پاش کوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی تر ناوچه‌که ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ئاڵۆزی هاتووه به‌پێی شاره‌زایانی سه‌ربازی و سیاسی و چاودێرانی دۆخه‌که، له‌باره‌ی ئه‌منیه‌تی شاری هه‌ولێر بۆ هاووڵاتی و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌داته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "جیاواز له له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاکانی تری عێراق هه‌ولێر ئارامییه‌کی زۆر زۆری هه‌یه هه‌ر واشی کردووه که ئه‌و ئارامییه به‌رده‌وام بێت و هێزه ئه‌منیه‌کان به توندوتوڵی بمێننه‌وه و به‌به‌رده‌وام چاوکراوه بن بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن ئه‌منیه‌تی شار بپارێزن له هه‌ولێر جیاوازی ناکرێت له نێوان هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگا چ بیانی بێت چ دانیشتووی شاری هه‌ولێربێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی که له هه‌ولێر ده‌ژیت جێگای سه‌لامه‌ت و ئارام بێت و هه‌روه‌ها به ئارامیش ده‌مێنێته‌وه".
سەبارە بە جموجۆڵ و ژیانی هاووڵاتیانی ئەمەریکای لە هەوڵیر بەڕێز هۆگر گوتی دەڵێت " ئێمه جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان ئه‌مه‌ریکیه‌ک یان که‌سێکی تری بیانی هه‌ر که‌سێک له شاری هه‌ولێر بژێت به ئارامی ده‌ژێت و هه‌روه‌ها ئه‌وانیش وه‌کو تاکێکی شاری هه‌ولێر ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌ی که هه‌یه له خزمه‌ت ئه‌وانیشدا ده‌بێت بۆ پاراستنی گیان و سه‌رو ماڵیان و داواکارین هه‌ر حاڵه‌تێکی نهخوازراویشیان بینی یان هه‌ر حاڵه‌تێکی جێی گومانیان بینی له لایه‌ن برا ئهمهریکیهکانمانهوه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به هێڵە گه‌رمه‌کانی ئێمه‌وه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین به شێوه‌یه‌کی خێرا بگه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست و هه‌روه‌ها هه‌موو ئارامیه‌کی بۆ دابین بکه‌ین".
دەقی وتووێژەیەکی پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحمەد زێباری لەگەل هۆگر عەزیز