توانایان هەبێت ئاسمانگەڕان لەخاکی ئەمریکاوە بۆ بنکەی ئاسمانی بگەێنن.
ئامانجی بەرنامەکە لەبنەڕەتدا بۆ کۆتاییهێنان بوو بە پشتبەستنی وڵاتەیەکگرتوەکان بە بەرنامەی واڵایی ڕوسیا بۆ گەیشتن بە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
وواچاوەڕوان دەکرا دوو گەشتی یەکەم بەسەرنشینەوە بە ستارلاینەری پۆینگ و کروو دراگنی سپەیس ئێکس لە کۆتایی ساڵی 2017دا دەستپێبکەن، بەڵام مەترسیەکانی پەیوەندی بە شێوەی دروستکردن و سەلامەتیەوە هەبوو لە هەردو کەپسولەکەدا بوە هۆکاری دواکەوتنیان.
بڕیارە یەکەم گەشت بۆینگ و سپەیس ئێکس بەسەرنشینەوە ناوەڕاستی ساڵی2020 ئەنجامی بدەن.
لەم گەشتەی ستارلاینەردا لە هەینی ڕابردوودا، بووکێک لەشێوەی مرۆڤ بە ناوی "ڕۆزی" لە کورسیەکدا دانرابوو، ئامێری هەستیاری لێبەسترابوو بۆ پێووانەی فشار کە ئاسمانگەڕان لەکاتی ڕۆشتن بۆ واڵایی و گەڕانەوە بۆ بەرگی زەوی تووشی دەبن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەچارەسەری شێرپەنجەی مەمک بەتێچوونی کەم نزیکدەبێتەوە
جنێف – ڕێکخراوی تەندرەستی جیهانی WHO ڕایگەیاند بۆ یەکەم کەڕەتە ڕەزامەندی لەسەر دەرمانێک داوە، لە سەرچاوەی زیندەوەر دروست دەکرێت نەک کیمیاوی، توانای بەهێزی هەیە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک.
ڕێکخراوەکە ووتیشی دەرمانی تراستۆزۆماب لە سەرەتاکانی تووشبووندا و لە هەندێک دۆخی پەرەسەندنی نەخۆشیەکە توانای نەهێشتنی نەخۆشیەکەی هەیە، سەرباری ئەمەش ووتی پێشتر تێچوونی دەرمانی باێۆسیمالار کە جۆڕێکی کیمیاوی تراستۆزۆمابە ساڵانە 20 هەزار دۆلار بوو، ئەمەش نرخێک بوو زۆر لە خانمانی تووش بوو و ڕێکخراوەکانی چاودێری تەندروستی لەزۆرینەی وڵاتانی جیهاندا توانای کڕینیان نەبوە.
بەڵام دەرمانە نوێکە " تراستۆزۆماب" جۆرەی زیندەوەر بە ڕێژەی 65% هەرزانترە.
بەرهەمهێنانی دەرمان سەرچاوەی باێۆلۆجی لەزیندەوەر وەک خانە لە بریی بێکهاتەی کیمیاوی هەرزانترە و گاریگەترە.
لە وڵاتانی کەم دەرامەت سەختە ئەوجۆرە دەرمانە گرانبەهایانە بۆ نەخۆش دابین بکرێت، یاخود نەخۆش توانای کڕینی هەبێت.
بەرێوبەری گشتیی ڕێکخراوی WHO دکتۆر تەدروس ئەدهانۆم ووتی "پەسەندنکردنی ئەو دەرمانە هەواڵێکی خۆشە بۆ مڕۆڤایەتی لەسەرانسەری جیهاندا و دەبێت چارەسەری شێرپەنجەی مەمک کاریگەر بێت و خەڵکی توانای کڕینی هەبێت، نەک تەنها بۆ کەسانی دەوڵەمەند لەبەردەستدا بێت ".
لەچەند ساڵی ڕابردوودا دەرمان لە سەرچاوەی زیندەوەر دەرکروتنی هەبوو، بەڵام هیچی لەڕێکخراوی WHOـەوە پەسەند نەکراون.
ئەم ڕێگەپێدانە دڵنیابوونە بۆ وڵاتانی جیهان کە دەرمان و بەرهەمی بەتوانا و بەتێچوون و نرخی کەمتر لەبەردەستدا دەبێت.
دکتۆر "مارینجیلا سیماو" یاریدەدەری بەرێوەربەری گشتی WHO بۆ دەرمان و بەرهەمەکانی تەندروستی ووتی "پێویستە هەنگاوبنێن و هەوڵبدەین ژمارەی گیان لەدەستدانەکان کەمکەینەوە بەتایبەتی لەهەندێک نەخۆشیدا کە چارەسەری هەیە بەڵام تێچوونی زۆرە".
لەمێوی دار وەک (بنێشت) بەکارهاتوو 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر DNA مرۆڤ دەردەهێنرێت
توێژینەوەیەکی نوێ لەوڵاتی دانیمارک ئاشکرای کرد زاناکانی دانیمارک توانیویانە لەمێوی داری درەخت بەکارهاتوو وەک بنێشت 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر DNAی تەواوی مرۆڤێک دەربێنن.
ئەم نموونەیەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی بەردین زانیاری تەواوەتی کەسەکەی داوە کە کاتی خۆی ئەو بنێشتەی چوە، لەوانە ڕەگەز، دوا خواردن خواردویەتی، ئەو بەکتریایەی لەدەمی ئەو کەسەدا هەبوە، هەروەها ڕەنگی قژ و پێستی تاریک و چاوی شین بوە.
تەنانەت زاناکان گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی پەیوەندی هەیە بەگروپی ئەو کەسانی ڕاوچیبوون لەدەشتەکانی ئەوروپا، نەک بە کەسانی لەو سەروەختەدا لە ناوچەی ئسکندنافیا ژیاون.
"هانز شرۆدەر" لەزانکۆی کۆبنهاگن بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە "ئەمە یەکەم کەڕەتە بتوانرێت DNAی تەواو لەسەرچاوەیەک دەربهێنرێت ئێسکی مرۆڤ نەبووبێت".
شرۆدەر سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە، لە گۆڤاری Nature Communications دابڵاوکراوەتەوە. دەڵێت "ئەم دۆزینەوەیە زۆر بێ وێنەیە"
"تیس جنسن" بەشداری توێژینەوەکە ووتی "ئەو بنێشتە لەناوچەی Syltholm سیلثۆلم لەباشوری دانیمارک دۆزراوەتەوە". ووتیشی ناوچەی سیلثۆلم بێ وێنەیە و ئەوەی لەوێ دەدۆزرێتەوە لە قوڕدا نەقم بوون، واتە زۆر دەگمەن پاشماوەی زیندەوەر وەک خۆی بمێنێتەوە".
هەروەها زاناکان "دی ئێن ئەی" ڕوەک و گیانداریان بەدەستهێناوە ، جۆرێک لە بستە و مراوی.
بەڵام ئەوەی زاناکان لێی دڵنیان نین هۆکار چیبوە ئەو کەسە ئەو مێوەی چوە؟، ئایا بۆ پاکردنەوەی دانی بوە یاخود پرسی بوە، یا تەنها وەک بنێشت بەکاری هێناوە.