Accessibility links

توێژینەوە: خواردنی شۆفان لەبری هێلکە و نانی‌سپی سەکتەی مێشک کەم دەکاتەوە


(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەک لەوڵاتی دانیمارک دەردەخات خواردنی شۆفان بەیانیان لەبری هێلکە و نانی‌سپی لەوانیە مەترسی تووشبوون بە سەکتەی مێشک ڕاگرێت.

توێژینەوەکەی لە گۆڤاری (سترۆک)دا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، دەمێکە توێژینەوەکان پەیوەندی نێوان خواردنی شۆفان بەیانیان و کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە سەکتەی مێشک ئاشکرا کردوە، بەڵام تائێستا لەسەر کاریگەری خواردنی شۆفان لەبری خواردنە باوەکانی دیکەی بەیانیان وێنایەکی ڕونیان نەداوە، وەک هێلکە و نان و ماست و مەترسیان لەکەوتنەوەی سەکتەی مێشک.

توێژەرەوان لێکۆڵینەوەیان لە ئاماری سیستەمی خواردنەکان کردوە ئەوەی نزیکەی 55 هەزار کەسی گەورە لەدانیمارک پەیڕەویان کردوە، تەمەنی مامناوەندیان 56 ساڵ بوە و مێژووی تەندروستیان هیچ تووشبوونێکی سەکتەی میشکی تێدا نەبوە.

لەسەرەتادا بەشداربوان بەلانی‌کەمەوە 2.1 بەش هێلکەو 3 بەش نانی سپیان خواردوە، هەروەها یەک بەش لە ماست و 0.1 لە شۆفان.

توێژەرەوان بۆ ماوەی 13.4 ساڵ چاودێریی نیوەی بەشداربوانیان کردوە. لە سەروەختی چاودێریدا 2260 کەس تووشی سەکتەی مێشک بوون.

بەبەکارهێنانی نموونەیەکی ئامار، توێژەرەوان گەشتوونتە ئەو دەرەنجامەی "ئەوانەی لەبریی یەک هێلکەو نانی‌سپی شۆفانیان خواردوە مەترسی تووشبوونیان بەسەکتەی میشک بەرێژەی 4% کەم بۆتەوە، بەراورد بەوانەی بەردەوامبوون لەسەر خواردنی هێلکەوە نان لەبەیانیاندا. بەڵام خواردنی شۆفان لەبری ماست هیچ کاریگەی و گۆڕانکاری نەبوە.

گەورە توێژەرەوە "کرسیتینا دام" لەزانکۆی "ئۆرهۆس" لە دانیمارک ووتی "دەرئەنجامەکان دەردەخات کەسانی زۆر بەیانیان لەبری نانی‌سپی و هێلکە ڕویان کردوەتە خواردنی شۆفان، لەوانەیە بڕیارێکی پەسەند بێت بۆ ڕێگریی‌کردن لە تووشبوون بە سەکتەی مێشک".

سەرباری ئەمەش ووتی توێژینەوەکە ئامانجی سەلماندنی ئەوە نەبوە کە شۆفان مەترسی سەکتەی مێشک کەم دەکاتەوە یاخود چۆن ئەو مەترسیە نامێنت، بەڵام لەوانیە شۆفان هۆکاربێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

زۆرینەی سەکتەکانی مێشک لەکاتێکدایە خوێن خەست دەبێتەوە وەک کڵۆ و خوێنبەرە باریکەکان لەگەیشتنی خوێن بەمێشک دەگرێت.

ڕوسیا ئینتەرنێتی تایبەتی خۆی تاقیدەکاتەوە لەئەگەری نەمانی پەیوەندی بەتۆڕی نێودەوڵەتیەوە

مۆسکۆ (ڕۆیتەرز) – وەزیری پەیوەندیەکانی ڕوسیا "ئەلیکسی سۆکۆلۆڤ" ووتی وڵاتەکەی زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە بۆ دڵنیابوون لە توانای هێشتنەوەی ئینتەرنێت لەئەگەری ناچاربوون بە دابڕانی ئەو خزمەتگوزاریە لە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی.

تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بوە، پشکنینی بۆ تۆڕی خۆجەیی کردوە بەتایبەتیش بۆ ئەم مەبەستە دامەزراوە، دوای پەسەندکردنی پرۆژەی بڕیاری "سەروەری ئینتەرنێت" ئەوەی لە مانگی 12دا خرایە بەردەم کرملین، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەوەی ڕوسیا ناوی لێناوە "سروشتی شەڕەنگێزیی" ستراتیجیەتی ئاسایشی ئەلکترۆنی نیشتمانی ئەمریکا.

ئەو بڕیارە بەشداری کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت، دەزگا ئاسایشیەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندی، هەڵسوڕینەرانی ئاپسە ئەلیکترۆنیەکانی پەیوەندی و پۆستی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەبەن، پابەند دەکات بە بەشداریکردن لەوتاقیکردنەویەدا کە کاریگەری لەسەر بەکارهێنەرانی بەردەوامی ئینتەرنێت هەیە.

سۆکۆلۆڤ بە ڕۆژناموانانی ڕاگەیاند "ئامانجمان ڕەخساندنی ئینتەرنێتە لەهەچ دۆخێکدابێت و نەوەستانیەتی".

چین سیستەمی "بەیدۆ" ئاشکرا دەکات هاوشێوەی GPSی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا

چین ڕایگەیاند سیستەمی "بەیدۆ" بۆ دەستنیشانکردنی پێگە ئەوەی پەیوەندی بە سەتەلایتەوە هەیە و هاوشێوەی سیستەمی GPSی ئەمریکایی‌یە، دەکەوێتە بەردەست بۆ پێشبڕکێ، دوای ئەوەی 2 سەتەلایت لە نیوەی یەکەمی ساڵی دهاتوودا بۆ ئەو مەبەستە دەنێرێتە ئاسمان.

بەرێوەبەری پرۆژەکە "ران شینجکی" بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند بنەمای سیستەمی دەستنیشانکردنی پێگە لەم مانگەدا کۆتایی پێهات دوای ئەوەی سەتەلایتی ژمارە 24 نێردرایە خولگەی زەوی.

"ڕان" لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی‌دا سیستەمەکەی ڕونکردەوە و ووتی " کارکردنی لەئاستێکی بەرزدایە، سیستەمی تەکنەلۆجیای وەردەکاریی نوێیە، تۆڕی ڕۆماڵکردنی زۆرفراونە و کەسانێکی زۆر بەکاری دێنن".

"ڕان" ووتیشی "بەر لەمانگی 6ی 2020 پلانمان هەیە بۆ نارندی 2 سەتەلایت بۆ خولگەی زەوی، بەوەش سیستەمی "بەیدۆ3" بەتەواوەتی دەستبەکار دەبێت.

ناردنی سەتەلایتە نوێکان بۆ پەرەپێدانی "پیدۆیە" و نوێکردنەوەیەتی بۆ سێهەم کەڕەت، دوای ئەەوی لەساڵی 2012 کارپێکردنی ڕاگیرا.

"ڕان" دەڵێت خواستی پلانەکانی داهاتوومان بۆ سیستەمێکە زیرەکتر و ئاسانتر بێت و لەهەموو ڕویەکەوە تەواو بێت تا لەساڵی 2035دا بەئینتەرنێتەوە ببەسترێتەوە.

هەروەها ڕان ووتیشی " سیستەمێکی بنەڕەتیی سەرەکیە بۆ واڵایی بۆ چین و دابینکردنی خزمەتگوزاریی گشتی بۆ جیهان، بۆیە سیستەمی "بەیدۆ" بەتێگەیشتنی پەرەپێدان بەردەوام پابەندی نوێکردنەوە دەبێت، سیستەمی جیهانیە، سیستەمی ژمارە یەک دەبێت لەبەرژەوەندی جیهان و مرۆڤایەتیدا بێت".

بەرنامەی واڵایی چین لە 20 ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی خێرا پەرەی سەندوە، بەتەریب لەگەڵ پەرەپێدانی توانای سەربخۆی تەکنەلۆجی پیشکەوتوو- تەنانەت کۆنترۆڵکردنی پانتایی وەک چارەسەری داتای G5 – کە ئەمەش کاری پێشینەی حکوموتی چینە.

لەساڵی 2003دا چین بوو بە سێهەم وڵات، سەربەخۆ نێردراوی سەرنشینی هەبێت بۆ واڵایی، لەوکاتەوە دەستیکرد بە دامەزراندنی بنکەی ئاسمانی بۆ تاقیکردنەوە و کەشتیی بۆ سەر مانگ نارد. بەپێی پلانەکانی داهاتوو، چین خواستی دامەزراندنی بنکەی ئاسمانی هەمیشەیی هەیە، بەهەموو توانایەکیەوە کاربکات، هەروەها پلانی گەشت بۆ هەسارەی بارام و ئەگەری ناردنی مرۆڤی بۆ سەر مانگ هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:31 0:00


XS
SM
MD
LG